6 October 2022
هەواڵی تایبەت :
    PYD بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەبووەThursday 25 November 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    PYD بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەبووە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا  دەڵێت: حزبە کوردەکان دەبێت بەدوای لۆبیێکی بەهێزدا بن کە نفووزی لەنێو وڵاتانی زلهێزدا ببێت تاکوو توانای بەدەست هێنانی مافی کوردیان هەبێت.

    کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و زەروورەتی بەخۆداهاتنەوەی کورد/ وڵاتانی دەوروپشت، ڕێز لە قەبارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگرنTuesday 23 November 2021
    دوکتۆر هۆشیار مەعرووف شارەزای ئابووری و راگری کۆلێژی زانستە کۆمەلایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ کوردپرێس:

    کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و زەروورەتی بەخۆداهاتنەوەی کورد/ وڵاتانی دەوروپشت، ڕێز لە قەبارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگرن

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئابووریناس و مامۆستای زانکۆی کۆیە بە کوردپرێسی گوت کێشە و هەڵەی گەورەی ئابووری هەرێمی کوردستان نەبوونی ستراتیژ و پلانە و بەشێکی کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی مامەڵەکردنی هاووڵاتییان لەبارەی توانا ئابوورییەکانەوە. داوای لە وڵاتانی دەوربەریش کرد ڕێز لە قەبارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگرن.

    ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بووکەڵەی دەستی تورکیایەTuesday 23 November 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بووکەڵەی دەستی تورکیایە

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەسەڵاتێکی نییە و تەنها بووکەڵەی دەستی تورکیایە.

    دیمەشق دەبێت دان بە بوونی HSDدا بنێت/ مۆسکۆ جیدی بێت لە نێوەندگیریی نێوان MSD و حکوومەتی ناوەندیSunday 21 November 2021
    نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دیمەشق دەبێت دان بە بوونی HSDدا بنێت/ مۆسکۆ جیدی بێت لە نێوەندگیریی نێوان MSD و حکوومەتی ناوەندی

    بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەوەی کە ئاشکرایە ئەمەیە کە لە عەرزی واقیعدا ڕاستیێک بەناوی ئیدارەی خۆسەر بوونی هەیە و ئەم ئیدارەیە داهاتووی ناوچەکەیە و پێویستە پەسەند کردنی لە دەستووری وڵات لە چوارچێوەی سووریا لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە قبووڵ بکرێت.

    گرفتە ناوخۆی و دەرەکییەکانی پرسی کورد بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیاWednesday 17 November 2021
    لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    گرفتە ناوخۆی و دەرەکییەکانی پرسی کورد بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا

    بەشی جیهان- دکتۆر سەرلیم چویک لێکۆڵەری ناوەندی کاروباری نێونەتەوەی و ئاسایشی ئەڵمانیا لە لێوانێکدا بۆ کوردپرێس جەختی کردەوە پرسی کورد کاریگەریی لەسەر زۆرینەی پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتی تورکیا هەبووە و تەنگەژەی جیدی بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بەتایبەت لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دروست کردووە.

    شاندەکەی ئەمریکا بەڵێنی داوە بەردەوام بن لە هاوکاری کردنی کوردەکانTuesday 16 November 2021
    ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    شاندەکەی ئەمریکا بەڵێنی داوە بەردەوام بن لە هاوکاری کردنی کوردەکان

    بەشی سووریا- ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: شاندی ئەمریکی بەڵێنیان داوە تا کۆتاییی شەڕی داعش هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات بن و لەبارەی کێشە دارایییەکانی ئەو ناچەیەوە یارمەتیی ئیدارەی خۆسەر بدەن.

    سەردەمی چالاکیی سیاسیی کوردانی سووریا دەستی پێکردووەMonday 15 November 2021
    بەرپرسێکی دەزگای دادی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    سەردەمی چالاکیی سیاسیی کوردانی سووریا دەستی پێکردووە

    بەشی سووریا- بەرپرسێکی دەزگای دادی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێت: سەردانی شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا هەڵگری پەیامێکی دیپلۆماسیی گرینگ بوو.

    ڕووسیا گوشار دەخاتە سەرمان کە تەسلیمی دیمەشقمان بکات/ئامادە هەڵوەشاندنەوەی HSD نینFriday 12 November 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ڕووسیا گوشار دەخاتە سەرمان کە تەسلیمی دیمەشقمان بکات/ئامادە هەڵوەشاندنەوەی HSD نین

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: دیمەشق مەیلی دانووستانی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەردا نییە و دانووستانەکانیش دوا دەخات ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەست پێکردۆتەوە؛ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ئامادە نییە پێبەندی مافی کورد ببێت لە کاتێکدا ئێمە هێزی کاریگەر و بەهێزین لە سووریا.

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بۆسەر باکووری سووریا نەدایە تورکیاTuesday 9 November 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا و ڕووسیا مۆڵەتی هێرشی دووبارەیان بۆسەر باکووری سووریا نەدایە تورکیا

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەو هەڕەشانەی کە ئێستا ئەردۆغان لەدژی کوردستانی سووریا دەیکات توانای جێبەجێ کردنیانی نییە و هەموویان بانگەشەی میدیایین بۆ هەڵبژاردنی بەردەم و چەشنێک هەڵاتنە لە کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا.

    ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەردۆغان ئامادەبوونی تورکیا لە سووریا تەحەمول دەکەنSunday 7 November 2021
    شرۆڤەکارێکی پرسەکانی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ڕازی کردنی دڵی ئەردۆغان ئامادەبوونی تورکیا لە سووریا تەحەمول دەکەن

    بەشی جیهان- جیم کێری، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەمریکا و ڕووسیا بۆ بەدەست هێنانی دڵی ئەردۆغان ڕووبەڕووی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سووریا نابنەوە.

