29 November 2022
هەواڵی تایبەت :
    ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمەWednesday 27 October 2021
    سیاسەتوان و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمە

    بەشی سووریا- سیاسەتوان و نووسەری کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ ئەردۆغان ڕێککەوتبا دۆخی کورد بەشێوازێکی دیکە دەبوو بەڵام ئەو هەڵەیەکی گەروەی کرد زەبری لە بزووتنەوەی کوردەکانی تورکیا دا و کوردانی سووریاشی خستە مەترسییەوە.

    تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا چوونکە ئەمریکا لەوێیەMonday 25 October 2021
    مامۆستای زانکۆی لۆران سویس تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا چوونکە ئەمریکا لەوێیە

    بەشی جیهان- دوکتۆر جۆزیف داهیر توێژەری کاروباری سووریا لە دیمانەیێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت: تورکیا دژی کوردی سووریا هێرشی سەربازی ئەنجام نادات لەبەر ئەوەی هێزی ئەمریکی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بوونی هەیە. دەشڵێت: ڕووسیا پێی خۆش نیە تورکیا پەرە بە خاکی ژێردەسەڵاتی خۆی لە سووریا بدات.

    ئیدارەی خۆسەر نابێت بیانووی هێرش کردن بداتە دەستی تورکیاوە/ هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدینSunday 24 October 2021
    ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئیدارەی خۆسەر نابێت بیانووی هێرش کردن بداتە دەستی تورکیاوە/ هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدین

    بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: هەڕەشەکانی تورکیا لەدژی باکووری سووریا جیدین بەڵام هێشتا ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیای بۆ هێرش کردن بەدەست نەهێناوە.

    تورکیا بەتەمای وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکایە بۆ هێرشکردنە سەر مەنبج و تەلڕەفعەتSaturday 23 October 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی سووریا  (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بەتەمای وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکایە بۆ هێرشکردنە سەر مەنبج و تەلڕەفعەت

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی سووریا  (P.Y.K.S)دەڵێت: تورکیا دوژمنی کوردە بەدوای بیانوویەکە بۆ هێرش کردن. لەم بارودۆخەدا داوا لە پەیەدە و هەسەدە دەکەین کە وریا بن و واز لە هێرشی میدیایی بۆسەر تورکیا بێنن و هەڵمەتی سەربازیش لەدژی تورکیا ئەنجام نەدەن.

    سپاسی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریاFriday 22 October 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا  (P.D.K.S) بۆ کوردپرێس:

    سپاسی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا  (P.D.K.S) دەڵێت: هیودارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەنگاو بۆ بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر هەڵبگرێت بەتایبەت پێویستە ئەو وڵاتانەی داخڵی پرسی سووریا بوونەتەوە لەمبارەوە هەوڵ بدەن.

    ئامانجی تورکیا داگیر کردنی بەشێکی دیکە لە کوردستانی سووریایەWednesday 20 October 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئامانجی تورکیا داگیر کردنی بەشێکی دیکە لە کوردستانی سووریایە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکەوە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی داگیر کرد و ئێستاش بەدوای داگیر کردنی ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی سووریادایە.

    دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەی گۆڕان و هۆکارەکانی شکستی لە هەڵبژاردنTuesday 19 October 2021
    سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەی گۆڕان و هۆکارەکانی شکستی لە هەڵبژاردن

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوایین وەزعی نێو بزووتنەوەکە پاش دەست لە کارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کرد و لەبارەی هۆکاری شکستی گۆڕان لە هەڵبژاردن و پلانی گۆڕان بۆ هەستانەوە و ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەکە بە کوردپرێسی گوت:  شکستەکە سێ هۆکار ی سەرەکیی بووە و خەریکی دروست کردنی دەستەیێکی کاتیی کاربەڕێکەرن و ئەو دەستەیەش لە ئەندامانی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندن نابێ.

    تورکیا بێ وەستان ئاگربەستی ساڵی 2019 پێشێل دەکاتMonday 18 October 2021
    ئەندامێکی حزبی سووریای ئایندە، بۆ کوردپرێس:

    تورکیا بێ وەستان ئاگربەستی ساڵی 2019 پێشێل دەکات

    بەشی سووریا- ئەندامێکی حزبی سووریای ئایندە دەڵێت تورکیا بەڵێنەکانی خۆی هەمبەر ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی ساڵی 2019 لەپەستا پێشێل دەکات.

    حزبە کوردییەکانی تورکیا لەدژی ئەردۆغان بوەستنەوەMonday 18 October 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    حزبە کوردییەکانی تورکیا لەدژی ئەردۆغان بوەستنەوە

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: پێویستە حزبە کوردییەکانی تورکیا لەدژی هێرشە پاوانخوازانەکانی ئەردۆغان بۆسەر کوردستانی سووریا، بوەستنەوە.

    ڕووسێا دەتوانێت کوردەکان و دیمەشق لێکتر نزیک خاتەوەSaturday 16 October 2021
    ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا:

    ڕووسێا دەتوانێت کوردەکان و دیمەشق لێکتر نزیک خاتەوە

    بەشی سووریا: ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) دەڵێت: لە نێوان ئەمریکا،تورکیا و ڕووسیادا چەشنێک هەماهەنگی هەیە و تورکیا بەبێ ئاگادار کردنەوەی ئەو دوو وڵاتە توانای هێرش کردنی بۆ سەر باکووری سووریا نییە.

