27 September 2021
هەواڵی تایبەت :
    سیاسەتی تورکیا لە سەر بنەمای درۆ و دژەیەکی دەڕواتFriday 21 May 2021
    یاساناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    سیاسەتی تورکیا لە سەر بنەمای درۆ و دژەیەکی دەڕوات

    بەشی تورکیا- یاساناس و سیاستوانی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: سیاسەتی تورکیا لە سەر بنەمای درۆ و دژەیەکی دەڕوات و بڕوای بە مەسەلەی فەڵەستین نیە بەڵام لە بەرامبەردا دەینین کە تورکیا پشتگیریی ئەو گرووپە تندڕەوانە دەکات کە خاکی کوردستانی سووریایان داگیر کردووە.

    ئەمریکا جەختی کردۆتە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی بۆ کوردی سووریاWednesday 19 May 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا جەختی کردۆتە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی بۆ کوردی سووریا

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: شاندی ئەمریکی لە سەردانەکەیاندا بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی جەختیان کردە سەر پشتگیرییەکانی ئەمریکا و بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی واشەنتن بۆ ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات دژی داعش.

    پەدەکەسە و ئەنەکەسە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سووریا ناکەنTuesday 18 May 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پەدەکەسە و ئەنەکەسە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سووریا ناکەن

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریادا بەشداری ناکەن.

    ئەنجومەنی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بەشدار نابێتMonday 17 May 2021
    سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا  تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەنجومەنی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بەشدار نابێت

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە بارودۆخێکدا کە نیوەی خاکی سووریا لەژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریا نییە، حکوومەت هەڵبژاردنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی بەکار دێنێت بۆیە بەڕای ئێمە هەڵبژاردنەکان شەرعیەتیان نییە و پێویستە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دادگایی بکرێت.

    پێویستە ئەمریکا و ئەورووپا، گوشار لە سەر تورکیا دروست بکەن بەبۆنەی ڕەفتارە نامرۆڤانەکانییەوەSaturday 15 May 2021
    ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێویستە ئەمریکا و ئەورووپا، گوشار لە سەر تورکیا دروست بکەن بەبۆنەی ڕەفتارە نامرۆڤانەکانییەوە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پێویستە ئەمریکا و ئەورووپا گوشار بخەنە سەر تورکیا بەبۆنەی بڕینی بەشە ئاوی سوویا لە فۆرات.

    برێت مەکگۆرک خوازیاری ڕێککەوتنی کوردەکانی سووریایەWednesday 12 May 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    برێت مەکگۆرک خوازیاری ڕێککەوتنی کوردەکانی سووریایە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) دەڵێت: شاندی ئەمریکی لە سووریایە تاکوو دو ڕەوتی کوردی سووریا لەسەر پرسە جیاجیاکان ڕێککەون.

    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی کوردەوە ڕوون نیەMonday 10 May 2021

    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی کوردەوە ڕوون نیە

    بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا بە کوردپرێسی گوت: تا ئەم کاتەشی لەگەڵ بێت سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە عام ڕوون نەبۆتەوە.

    تورکیا شەڕی ئاوی دەست پێکردووەSaturday 8 May 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا شەڕی ئاوی دەست پێکردووە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند حکوومەتی سووریا بێدەنگە هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا لە سووریا.

    لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سووریا بەڕێوە ناچێتThursday 6 May 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سووریا بەڕێوە ناچێت

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان وتی: لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارییدا بەشداری ناکەین، چوونکە بە ناشەرعیی دەزانین.

    تورکیا دوژمنی کوردە/ڕێگای ڕزگاریی کوردی سووریا یەکگرتنەThursday 6 May 2021
    ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا:

    تورکیا دوژمنی کوردە/ڕێگای ڕزگاریی کوردی سووریا یەکگرتنە

    بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) دەڵێت: تورکیا یەک لە خراپترین دوژمنانی گەلی کوردە و ئەمەش جاری یەکەم نییە کە ئاو بەسەر خەڵکدا دادەخات.

    پێویستە گوێ لە دەنگی ڕەخنەگران و کوردە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بگیرێتThursday 6 May 2021
    شرۆڤەکار و پسپۆڕی کاروباری کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێویستە گوێ لە دەنگی ڕەخنەگران و کوردە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت

    بەشی جیهان- خاتوو شێری لیزەر لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس گوتی: پێویستە دەنگی کوردە سەربەخۆکانی عێراقیش گوێی لێبگیرێت. ناڕازییان، ڕەخنەگران و ڕۆشنبیرانیش پێویستە ڕەچاو بکرێن و ئاوڕیان لێبدرێتەوە. بیمەندە ناسەربەخۆکانی سەر بە دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی دەتوانن یارمەتیی دەستەبەرکردنی چاکسازی و لیبراڵ کردنی هەرێمی کوردستان بدەن. بۆچی دەبێ ڕەخنەگرتن لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان سانسۆر بکرێت؟

    تورکیا ئاو وەکوو چەک بەکار دێنێت/ ئاستی ئاوی فۆرات 5 مەتر دابەزیوەSunday 2 May 2021
    ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سووری تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا ئاو وەکوو چەک بەکار دێنێت/ ئاستی ئاوی فۆرات 5 مەتر دابەزیوە

    بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکارێکی سووریا دەڵێت: تورکیا ئاوی کردۆتە چەکێک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە سایەی بێدەنگیی کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا دەیهەوێت دەست بەسەر ئەم ناوچانەدا بگرێت.

