دەبێت «PYD» داوای لێبووردن بکات
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەمریکا بێدەنگە هەمبەر ڕەفتارەکانی پەیەدە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردیدا.
پێویستە ئیدارەی ئەمریکا پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری دەست پێبکات
بەشی سووریا- جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێت: پێویستە ئەمریکا دەست بکات بە پێوەندیی سیاسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تاکوو خۆبەڕێوەبەری-ش بتوانێت لە دانوستانەکانی سووری-سووری ئامدە بێت. ئەگەر بەڕێوەبەری خۆسەر لەم دانوستانەدا بەشداریی پێنەکرێت پڕۆسە سیاسیی سووریا ناگاتە ئەنجام.
وەزعی زمان و توێژینەوەی کوردی لە ڕۆژئاوا
بەشی جیهان- دوکتور بێن پریست مامۆستای زانکۆی ئیندیانا و وانەبێژی زمانی کوردی، دەڵێت خوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەتی لە ئەمریکا هیوابەخشە چوونکە لە چەند زانکۆی ئەمریکا دەخوێندرێت بەڵام ئەوە بەس نیە.
ڕێدۆزە ئەمنییەکەی حکوومەتی ئێستای هەرێم مەترسیی جیددی دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر غالب محەمەد ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق کە لە سلێمانی بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا دەڵێت هۆکاری ئەو هێرش کردنە دەم ڕاستیی من بووە لە ئاشکرا کردنی دۆسیەی گەندەڵییە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کە بەرژەوەندیی حزبی لەبەرچاو بگرێت و جەختیش دەکاتەوە ڕێدۆزە ئەمنییەکەی حکوومەتی ئێستای هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی مەترسیی جیددی دروست دەکات.
کوشتن و تۆقین لە کەمپی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە لانی کەم 31 کەس لە کەمپی هۆڵ کوژراون کە ئەو کەمپە بنەماڵەکانی داعشی تێدا چاودێری دەکرێت.
حەق نەبوو پارتی پێشوازی لە بکوژی ڕۆڵەکانی کورد بکات
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: حەق نەبوو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو کەسانە بکەن کە هاووڵاتییانی کوردی سووریا کۆمەڵکوژ دەکەن چوونکە ئەو پێشوازی کردنە شەرعەیتدان بوو بە تاوانەکانی ئەوان.
هەڵمەتەکانی «PYD» نەشیاون و قووڵتر بوونی ناکۆکییەکانی لێدەکەوێتەوە
بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) دەڵێت: لەم ئان و ساتەدا دەبێت هەموو لایەنەکان ئامانجی یەکگرتنیان ببێت نەک ئەوەی بە وتەکانیان ڕێگری بکەن لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان.
«ENKS» بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان مەرج دادەنێت
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانی کوردی-کوردی مەرج دیاری دەکات و ئەوەش لە کاتێکدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا ئامادەییی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی بێ مەرج دەربڕیوە.
«ئاڵدار خەلیل» یان دەبێت داوای لێبووردن بکات یان لە پۆستەکەی لابدرێت
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئێمە ڕوانینێکی ستراتێژیکمان بۆ دانوستانی کوردی-کوردی هەیە و مکووڕین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان، بەو مەرجەی کە ئاڵدار خەلیل سەرۆکی دانوستانی کوردی-کوردی لەکار لابدرێت یا داوای لێبووردن لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بکات.
بەرپرسانی PYD واز لە وتەی نابەرپرسیارانە بێنن
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: بەبەرپرسانی ئەمریکی و ژەنراڵ کۆبانی-م ڕاسپارد بە بەرپرسانی PYD بڵێن واز لە وتەی نابەرپرسیارانە بێنن.
ژمارەیێک لە ڕەوتە کوردییەکانی سووریا بەها بە پرسی یەکگرتن نادەن
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: کێشەی زۆر لەنێوان حزبە کوردییەکاندا هەیە کە پێشینەیێکی دێرینیان هەیە کە ڕێگای ئاشتی و یەکگرتنیان داخستووە.
ململانێی نێوان لایەنە کوردیەکان زۆرن بەڵام بێچارەسەر نین
بەشی سووریە- ئەندامێکی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت خولی دووهەمی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردیەکان دەستی پێ کردووە.
زەروورەتی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییە خاوەن نفووزەکان لە شەنگال
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتیکیی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ئەو هێزانەی کە خاوەن قورسایین لە شەنگال پێویستە لەگەڵ یەک دابنیشن و گفتوگۆ بکەن چوونکە ئەمە تاکە چارەسەرە بۆ چارەکردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر کوردی سووریا نابەرپرسیارن
بەشی جیهان- دکتۆر ئان سپکهارد دۆخی کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کە ئەندامان و خانەوادەی داعشەکانی تێدا ڕاگیراون، ترسناکە و هۆکارەکەشی نابەرپرسیارێتی و خەمساردیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاواییە بەرامبەر بە کورد.
پێویستە ئەمریکا لەباری سیاسییەوە کوردەکان بە فەرمی بناسێت
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک لە باڵکان، دەڵێت: پێویستە ئەمریکا لەباری سیاسییەوە کوردەکانی سووریا بە فەرمی بناسێت.
تەگبیرێکی سیاسی ڕێگری دەکات لە پێکدادانی نێوان پەکەکە و پارتی
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: حزبە بەشداربووەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریادا لەژێر کاریگەریی پەکەکە نین و سیاسەتیان سەربەخۆیە.
بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕووسیا، تورکیا توانای هێرش کردنە سەر کوردی نییە
بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیا کوردستانی سووریا (ŞAK) دەڵێت: تورکیا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای فۆرات بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕووسیا نەیدەتوانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دەست پێبکات و ناوچەکە کونترۆڵ بکات.
هەڕەشە نوێکەی ئەردۆغان لە دژی کورد، هەڵگری پەیامێک بوو بۆ ئەمریکا
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ستراتێژیی ئەمریکا هاوسەنگ کردنی هێز لەنێوان کورد و دوژمنەکانی لە ناوچەکەیە و ئەردۆغان لەو پەیامەیدا ویستی بە ئەمەریکا بڵێت بەهای زیاتر بە کورد نەدات.
شکستی تورکیا لە چیای گارە پلانی هێرش کردنە سەر شەنگالی سڕ کرد
بەشی سووریا- توێژەر و کارناسێکی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت شکستهێنانی تورکیا لە چیای گارە، ورەی بە هێزە عێراقییەکانیش بەخشی و چەندین هەزار هێزی عێراقی لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی شەنگال جێگیر کراون.
پارتی دەسەڵاتداری تورکیا تەنانەت مەیلیشی بە دەست پێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان نییە
بەشی جیهان- دکتۆر یاسین دومان بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: هاوپەیمانێتیی حزبی دەسەڵاتدار واتا «داد و گەشە» و «بزووتنەوەی نەتەوە پەرەست»ی تورکیا تەنانەت باس لە ئەگەری دەست پێکردنی «پڕۆسەی ئاشتی» ناکەن.