    پارتی ئەم جارە کەسێکی بەهێزتر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید دەکاتThursday 14 October 2021
    لە چاوپێکەوتنێکی مامۆستای زانکۆی سلێمانی لەگەڵ کوردپرێس باس کرا؛

    پارتی ئەم جارە کەسێکی بەهێزتر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید دەکات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پڕۆفیسۆر شوان عوسمان مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت پارتی ئەم جارە کەسێکی بەهێزتر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات و پێشوازییەکانی ئەم دواییەی ئێران و بەریتانیا لە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەن بۆ ئەوەی ناوبراو کەسێکی مەقبوولە.

    هەڕەشەکەنی ئەردۆغان بەجیدی دەزانینWednesday 13 October 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وت:

    هەڕەشەکەنی ئەردۆغان بەجیدی دەزانین

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەرچەند کە لە ئێستادا هیچ مەترسییەک لەسەر باکووری سووریا نییە بەڵام خەمسارد نین لە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سەر سنوورەکانی کوردستانی سووریا.

    خەڵکی کەرکووک و شەنگال بە دەنگدان بە پارتی پەیامی سیاسیی خۆیان ڕاگەیاندWednesday 13 October 2021
    سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا بە کوردرێسی ڕاگەیاند:

    خەڵکی کەرکووک و شەنگال بە دەنگدان بە پارتی پەیامی سیاسیی خۆیان ڕاگەیاند

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: خەڵکی کەرکووک و شەنگال دەنگەکانیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان دا و ئەمەش هەڵگری پەیامێکی سیاسییە.

    مەترسیی دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە کوردستانی عێراق و سووریاTuesday 12 October 2021
    مامۆستای زانکۆی ئیندیانا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:

    مەترسیی دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە کوردستانی عێراق و سووریا

    بەشی جیهان- دکتۆر بێن پریست لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە و هەروەها ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ڕایگەیاند: ئەگەری دووپات بوونەوەی ئەم سیناریۆیە لەم دوو ناوچە کوردنشینەیشدا هەیە.

    کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کاریگەر بوون لە دابەزینی ڕێژەی کورسییەکانTuesday 12 October 2021
    ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی تایبەت بۆ کوردپرێس:

    کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کاریگەر بوون لە دابەزینی ڕێژەی کورسییەکان

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوەند مەلا مەحموود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سێ هۆکاری دابەزینی ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی کرد و دەڵێت کێشە ناوخۆییەکانی حیزب یەک لە هۆکارەکان بووە.

    سەرکەوتنی کورد لە بەغدا بەرژەوەندیی کوردی سووریاشی تێدایەMonday 11 October 2021
    ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کورد له سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    سەرکەوتنی کورد لە بەغدا بەرژەوەندیی کوردی سووریاشی تێدایە

    بەشی سووریا- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کورد له سووریا دەڵێت: سەرکەوتنە کوردەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کاریگەریی لەسەر سەرکەوتنی کوردەکان لە سووریاش هەیە.

    ئەردۆغان درۆزنە؛ پرسی کورد لە تورکیا جدییەSaturday 9 October 2021
    سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەردۆغان درۆزنە؛ پرسی کورد لە تورکیا جدییە

    بەشی تورکیا- سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK) دەڵێت: دەبێت ئەم پرسیارە لە ئەردۆغان بکرێت کە ئەگەر پرسێک بەناوی رسی کورد لە تورکیا بوونی نییە بۆچی سەد ساڵە هەزاران کەس لە خەڵکی کورد دەکوژرێن و چل ساڵە شەڕ لە کوردستان بەردەوامە؟!

    کێشەکانی نێو یەکێتی وەک خۆی ماوەتەوە/ هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی بە ڕووکەش دەڕواتFriday 8 October 2021
    ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کوردپرێس:

    کێشەکانی نێو یەکێتی وەک خۆی ماوەتەوە/ هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی بە ڕووکەش دەڕوات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شادمان مەلا حەسەن لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت کێشەکانی نێو یەکێتی وەک خۆی ماوەتەوە و تەنانەت گرژیی زیاتریشی بە خۆوە بینیوە و کاری کردۆتە سەر هەڵبژاردنیش بۆیە هاوپەیمانیی کوردستا بە ڕووکەش دەڕوات و میتینگەکانی هاوپەیمانیی کوردستان هەژارە.

    سەردانی نوێنەرانی ENKS بۆ ئەمریکا، بۆ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکانەThursday 7 October 2021
    ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

    سەردانی نوێنەرانی ENKS بۆ ئەمریکا، بۆ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکانە

    شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە سیستەمی بازنەیی بە زەرەری کوردە/ بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ئەوەی مادەی 140 بە تەواوی جێبەجێ بکرێتWednesday 6 October 2021
    لە گفتوگۆیێکی تایبەت بۆ کوردپرێس باس کرا؛

    شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە سیستەمی بازنەیی بە زەرەری کوردە/ بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ئەوەی مادەی 140 بە تەواوی جێبەجێ بکرێت

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی گوت ئێستا لەگەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی مادەی 140ی دەستووری عێراق بە هەر سێ بڕگەکەیەوە جێبەجێ بکرێت و لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە دەڵێت سیستەمی بازنەیی بە زیانی کوردە و ئەوان لەگەڵ تاک بازنەیی بوون بۆ هەڵبژاردن.

ئەرشیڤ / درێژە...