ڕێبوار کەریم: پێگەی کورد لە بەغدا پێگەیێکی مەعنەوییە و تەنها پێوەندیی بە ژمارەی کورسییەوە نیە/ هەوڵی تیرۆرکردن و دەرمانخواردکردنمان دراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبوار کەریم لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس گوتی لەم هەڵبژاردنەشدا بە ئەگەری زۆرەوە کورد هەمان ڕێژەی 50 بۆ 60 کورسی دەهێنێتەوە بەڵام پێگەی کورد لە بەغدا تەنها پێوەندیی بە ژمارەی کورسییەوە نیە بەڵکوو کورد خاوەنی پێگەیێکی مەعنەوییە لە بەغدا.
شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پاش مۆسکۆ سەردانی واشنتۆن دەکەن
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: سەردانەکەی شاندی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و واشنتۆن هەڵگری ئەم پەیامەیە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە چاەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا تەنها لەڕێگای دوو هێزەوە دەستەبەر دەکرێت ئەوانەش ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.
مانەوەمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا نەبەسراوەتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: جەخت کردنی فەرماندەی سێنتکام لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانیدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، شتێک لە ئیرادەی ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان کەم ناکاتەوە و ئێمە بوونی خۆمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا نەبەستووەتەوە.
سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ئومێدی ئێمە وەکوو یەکێتییەکان ئەوەیە لەگەڵ گۆڕان یەک بگرینەوە/ کەرکووک چەقی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان پێکدەهێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردپرێسی گوت ئومێدی یەکێتییەکان ئەوەیە کە لەگەڵ گۆڕان یەک بگرنەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووکیش دەڵێت: کەرکووک چەقی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان پێکدەهێنێت.
نزیکەی 200 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) دەڵێت: بڕوای ئێمە وایە کە دەبێت خانەوادەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.
ئامانجی تورکیا گۆڕینی دیموگرافیی عەفرینە
بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیا چاوی خۆیان داخستووە لەبەرامبەر پاوانخوازییەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریادا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید: کازمی بێ ڕەزامەندیی وەزیری دارایی و بە سەڵاحیەتی خۆی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکات/ موخابەراتی عەراقی ئاگاداری کردمەوە کە هەوڵی ژەهرخواردکردنم دراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی گوت ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم لە ناو چوارچێوەی قانوونی مەوازەنەدا ڕێگەپێدراو نیە و وەزیری دارایی عێراقیش پێی ڕازی نیە بەڵام کازمی بە سەڵاحیەتی خۆی دەینرێت. لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەشدا دەڵێت هەوڵی ژەهرخواردکردنی دراوە و موخابەراتی عەراقی ئاگاداری کردۆتەوە.
پاش پرسی کشانەوەی ئەمریکا، تەعامولی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان بەشێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە
بەشی جیهان- جوێل وینگ بڕوای وایە بە ئاوڕدانەوە لە ئەگەری کشانەوەی بەتەواێتیی ئەمریکا لە عێراق، دەبێت بڵێین حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو تەعامولی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان زیاد کردووە.
دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق و سووریا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گرووپە توندڕەوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستای زانکۆی گوتینگێنی ئەڵمانیا کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە هەڵەیێکی گەورە دەزانێت و دەڵێت ئەگەر ئەو سناریۆ هەڵەیە لە عێراق و سووریا دووپات ببێتەوە هێزی گرووپە توندڕەوەکان زیاتر دەکات ئەمەش زیانی هەموو لایەنەکانی تێدا دەبێت.
کورد خاوەن پێگەیێکی تایبەتە لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و فەرەنسادا
بەشی سووریا- سکرتێری شەپێلا پێشارۆژا کوردستانا سووریا (ŞPKS) دەڵێت: جەنابی مەسعوود بارزانی هەوڵ بۆ ڕاکێشانی ئاوڕی وڵاتانی زلهێز و بە تایبەت ئەورووپییەکان دەدات بۆ پرسی کوردی سووریا و هەموو ئامێرێکی پێویست بەکار دەخات بۆ دروست کردنی پەیوەندی بەنێوانیاندا.
