7 February 2023
هەواڵی تایبەت :
    ئەمریکا لە عێراق لە سەر ئەو تێڕوانینە کلاسیکە فاشیلە دەڕوات کە ئینگلیز بونیاتی ناوە/ حەقە ئێران ڕۆڵی زیاتر ببینێت لە هەرێمی کوردستان و مامەڵەی باشتریش لەگەڵ ئەو قەبارە دەستوورییە بکاتMonday 30 August 2021
    ئاسۆ حاجی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کورد بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا لە عێراق لە سەر ئەو تێڕوانینە کلاسیکە فاشیلە دەڕوات کە ئینگلیز بونیاتی ناوە/ حەقە ئێران ڕۆڵی زیاتر ببینێت لە هەرێمی کوردستان و مامەڵەی باشتریش لەگەڵ ئەو قەبارە دەستوورییە بکات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسۆ حاجی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و کاریگەریی وڵاتانی هەرێمی و ئەمریکا لە سەر هاوسەنگیی هێز لە بەغدا و هەرێم کردووە.

    ماکرۆن دەتوانێت قەناعەت بە بارزانی بێنێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی دانوستانی لایەنە کوردییەکانMonday 30 August 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

    ماکرۆن دەتوانێت قەناعەت بە بارزانی بێنێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی دانوستانی لایەنە کوردییەکان

    بەشی سووریا-  ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ماکرۆن دەتوانێت گوشار لەسەر پارتی دروست بکات بۆ بەئەنجام گەیاندنی دانوستانی کوردی-کوردی.

    پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل ناکۆکییەکانیان وەلابنێنMonday 30 August 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل ناکۆکییەکانیان وەلابنێن

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا مەترسیی گەورەیان لەلایەن تورکیاوە لەسەرە. پۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل لەبارەی دۆخەکە بگەنە لێکتێگەیشتن چوونکە لەدەست چوونی کوردستانی سووریا لەدەست چوونی کوردستانی عێراقی بەدواوەیە.

    باسی دەرەبەگ و جووتیار تێمای هاوبەشی چیرۆکنووسانی کورد تا حەفتاکانSunday 29 August 2021
    دیمانەی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لەگەڵ چیرۆکنووس و ڕۆماننووس ئارام کاکەی فەلاح دا:

    باسی دەرەبەگ و جووتیار تێمای هاوبەشی چیرۆکنووسانی کورد تا حەفتاکان

    بەشی فەرهەنگ و هونەر- چیرۆکنووس و ڕۆماننووسی کورد ئارام کاکەی فەلاح لە لێدوانێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی کوردپرێسی داوەتەوە و دەڵێت تا حەفتاکان دونیای ناوەوە و دەرەوەی چیرۆکەکان جیاوازیی گەورەیان نەبووە. ئەو ژیانە سەخت و سادەیەی دەرەوە بە گێڕانەوەیێکی سادەوە هاتە ناو دونیای تێکستە کوردییەکانەوە. پاش حەفتاکان، لەسەر دەستی ڕوانگەییەکان بە تایبەتیش لە چیرۆکدا مامۆستا حسێن عارف جۆرێک لە تازەگەری بەخۆیەوە دەبینێت.

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارتێکەریی خراپی لە سەر ڕەوشی کوردی سووریا دەبێتSaturday 28 August 2021
    دکتۆر «تارق خێرەکی» جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا:

    کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کارتێکەریی خراپی لە سەر ڕەوشی کوردی سووریا دەبێت

    بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا بە کوردپرێسی گوت: پێویستە لەم قۆناغەدا کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەڕوات، کوردی سووریا زیاتر یەک بگرن و ستراتیژێکی هاوبەش بۆ داواکارییەکانیان دەستەبەر بکەن.

    کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!Thursday 26 August 2021
    سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: نابێت داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەی لە شەڕی داعش و هێرشی وڵاتانی ناوچەکەدا پشتگیریت لێبکەن و هاوکات دژی بیری سەرمایەداری بوەستیتەوە و وڵاتانی لایەنگری کاپیتالیزم بەدوژمن بزانیت.

    ئەمریکا جێی متمانە نیە/ کورد بە یەکگرتن خۆیان بۆ پێشهاتە سیاسییەکان ئامادە بکەنThursday 26 August 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا جێی متمانە نیە/ کورد بە یەکگرتن خۆیان بۆ پێشهاتە سیاسییەکان ئامادە بکەن

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (P.Y.K.S) بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا جێی متمانە نیە بۆیە پێویستە کورد بە یەکگرتن خۆیان بۆ پێشهاتە سیاسییەکان ئامادە بکەن.

    کێشەکانی نێوان هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی زەبرێکی دیکە بوو لە پەیکەری ئەو حیزبە دراWednesday 25 August 2021
    مامۆستای بەشی مێژووی زانکۆی میزۆریی ئەمریکا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کێشەکانی نێوان هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی زەبرێکی دیکە بوو لە پەیکەری ئەو حیزبە درا

    بەشی جیهان- دوکتور ژین باجەڵان تەنگەژە و ناکۆکییەکانی ئەم دواییەنی نێوان دوو هاوسەرۆکەکەی یەکێتیی نیشتمانی بە زەبرێکی تر لە جەستەی ئەو حیزبە وەسف دەکات.

    پەیەدە کۆتایی بە سەرپێچیکاری دژی ئەنەکەسە بهێنێتTuesday 24 August 2021
    سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پەیەدە کۆتایی بە سەرپێچیکاری دژی ئەنەکەسە بهێنێت

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کوردیدا دواپێشهاتەکانی سووریا بە گشتی و تەوەری ناوچەی کوردستانی سووریا بە تایبەتی باس کرا و لەبارەی دواپێشهاتەکان و سەرپێچییەکانی لایەنی بەرامبەر دژی ئەنەکەسە و ڕێچارەکانی دانوستاندن گفتوگۆ کرا.

