وڵاتانی ناوچەکە بە ستاتۆی کوردی ڕازی نابن
بەشی تورکیا- یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: لە ئێستادا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شەنگال لە یەک موقیفدان و هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەروەهاش ئەمریکا خاوەنی یەک موقیفن و نیازیانە پەکەکە لە شەنگال بچێتە دەرەوە.
تورکیا بوەتە دوژمنی کورد
بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) دەڵێت: سیاسەت، پارتی دەسەڵاتداری (داد و گەشە)ی تورکیای کردوتە دوژمنی کوردەکان.
ئامانجی تورکیا کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق و سووریایە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت تورکیا مەترسییێکی گەورەیە بۆ قەبارەی کورد لە هەموو ناوچەکان و پێویستە هێزە کوردییەکان بەتایبەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگی بەرامبەر دەستدرێژیی تورکەکان بشکێنن و داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان بکەن دەستدرێژییەکانی ئەردۆغان بوەستێنن.
هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ کورد، هیچ نەگۆڕاوە
بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەڵێت: هێشتا ئامانجی ئەمریکا لە ئامادەبوون لە سووریا و هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد ڕوون نییە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سیستەمی ناناوەندیی بۆ سووریا دەوێت
بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر دەڵێت: سیاسەتی ئیداری خۆسەر لەبارەی سووریا ڕوون و ئاشکرایە و ئێمە خوازیاری سیستەمی لامەرکەزین بۆ سووریا.
داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیمان لە ئەمریکا نەکردووە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: داوامان لە ئەمریکا نەکردووە کە دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنێت و ئەمەش تەکتیک نییە و بەڵکوو ستراتێژیی ئێمەیە.
دانوستانی نێوان PYNK و ENKS دەست پێدەکاتەوە
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کاتی و خشتەی دانوستانەکان کرد و گوتیشی گفتوگۆکانی نێوان ئەنەکەسە و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا دەست پێدەکاتەوە.
چوارگۆشەی ئەمنیی قامیشلۆ و حەسەکە دۆخێکی هێوری هەیە
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی چوارگۆشەی ئەمنیی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆدا حکوومەتی ناوەندیی نیەتی هەڵسەنگاندنی هێزە کوردییەکانی لەسەردا بوو بەڵام سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنا.
تورکیا پەکەکە-ی کردۆتە بیانووی فراوانخوازی لە شەنگال
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکە چەندین ناوچەی جیاوازی لە کوردستانی سووریا داگیر کردووە.
کۆنفیدراڵیزم ڕێگاچارەی قەیرانەکانی عێراقە/دەسەڵاتدارانی بەغدا پێبەندی دەستوور نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق وێڕای تۆمەتبار کردنی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی دەسەڵاتدار لە بەغدا بەوەی کە پێبەندی یاسای بنەڕەتیی عێراق نین بەتایبەت لەبارەی مافی ئەتنیک و قەومە جیاوازەکانەوە، دەڵێت جێگیر کردنی سیستەمی کۆنفیدراڵی تەنها ڕێگاچارەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان لە عێراق.
هێرشی تورکیا بۆ شەنگال بە بێ ئیزنی ئەمریکا مومکین نیە
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت ئێستایش سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردی عێراق و سووریا ڕوون و تا ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵنەکات ئەنقەرە ناتوانێت هێرش بکاتە سەر شەنگال یان هیچ ناوچەیێکی تر.
وەزیری بەرگریی تورکیا بە دەستی بەتاڵ لە هەولێر و بەغدا گەڕایەوە
بەشی سووریا- لێکۆڵەرێکی کوردی سووریا لە بواری سیاسەت و فەلسەفە، دەڵێت: وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ ئەوەی کە بەبێ هیچ دەسکەوتێک لە بەغداوە نەگەڕێتەوە، سەردانی هەولێری کرد و سەردانەکەی بۆ ناوچەکە درێژ کردەوە.
بەبێ «پارتی» تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر شەنگال
بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر پارتی دیموکرات ببێتە پێشەنگی سوپای تورکیا لەهێرش کردن بۆ سەر شەنگال، ئەوا ئەردۆغان چرکەیێک ماتڵ نابێت.
لە پرسی شەنگالدا، تورکیا لە بەغدا بێ هیوا بوو
بەشی سووریا- سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) وتی: تورکیا دەیەوێت لە عەفرینەوە تا دێرک و لە دێرکەوە تا شەنگال داگیر بکات و سنوورە نێودەوڵەتییەک بخاتە ژێر کونترۆڵی خۆی و بەم شێوەیە کوردستانی سووریا بە تەواوێتی گەمارۆ بدات.
پەکەکە لە شەنگال بوونی نییە/ تورکیا ئەگەر بێتە شەنگال بێ گۆمان پاشەکشێ ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پڕۆژەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پەکەکە لە شەنگال بوونی نییە، وتی: تورکیا دەیەوێت ئیمپراتۆریەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە و سنوورەکانی فراوان بکات لەنێو عێراق و لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی بێگومان ئەو پڕۆژەی هەیە. لەبەر ئەوە هەڕەشەی تورکیا تەنها بۆسەر هەرێمی کوردستان نییە بەڵکوو بۆسەر ئێران و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و سعوودیا و سووریا و هەموو وڵاتانی دەوروبەرە.
چەمکی کوردی تورکیا؛ سێ گۆشەی
بەشی جیهان- دوکتور سەلیم چویک توێژەی پەیمانگای توێژینەوەی نێودوەڵتی و ئەمنیی ئەڵمانیا لەبارەی هۆکاری چارەسەری کێشەی کوردی تورکیا بە کوردپرێسی وت: تاکە کەس کە دەتوانێت ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکات لووتکەی دەسەڵاتە لە تورکیا و ئێستاش ئەردۆغان و تا ڕادەیێک عەبدوڵا ئۆجەلان دەتوانن لە چارەسەربوونی کێشەی کورددا دەور ببینن.
تورکیا توانای نییە هێرش بکاتە سەر دێرک و شەنگال
بەشی سووریا- سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە ستراتێژیکەکانی فورات دەڵێت: دۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە مۆڵەت بە تورکیا نادات هێرشێکی سەربازیی دیکە لەدژی کوردستانی سووریا دەست پێبکات.
ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و هەولێر و بەغدا لە زیانی کوردە
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک لەناوچەی فورات وتی: ئەوەی کە ڕوونە تورکیا لەبەرامبەر ئەرووپا و ئەمریکا نەرمی نواندووە و ئەمەش پرسێکی سەیر نییە کە پلانی هێرشێک بۆسەر شەنگال داڕێژرا بێت.
ئەردۆغان بەنیازە لەشکەرکێشیێکی دیکە بکات/ وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ شەرعیەت بەخشین بە هێرشەکانی تورکیا سەردانی هەولێر و بەغدای کرد
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمە ڕاستییێکە کە سەردانی ئەمدواییەی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا پیلانگێڕیێکە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان. تورکیا هەم دەیهەوێت هێرش بکاتە سەر قەندیل و هەم بەنیازە کوردستانی سووریا گەمارۆ بدات.
هاتنی بایدەن کۆتایی بە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دژ بە کورد دێنێت
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: خولی نوێی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا دەچێتە پێش.