ئێمە پشتمان بە خەڵکەکەمانەوە بەستووە، نەک ئەمریکا
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە هێزە بیانییەکان مانەوەیان لە ناوچەکەدا کاتییە و کاریگەریی لەسەر هەندێک بابەت هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵکی سووریان کە دەتوانن پێکەوە ڕێککەون و چیدی پێویستیان بە هێزی بیانی نەبێت.
لۆژیکی ئەوەیە کە کورد ئیعتیماد بکاتە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانی خۆی و دروست کردنی هێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە بە کوردپرێسی گوت ئیعتیماد کردن لە سەر وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا دواتر بێهیوایی لێدەکەوێتەوە و لۆژیکی ئەوەیە کە کورد ئیعتیماد بکاتە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانی خۆی و دروست کردنی هێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
ئەگەر ململانێی نێوان لایەنە کوردییەکان چارەسەر نەکرێت، پرسی کورد وەک خۆی دەمێنێتەوە
بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK)ڕایگەیاند: ماکرۆن لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگی دابە وڵاتانی ناوچەکە کە پشتگیری لە کورد دەکات.
خەڵک داوا دەکەن پەکەکە لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە
بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) بە کوردپرێسی گوت: فەڕەنسا نیازیەتی لە قەزیەی کوردیدا لە سووریا دەوری هەبێت بەڵام مەسەلەی کوردەکان لە سووریا بە تەنها لە دەستی فەڕەنسادا نیە.
یەکێتی بە هەمان شێوەی پارتی بە یەک بنەماڵە ئیدارە دەکرێت
بەشی جیهان- دوکتور ژگار حەسەن لەبارەی ململانێی ئەم دواییەی نێوان دوو هاوسەرۆکەکەی یەکێتی بە کوردپرێسی گوت: ئەم حیزبەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە بنەماڵەیێک ئیدارە دەکرێت و ڕوودانی ئەو پێشهاتانە لە ناوچەیێکی وەک هەرێمی کوردستان کە نوخبە سیاسییەکانی پەیڕەوی یاساکانی دیموکراسیەت و سەروەریی دەستوور ناکەن جێی سەرسوڕمان نابێت. ئەو نوخبەگەلە لە جیاتی پەیڕەو کردنی بنەماکان دەست دەدەنە هێزی چەکدار و هەڕەشەکردن و ترساندن و توندوتیژی.
ئەگەر یەکێتی بە ڕەسمی داوای یەکگرتنەوە بکات گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ داواکە دەکات/ ئەمریکا بەهۆی بەرژەوەندییەکانیەوە لە عێراق دەمێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس هاوپەیمانێتیی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە ڕێککەوتنێکی جیاواز و گرینگ دەزانێت و لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراقیش دەڵێت واشنەتن لە ناوچەکە خاوەن بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووریی زۆرە و ئەگەرچی هێزە شەڕکەرەکانیشی بکشێنێتەوە بەڵام بە بیانوو و ناوی شتی دیکەوە لەعێراق دەمێنێتەوە.
لە ئێستادا فەرەنسا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە پرسی کورددا
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: فەرەنسا دەتوانێت بەو پێگەیە کە هەیەتی لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بەرگری لە مافی کورد بکات.
تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا چاوەڕوانی گلۆپی سەوزی ئەمریکایە/خەڵک متمانەیان بە ڕووسیا و ئەمریکا نەماوە
بەشی سووریا- شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەڵێت: هێشتا دەرفەتەکە بۆ هێرشی زەوینیی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا فەراهەم نییە بەڵام هەر کات تورکیا ئەو دەرفەتەی دەسکەوت هێرش دەکات.
سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکە بۆ تورکیا و وڵاتانی ئیقلیمی
بەشی سووریا- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ماکرۆن بەبێ ئەوەی کە ناوێک ببات وتی پشتگیری لە کورد دەکا و ئەمەش دەریدەخا کە کوردەکانی عێراق و سووریا لە سیاسەتی فەرەنسا دەور دەبیین.
جۆ بایدن لەنێوان کورد و تورکیا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەبژێرێت
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد.