6 October 2022
هەواڵی تایبەت :
    بێدەنگیی جیهان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا مایەی شەرمەزارییە/ دەیانەوێت بمانخەنەوە ئامێزی دیمەشقSunday 31 July 2022
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا:

    بێدەنگیی جیهان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا مایەی شەرمەزارییە/ دەیانەوێت بمانخەنەوە ئامێزی دیمەشق

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕایدەگەیەنێت: خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر نموونەیەکی سەرکەوتووی دیموکراسییە لە سووریایەک کە تووشی شەڕە، تورکیا بوونی ناوچەیەکی دیکەی کوردی لە سنوورەکانیدا تەحەمول ناکات.

    هەرێمی کوردستان دەبێت لە دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا بوەستێتWednesday 27 July 2022
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S)

    هەرێمی کوردستان دەبێت لە دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا بوەستێت

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتمەدارێکی کوردی سووریا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دان بە کوردستانی سووریادا بنێت بۆ ئەوەی کوردەکانی هەردوولا بتوانن ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن.

    خەڵک لە ترسی تۆپبارانەکانی تورکیا لە ماڵ نایەنە دەرTuesday 26 July 2022
    ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    خەڵک لە ترسی تۆپبارانەکانی تورکیا لە ماڵ نایەنە دەر

    بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) رایگەیاند: تورکیا مۆڵەتی بۆ هێرشی زەمینی وەرنەگرتووە، بەڵام بە توندی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان دەکات.

    هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ ئاشت کردنەوەی کوردەکان و دیمەشق سەرکەوتوو نەبوونSunday 24 July 2022
    شرۆڤەکاری پرسە سیاسی و بەرگرییەکانی ڕووسیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ ئاشت کردنەوەی کوردەکان و دیمەشق سەرکەوتوو نەبوون

    بەشی جیهان- دکتۆر ئیگۆر دێلانۆ، پسپۆڕ لە پرسەکانی ڕووسیا، هەوڵەکانی ئەو وڵاتەی بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە سەرنەکەوتوو هەڵسەنگاند.

    ئامادەبوونی سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەکان، ئیدراەی خۆسەر ناخاتە مەترسییەوەThursday 21 July 2022
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان:

    ئامادەبوونی سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەکان، ئیدراەی خۆسەر ناخاتە مەترسییەوە

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: رێککەوتن کراوە کە سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەکانی کۆبانی و مەنبج و تەل تەمر و تەلڕفعەت جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببێتەوە و ئەو هێزانەش مافی چوونە ناو شارەکانیان نابێت.

    سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکاندا جێگیر بووەThursday 21 July 2022
    ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

    سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکاندا جێگیر بووە

    بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزەکانی سوپای سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکانی کۆبانی و مەنبج و تەلڕەعفەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سوپای تورکیا بڵاوەیان پێکراوە.

    دەبێت جیاوازیی نێوان مەزهەبە ئیسلامییەکان بکەینە دەرفەتێک بۆ جوانیی زیاترWednesday 20 July 2022
    شیروان عیرفانی سەرۆکی کۆمەڵەی قورعانخوێنانی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دەبێت جیاوازیی نێوان مەزهەبە ئیسلامییەکان بکەینە دەرفەتێک بۆ جوانیی زیاتر

    بەشی کوردستان- شیروان عیرفانی سەرۆکی کۆمەڵەی قورعانخوێنانی کوردستان دەڵێت: ئەگەر موسوڵمانان یەکگرتوو بن جیاوازییە مەزهەبییەکان دەبینە دەرفەتێک بۆ جوانتر بوونی ئیسلام.

    ئێران و هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی دێرینیان هەیەWednesday 20 July 2022
    دکتۆر شیروان ناجی سەرۆک بەشی بنەماکانی ئایین لە سلێمانی تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئێران و هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی دێرینیان هەیە

    سەرۆک بەشی بنەماکانی ئایین لە سلێمانی ئاماژەی دا بە پێوەندیی تۆکمە و مێژوویی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1991ەوە کە ڕاپەڕین کرا دژی بەعس، هاوکارێکی باش بوو بۆ کورد.

    ئەگەری زۆرە کە تورکیا هێرش بکاتە سەر باکووری سووریاTuesday 19 July 2022
    ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سووریا:

    ئەگەری زۆرە کە تورکیا هێرش بکاتە سەر باکووری سووریا

    بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سووریا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە  ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕایانگەیاندووە دژی هێرشی تورکیان بۆ سەر باکووری سووریا بەڵام هەڵوێستەکانیان لە دژی تورکیا پتەو و ڕوون نییە و ئەمەش ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا زیاتر دەکات.

    ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر مەنبج و تەلڕەفعەت لە ئارادایەSaturday 16 July 2022
    ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

    ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر مەنبج و تەلڕەفعەت لە ئارادایە

    بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەری هێرش هەیە، بەڵام ئەمجارەیان بەرخۆدان لەدژی دەستدرێژییەکانی تورکیا فراوانترە، چوونکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێک ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ سوپای سووریا و ڕووسیا گەیشتووەتە رێککەوتن.