    دانوستانی لایەنە کوردەکانی سووریا دەست پێدەکاتەوەTuesday 24 August 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دانوستانی لایەنە کوردەکانی سووریا دەست پێدەکاتەوە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: لە دیداری نێوان نوێنەری ئەمریکا و کوردەکاندا بڕیار درا گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و پارتەکانی یەکێتیی نیشمانیی کوردی سووریا دەست پێبکاتەوە.

    ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارەSaturday 21 August 2021
    نوێنەری پەیەدە لە بەڵکان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە

    بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.

    ئەمریکا جێی متمانە نیەWednesday 18 August 2021
    ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا جێی متمانە نیە

    بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا وەک ئەو مارە وایە کە بەر و پشتی سیاسەتی ڕوون نیە.

    مەبەستی تورکیا لە هێرشەکانی سەرشەنگان داگیرکردنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و مووسڵەTuesday 17 August 2021
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان:

    مەبەستی تورکیا لە هێرشەکانی سەرشەنگان داگیرکردنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و مووسڵە

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی گوت: هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال هۆکاری زۆری هەن. تورکیا سەرباری ئەوەی بۆتە هەڕەشەیێک دژی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەنیازیشە کوردستانی سووریا گەمارۆ بدات و شەڕێک دەست پێبکات دژی هێزەکانی پاراستنی شەنگال و پەکەکە.

    ئەمریکا بەبۆنەی کوردەوە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا، ناخاتە مەترسییەوەMonday 16 August 2021
    سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا بەبۆنەی کوردەوە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا، ناخاتە مەترسییەوە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت: هەندێک دڵی خۆیان خۆش کردووە، زۆر دوور نییە کە ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەکشێتەوە، چوونکە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بەبۆنەی کورد و دانوستانی کوردی-کوردییەوە نییە و ئەو وڵاتە پێوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت تورکیا بەبۆنەی مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات ناخاتە مەترسییەوە.

    ئەمریکا ئاگاداری کاریگەریی ڕووخێنەری پەکەکە لەسەر هاوکێشەکانی کوردستانی سووریایە  Saturday 14 August 2021
    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا ئاگاداری کاریگەریی ڕووخێنەری پەکەکە لەسەر هاوکێشەکانی کوردستانی سووریایە  

    بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی سەربەخۆی کوردی سووریا دەڵێت: ئەمریکا ئاگاداری پێوەندیی نێوان پەیەدە و پەکەکە-یە و هەروەها ئەوەش دەزانێت کە ئەم پێوەندییە چ کاریگەریێکی نەرێنیی لەسەر دۆخی کوردستانی سووریا دروست کردووە.

    هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدوای دابەش کردنی سووریا نین/ ژەنراڵ کۆبانی کەسایەتیێکی بێگەردەThursday 12 August 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:

    هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدوای دابەش کردنی سووریا نین/ ژەنراڵ کۆبانی کەسایەتیێکی بێگەردە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزێکی دەسەڵاتدار و کاریگەرن و بەوتەی ژەنراڵ کۆبانی: ئامادەین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی گفتوگۆی سووری-سووری لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و حکوومەتی ناوەنددا دانوستان بکەین.

    بەنیازین نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە چەندین وڵاتی دیکەیشدا بکەینەوەThursday 12 August 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    بەنیازین نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە چەندین وڵاتی دیکەیشدا بکەینەوە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا بە هیچ لەونێک سیستەمی ئێمەی بەدڵ نییە و دەست بۆ هەر کارێک دەبات بۆ زەبر لێدانمان و بەتایبەت دژی کورەکانە بەڵام سیستەمی سیاسیی باکووری سووریا، سیستەمێکە بۆ هەموو سووریا و لە هەر قەومێک دەتوانن تیایدا بەشدار بن.

    تورکیا و گرووپە چەکدارەکان کارەبای سووریا دەدزنThursday 12 August 2021
    ڕۆژنامەنووسێکی سووری تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا و گرووپە چەکدارەکان کارەبای سووریا دەدزن

    بەشی سووریا- شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووسی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای پچڕاندنی ئاوی باکووری سووریاوە جیا لەوەی کە ئیرادەی خەڵک تێکبشکێنێت لەو ڕێگەیەوە پەرە بە پێکدادان و نائەمنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بدات.

    جێگە پەنجەی دەسەڵاتی حیزبی و هەرێمی و جیهانی لە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتیWednesday 11 August 2021
    توێژەری بواری یاسا و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    جێگە پەنجەی دەسەڵاتی حیزبی و هەرێمی و جیهانی لە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- توێژەری بواری یاسا و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ناکۆکییەکان و پێشهاتەکانی ئەم دوایییەی نێو یەکێتی بە کوردپرێسی گوت چوار لایەن دەتوانن لە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتیدا خاوەن بەرژەوەندی بن: پارتی دیموکراتی کوردستان، تورکیا، ڕووسیا و ئێران.

    پێویستە بەغدا و هەولێر ئیدارە شەنگال بە فەرمی بناسنSunday 8 August 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S):

    پێویستە بەغدا و هەولێر ئیدارە شەنگال بە فەرمی بناسن

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پێویستە هەم حکوومەتی عێراق و هەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سیاسی و هێزە سەربازییەکانی شەنگال بە فەرمی بناسن، چوونکە ئەم هێزانە خەڵکی شەنگال دەپارێزن.

ئەرشیڤ / درێژە...