5 December 2022
هەواڵی تایبەت :
    کۆمەڵێک تەوەری هەستیار لە دانوستانی نێوان ENKS و PYNK ماونMonday 14 December 2020
    ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کۆمەڵێک تەوەری هەستیار لە دانوستانی نێوان ENKS و PYNK ماون

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بە کوردپرێسی وت: دانوستانی لایەنە کوردییەکان بەردەوام دەبێت و ئەنەکەسە ڕژدە لە کارەکانی خۆی و نیازیەتی لایەنی بەرامبەریشی لەو بابەتەدا جیدی بێت بۆ ئەوەی دانوستانێکی سەرکەوتووانە بکەن.

    دیموکراتەکانی ئەمریکا هەنگاوی باشتریان بۆ کوردی سووریا هەڵگرتووەMonday 30 November 2020
    سیاسەتوانی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دیموکراتەکانی ئەمریکا هەنگاوی باشتریان بۆ کوردی سووریا هەڵگرتووە

    بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت بەبێ گەیشتنی کوردی سووریا بە ڕێککەوتن، هیچ بۆ چارەسەری هەنگاوێک بۆ پرسی کود ناگاتە ئامانج.

    پێویستە PYD زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات/ ژمارەی پێشمەرگەی ڕۆژ 8 هەزار کەسەSaturday 28 November 2020
    ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێویستە PYD زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات/ ژمارەی پێشمەرگەی ڕۆژ 8 هەزار کەسە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەڵێت: گفتوگۆی ننێوان (ENKS) و (PYNK) بەهۆی نەبوونی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا، ڕاگیراوە.

    ترەمپ خەساری گەیاندە کورد/ بایدن دۆستی کوردەFriday 27 November 2020
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ترەمپ خەساری گەیاندە کورد/ بایدن دۆستی کوردە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: بایدن دۆستی کوردە چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا ڕای ئەرێنیی لەبارەی کوردەوە دەربڕیوە و ئەم ئەگەرەیش هەیە کە هەمبەر پرسی کورد ڕۆڵێکی ئەرێنیی بنوێنێت.

    لەسەردەمی بایدن دەروازەی دیپلۆماسی بەڕووی کورددا دەکرێتەوەFriday 27 November 2020
    جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لەسەردەمی بایدن دەروازەی دیپلۆماسی بەڕووی کورددا دەکرێتەوە

    بەشی سووریا- جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت: ئەوەی کە ڕوونە ئەمەیە کە لەسەردەمی بایدندا پشتگیریی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژەی دەبێت بەڵام لەباری سیاسییەوە ڕوون نییە کە ئەمریکا دان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بنێت و ڕێگایێک بۆ دۆخی ئێستای سووریا بدۆزێتەوە یان نا.

    دانوستانی نێوان ENKS و PYNK بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە ڕاگیراوەThursday 26 November 2020
    ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دانوستانی نێوان ENKS و PYNK بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە ڕاگیراوە

    بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S)  دەڵێت: لەئێستادا ئەنەکەسە لە کۆبانی نووسینگەی کردۆتەوە و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاش نووسینگەکانی دووبارە بکاتەوە.

    هەڵمەتە سەربازییەکانی پەکەکە تەنها گرفتی کوردەکانی سووریا و هەرێمی کوردستانی زیاتر کردووەThursday 26 November 2020
    مافناس و چالاکی سیاسی کوردی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    هەڵمەتە سەربازییەکانی پەکەکە تەنها گرفتی کوردەکانی سووریا و هەرێمی کوردستانی زیاتر کردووە

    بەشی تورکیا- مافناس و چالاکی سیاسی کوردی تورکیا دەڵێت: پەکەکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ تورکیای نییە و بۆیەش هەڵمەتە سەربازییەکانی تەنها کورد زەرەرمەند دەکات.

    دەرچوونی بایدەن بۆ سەرۆککۆماریی ئەمریکا بە واتای پشتگیری کردنی کورد نیەSunday 22 November 2020
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دەرچوونی بایدەن بۆ سەرۆککۆماریی ئەمریکا بە واتای پشتگیری کردنی کورد نیە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە: بڕیار نیە سەرکەوتنی بایدەن لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەمریکا بە واتای پشتگیری کردن لە کورد بێت چوونکە بەرژەوەندیی دەوڵەتەکان دیاریکراوە و تورکیاش کارتی تایبەتی خۆی بەدەستەوەیە.

    خەڵکی کوردستانی سووریا لایەنگری سەرۆککۆماریی بایدەننSunday 22 November 2020
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

    خەڵکی کوردستانی سووریا لایەنگری سەرۆککۆماریی بایدەنن

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وتووە: لە سەردەمی ترەمپدا سێ شاری گرینگی کوردستانی سووریا (عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی) لە لایەن تورکیاوە داگیر کرا. هەر بۆیەش جەماوەری کوردی سووریا پێیان باشترە بایدەن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا.

    وانەی زانکۆکانی کوردستانی سووریا ئایدیۆلۆژیک نین/ باوەڕمان بە فەلسەفەی میللەت دیموکراتیکەSaturday 21 November 2020
    جێگری هاوسەرۆکی زانستگای کۆبانی تایبەت بۆ کوردپرێس:

    وانەی زانکۆکانی کوردستانی سووریا ئایدیۆلۆژیک نین/ باوەڕمان بە فەلسەفەی میللەت دیموکراتیکە

    بەشی سووریا- جێگری هاوسەرۆکی زانستگای کۆبانی ڕایگەیاند: خوازیاری ئەوەین فەلسەفەی میللەت دیموکراتیک ببێتە هزرێکی جیهانی.