    لەبەرامبەر چاوچنۆکیی ئەردۆغان بێدەنگ نابینThursday 4 November 2021
    ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لەبەرامبەر چاوچنۆکیی ئەردۆغان بێدەنگ نابین

    بەشی سووریا- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) ڕایگەیاند: چیدی هەموو دونیا دەزانن کە پێچەوانە دروشمەکانی ئەردۆغان، نییەتی ئەو ئتزادی و ئاسایش بۆ خەڵکی باکووری سووریا نەبوو، بەڵکوو ئەو بەدوای چاوچنۆکی و داگیرکاری لە سووریایە و بەردەوام لەسەر ئەم پرسە مکووڕ بووە کە بۆ زیندوو کردنەوەی ڕۆئیای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سنوورەکانی تورکیا تا حەلەب و کەرکووک و مووسڵ هەوڵ دەدات.

    تورکیا ناتوانێت مۆڵەتی هێرشکردنەسەر باکووری سووریا لە بایدن وەربگرێتSunday 31 October 2021
    شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا ناتوانێت مۆڵەتی هێرشکردنەسەر باکووری سووریا لە بایدن وەربگرێت

    بەشی سووریا- شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی کوردی سووریا دەڵێت: هێشتا تا ئەم کاتەش دیار نییە کە تورکیا توانای هێرش کردنی بۆسەر باکووری سووریا هەیە یان نا؛ هێزە نێودەوڵەتییەکانیش هێشتا ڕەزامەندییان بۆ ئەو هێرشە نیشان نەداوە.

    داگیرکاری و گۆڕینی دیمۆگرافیا دوو ئامانجی سەرکیی ئەردۆغانە لە باکووری سووریاSaturday 30 October 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    داگیرکاری و گۆڕینی دیمۆگرافیا دوو ئامانجی سەرکیی ئەردۆغانە لە باکووری سووریا

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا و ڕووسیا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵنەکەن تورکیا توانای هێرش کردنی بۆسەر باکووری سووریا نییە.

    ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمەWednesday 27 October 2021
    سیاسەتوان و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمە

    بەشی سووریا- سیاسەتوان و نووسەری کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ ئەردۆغان ڕێککەوتبا دۆخی کورد بەشێوازێکی دیکە دەبوو بەڵام ئەو هەڵەیەکی گەروەی کرد زەبری لە بزووتنەوەی کوردەکانی تورکیا دا و کوردانی سووریاشی خستە مەترسییەوە.

    تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا چوونکە ئەمریکا لەوێیەMonday 25 October 2021
    مامۆستای زانکۆی لۆران سویس تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا چوونکە ئەمریکا لەوێیە

    بەشی جیهان- دوکتۆر جۆزیف داهیر توێژەری کاروباری سووریا لە دیمانەیێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت: تورکیا دژی کوردی سووریا هێرشی سەربازی ئەنجام نادات لەبەر ئەوەی هێزی ئەمریکی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بوونی هەیە. دەشڵێت: ڕووسیا پێی خۆش نیە تورکیا پەرە بە خاکی ژێردەسەڵاتی خۆی لە سووریا بدات.

    ئیدارەی خۆسەر نابێت بیانووی هێرش کردن بداتە دەستی تورکیاوە/ هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدینSunday 24 October 2021
    ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئیدارەی خۆسەر نابێت بیانووی هێرش کردن بداتە دەستی تورکیاوە/ هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدین

    بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: هەڕەشەکانی تورکیا لەدژی باکووری سووریا جیدین بەڵام هێشتا ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیای بۆ هێرش کردن بەدەست نەهێناوە.

    تورکیا بەتەمای وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکایە بۆ هێرشکردنە سەر مەنبج و تەلڕەفعەتSaturday 23 October 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی سووریا  (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بەتەمای وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکایە بۆ هێرشکردنە سەر مەنبج و تەلڕەفعەت

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی سووریا  (P.Y.K.S)دەڵێت: تورکیا دوژمنی کوردە بەدوای بیانوویەکە بۆ هێرش کردن. لەم بارودۆخەدا داوا لە پەیەدە و هەسەدە دەکەین کە وریا بن و واز لە هێرشی میدیایی بۆسەر تورکیا بێنن و هەڵمەتی سەربازیش لەدژی تورکیا ئەنجام نەدەن.

    سپاسی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریاFriday 22 October 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا  (P.D.K.S) بۆ کوردپرێس:

    سپاسی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا  (P.D.K.S) دەڵێت: هیودارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر هەڵبگرێت بەتایبەت پێویستە ئەو وڵاتانەی داخڵی پرسی سووریا بوونەتەوە لەمبارەوە هەوڵ بدەن.

    ئامانجی تورکیا داگیر کردنی بەشێکی دیکە لە کوردستانی سووریایەWednesday 20 October 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئامانجی تورکیا داگیر کردنی بەشێکی دیکە لە کوردستانی سووریایە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکەوە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی داگیر کرد و ئێستاش بەدوای داگیر کردنی ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی سووریادایە.

    دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەی گۆڕان و هۆکارەکانی شکستی لە هەڵبژاردنTuesday 19 October 2021
    سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەی گۆڕان و هۆکارەکانی شکستی لە هەڵبژاردن

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەکە پاش دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کرد و لەبارەی هۆکاری شکستی گۆڕان لە هەڵبژاردن و پلانی گۆڕان بۆ هەستانەوە و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە بە کوردپرێسی گوت:  شکستەکە سێ هۆکار ی سەرەکیی بووە و خەریکی دروست کردنی دەستەیێکی کاتیی کاربەڕێکەرن و ئەو دەستەیەش لە ئەندامانی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندن نابێ.

ئەرشیڤ / درێژە...