    ئەو گوشارەی ئەمریکا خستۆتیە سەر تورکیا لە بەرژەوەندیی کوردەFriday 30 April 2021
    ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەو گوشارەی ئەمریکا خستۆتیە سەر تورکیا لە بەرژەوەندیی کوردە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەڵێت: پاش دیداری جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  لەگەڵ حزبە کوردییەکان، بەم زووانە دانوستانی کوردی-کوردی لە کوردستانی سووریا دەست پێدەکاتەوە.

    لە قامیشلۆ پێکدادان لەنێوان ئاسایش و هێزەکانی ڕووسیا ڕووی نەداوەFriday 30 April 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لە قامیشلۆ پێکدادان لەنێوان ئاسایش و هێزەکانی ڕووسیا ڕووی نەداوە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزە ڕووسییەکان ڕووی نەداوە و لەسەر داوای دایشتووانی گەڕەکی تەی هێزەکانی ئاسایش لەو گەڕەکە جێگیر کراون.

    پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا پێوەندیی سیاسی و ئابووری و سەربازی بووەThursday 29 April 2021
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا پێوەندیی سیاسی و ئابووری و سەربازی بووە

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا لە سەردەمی بایدەندا سیاسەتی جیاوازتر لەوەی ترەمپ بەرامبەر بە کورد جێبەجێ دەکات.

    تورکیا بە تەمای داگیر کردنی هەرێمی کوردستانەTuesday 27 April 2021
    سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بە تەمای داگیر کردنی هەرێمی کوردستانە

    بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK) دەڵێت: تورکیا دەیهەوێت بە بیانووی شەڕی پەکەکە بێ وچان درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بدات و بەرە بەرە دەسکەوتە سیاسییەکانی ئەم ناوچەیە لەناو بەرێت.

    ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و خەتاباری سەرەکی/ داهاتووی کوردەکانی تورکیاMonday 26 April 2021
    توێژەرێکی کاروباری کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و خەتاباری سەرەکی/ داهاتووی کوردەکانی تورکیا

    بەشی جیهان- دوکتور عیسمەت کۆناک لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ وەرگرتنی ڕای نەتەوەپەرستەکان و جووڵاندنی هەستی حەماسییان پێویستی بە ئوپەراسیۆنێکی سەربازی لەهەرێمی کوردستان هەیە و بەو بۆنەیەشەوە بە بیانووی بوونی پەکەکەوە بەردەوام دەبێت لە ئوپەراسیۆنەکان. لەبارەی دوورنواڕی پڕۆسەی ئاشتیی نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیاش دەڵێت ئەو پڕۆسەیە ئاسۆیێکی لێڵی هەیە.

    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: مەبەستی تورکیا لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان چاوچنۆکی کردنە بۆ پەرەپێدانی خاکMonday 26 April 2021

    سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: مەبەستی تورکیا لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان چاوچنۆکی کردنە بۆ پەرەپێدانی خاک

    بەشی سووریا- سیاسەتوانێکێ کوردی سووریا دەڵێت: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بەشە کوردنشینەکەی سووریا لە ئەنجامدا ئەوەیە کە خاکی وڵاتانی ناوچەکە داگیر بکات و بیلکێنێت بە خاکی تورکیاوە.

    وڵاتانی ناوچەکە گێچەڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دروست دەکەنSaturday 24 April 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا:

    وڵاتانی ناوچەکە گێچەڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دروست دەکەن

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: ئێمە بەدوای ئەودا نین کە لە ناوچەکەماندا تەنها کورد دەسەڵاتی بەدەستەوە ببێت بەڵکوو عەرەب، ئاشووری و تورکمانەکانیش لێرەدا خاوەنی مافی خۆیانن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بەدوای ئەوەدان کە نائەمنی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بننەوە.

    هێزەکانی ئاسایش و گرووپی بەرگریی نیشتمانی ئاگربڕی نوێیان جێگیر کردSaturday 24 April 2021
    سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    هێزەکانی ئاسایش و گرووپی بەرگریی نیشتمانی ئاگربڕی نوێیان جێگیر کرد

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا بە کوردپرێسی گوت بە نێوەندگیریی ڕووسەکان ئاگربڕی کاتی لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی کورد و گرووپی بەرگریی وەتەنی لە قامیشلۆ جێگیر کرا.

ئەرشیڤ / درێژە...