    پەکەکە لە هەرێمی کوردستان میوانە و دەبێت بڕواتSaturday 21 November 2020
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا:

    پەکەکە لە هەرێمی کوردستان میوانە و دەبێت بڕوات

    بەشی سووریا- ڕۆژگارێکی تاریک لە بەردەم پارتی و پەکەکە-دایە، ئەگەر سنوورێک بۆ پاوانخوازی و هەڵمەتەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکرێت.

    پەکەکە دەبێت لە شەنگال بکشێتەوەFriday 20 November 2020
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا:

    پەکەکە دەبێت لە شەنگال بکشێتەوە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S)) دەڵێت: پێویستە پەکەکە ڕێز لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگرێت و خاکی ئەو ناوچەیە چۆڵ بکات و بیانوو نەداتە دەستی تورکیا و دیکەی وڵاتان بۆ هێرش کردنە سەر هەرێم.

    پەکەکە کێشەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاکی تورکیاMonday 16 November 2020
    ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پەکەکە کێشەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: پێویستە پەکەکە لەمە زیاتر بیانوو نەداتە دەست تورکیاوە بۆ هێرش کردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

    ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە کارتێکەریی خراپی لە سەر دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سوریا دەبێتSunday 15 November 2020
    سەرۆکی پارتی یەکگرتووی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە کارتێکەریی خراپی لە سەر دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سوریا دەبێت

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکگرتووی لیبراڵی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت: ململانێی نێوان پەکەکە و پارتی کارتێکەریی خراپی لە سەر دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا دەبێت.

    لە پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیارێکیان بۆ کردین کە زۆر دڵخۆشکەر بوون، بەڵام  هەرێم مەبەستی نیە لە ڕادەست کردنی نەوتSaturday 14 November 2020
    نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لە پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیارێکیان بۆ کردین کە زۆر دڵخۆشکەر بوون، بەڵام  هەرێم مەبەستی نیە لە ڕادەست کردنی نەوت

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڵێسە جەبار فەرمان نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق  زیاتر لە چەند پێشنیارێکیان بۆ کردین کە ھەندێکیان زۆر دڵخۆشکەر بوون، بەڵام هەرێمی کوردستان  مەبەستی نیە لە ڕادەست کردنی نەوت.

    ستراتێژیی جۆ بایدن لەبارەی کورد و تورکیاوە بە چ شێوەیێک دەبێت؟Saturday 14 November 2020
    مامۆستای زانکۆی میزۆری لێکی دەداتەوە:

    ستراتێژیی جۆ بایدن لەبارەی کورد و تورکیاوە بە چ شێوەیێک دەبێت؟

    بەشی جیهان- دکتۆر دەیڤید ڕۆمانۆ بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: جۆ بایدن ستراتێژیێکی ئەرێنیی لەبارەی کوردەکانەوە لە عێراق و سووریا هەیە و دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت هاوشێوەی سەردەمی ترەمپ لە سووریا هەڵسوکەوت بکات.

    کوردی سووریا هیوایان بە پشتگیریی جۆ بایدنەThursday 12 November 2020

    کوردی سووریا هیوایان بە پشتگیریی جۆ بایدنە

    بەشی جیهان- ژمارەیێک لە بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن دەوڵەتی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن درێژە بە پشتگیرییەکان لە کوردی سووریا دەدات چوونکە کوردەکان و ئەمەریکا لە بەرەیێکی هاوبەشدان دژ بە تیرۆریزم.

    پێویستە پارتی و پەکەکە شەڕی میدیایی دژ بە یەکتر ڕابگرنWednesday 11 November 2020
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:

    پێویستە پارتی و پەکەکە شەڕی میدیایی دژ بە یەکتر ڕابگرن

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: پێویستە پێش هەموو شتێک هەم پارتی و هەم پەکەکە واز لە شەڕی میدیایی بێنن چوونکە بەستێن بۆ شەڕی سەربازی فەراهەم دەبێت.

    حزبە کوردییەکان خۆیان نەکەنە گاڵتەجاڕی تورکیاWednesday 11 November 2020
    سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    حزبە کوردییەکان خۆیان نەکەنە گاڵتەجاڕی تورکیا

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا P.B.K»» دەڵێت: ئەگەر پارتی و پەکەکە ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنن دەبنە هۆی سەرکەوتنی سیاسەتی دوژمنانی گەلی کورد.

    مەزڵووم کۆبانی باس لە خواستەکانی کوردی سووریا دەکات لە ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڕووسیاWednesday 11 November 2020
    بۆ ماڵپەڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریکی:

    مەزڵووم کۆبانی باس لە خواستەکانی کوردی سووریا دەکات لە ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڕووسیا

    بەشی جیهان- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت دەوڵەتە نوێکەی ئەمەریکا دەبێت ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە کوردستانی سووریا دووهێندە بکاتەوە، ڕووسیا حکوومەتی سووریا ناچار بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان بکات و پەکەکە و هەرێمی کوردستانیش نەهێڵن ناکۆکییەکانی نێوانیان کاریگەریی بکاتە سەر دانوستانی لایەنە کوردەکانی سووریا.

ئەرشیڤ / درێژە...