    بە ئەگەری زۆرەوە تورکیا هێرشی زەمینی دەکاتە سەر باکووری سووریاTuesday 12 July 2022
    سیاسەتوانی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    بە ئەگەری زۆرەوە تورکیا هێرشی زەمینی دەکاتە سەر باکووری سووریا

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ سوید و فینلاند بەرژەوەندییەکانی پەکەکە دەکاتە ئامانج.

    گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق درێژەی هەیەTuesday 12 July 2022
    سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی؛

    گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق درێژەی هەیە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی دەڵێت: لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا گفتوگۆکانیان سەبارەت بە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن لەبەرامبەر ئەگەری هێرشی تورکیا و پرسە سیاسییەکان؛ دەست پێکردووە.

    تورکیا هەڕەشەیەکی ستراتیژیکە لەسەر کوردستانی سووریاSaturday 9 July 2022

    تورکیا هەڕەشەیەکی ستراتیژیکە لەسەر کوردستانی سووریا

    بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی سیاسیی کوردی سووریا دەڵێت: تورکیا دەیەوێت شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و هەروەها ڕازیبوون بە بەشداریی سوید و فینلاند لە ناتۆ بقۆزێتەوە بۆ داگیرکاریی زیاتر لە باکووری سووریا.

    تورکیا بەتەمای داگیر کردنی هەرێمی کوردستان نییەThursday 7 July 2022
    مامۆستای زانکۆی کینگ کۆلێژی کەنەدا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بەتەمای داگیر کردنی هەرێمی کوردستان نییە

    بەشی جیهان- دکتۆر ژگار حەسەن بڕوای وایە تورکیا نفووزی زۆری لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆیە پێویست ناکات بیر لە داگیر کردنەوەی ئەو ناوچەیە بکاتەوە.

    دۆخەکە بۆ درێژەدان بە دانوستانی کوردی-کوردی گونجاو نییەTuesday 5 July 2022
    سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    دۆخەکە بۆ درێژەدان بە دانوستانی کوردی-کوردی گونجاو نییە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (ÇEP) و ئەندامی هاوپەیمانیی نەیارانی حکوومەتی سووریا دەڵێت: بە ئاوڕدانەوە لە هەڵویستەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، لە ئێستادا ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان زۆر کەمە.

    وتەکانی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لەبارەی هەڵویستەکانی تاران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمMonday 4 July 2022
    پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛

    وتەکانی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لەبارەی هەڵویستەکانی تاران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێم

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی ئێرانی کرد و لە کاتی ئەنجامدانی ئەم گفتووگۆیەدا لەگەڵی، هەر لەو وڵاتەبوو، هۆکاری سەردانەکەی و ناوەڕۆکی یەکتربینینەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا دەخاتەڕوو.

    ناتۆ دەتوانێت کوردەکان و تورکیا ئاشت بکاتەوە/زلهێزەکان گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵ نەکەنSunday 3 July 2022
    سیاسەتوانی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    ناتۆ دەتوانێت کوردەکان و تورکیا ئاشت بکاتەوە/زلهێزەکان گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵ نەکەن

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: جیهان دەبێت بزانێت ئێمە ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕی تیرۆریزمداین و ڕەفتارەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ڕێگا بۆ گەڕانەوەی داعش و گرووپە تیرۆریستیەکان خۆش دەکات.

    بە ئەندام بوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ کاریگەریی لەسەر دۆخی کورد نابێتWednesday 29 June 2022
    بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    بە ئەندام بوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ کاریگەریی لەسەر دۆخی کورد نابێت

    بەشی سووریا- ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئەندامێتیی سوید و فینلاند لە ناتۆ پرسێکی سیاسیە و زیاتر ڕێگری دەکات لە ئامادەبوونی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا تاکوو ئەوەی کاریگەریی لەسەر پرسی سووریا ببێت.

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بە تورکیا نەداMonday 27 June 2022
    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بە تورکیا نەدا

    بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا ڕایگەیاند تورکیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەی بۆسەر کوردستانی سووریا وەرنەگرت بەڵام ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت واز لە داگیرکاری ناهێنێت.

    تیرۆر کردنی فەرهاد شبلی نیشاندەری لاوازیی حکوومەتی تورکیایە/ بەرپرسانی کورد و عێراقی دەبێت هەڵویست بنوێننWednesday 22 June 2022
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ کوردپرێس؛

    تیرۆر کردنی فەرهاد شبلی نیشاندەری لاوازیی حکوومەتی تورکیایە/ بەرپرسانی کورد و عێراقی دەبێت هەڵویست بنوێنن

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا ناتوانێت لە ڕێگای تیرۆر کردنی بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەرەوە ئیرادەی کوردانی سووریا لەناوبەرێت.

ئەرشیڤ / درێژە...