29 November 2022
هەواڵی تایبەت :
    ئێمە ئامادەی دانوستان لەگەڵ دیمەشقین/ پووتین چیدی گڵۆپی سەوزی هێرش کردن بۆ ئەردۆغان هەڵناکاتTuesday 5 October 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا بۆ کوردپرێس:

    ئێمە ئامادەی دانوستان لەگەڵ دیمەشقین/ پووتین چیدی گڵۆپی سەوزی هێرش کردن بۆ ئەردۆغان هەڵناکات

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: کارتەکان هەڵگەڕاونەتەوە و ڕووسیا و تورکیا توانای هێرش کردنیان بۆسەر باکووری سووریا نییە.

    لە ئێستادا وەزعی ناوخۆی یەکێتی باشە/ یەکێتی دەنگەکانی کەرکووک مسۆگەر دەکاتەوەTuesday 5 October 2021
    جێگری مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

    لە ئێستادا وەزعی ناوخۆی یەکێتی باشە/ یەکێتی دەنگەکانی کەرکووک مسۆگەر دەکاتەوە

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت وەزعی ناوخۆی یەکێتی پێشبینیی خراپی بۆ ئەکرا بەڵام لە ئێستادا وەزعەکە باشە. لەبارەی کورسییەکانی کەرکووکیشەوە دەڵێت یەکێتی دەنگەکانی کەرکووک مسۆگەر دەکات.

    پووتین لە سۆچی ئەردۆغانی تێگەیاند کە دەبێت لە سووریا بڕواتSunday 3 October 2021
    ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

    پووتین لە سۆچی ئەردۆغانی تێگەیاند کە دەبێت لە سووریا بڕوات

    بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمریکا لە واشنتۆن بەڵێنی بە شاندی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوە کە چیدی لەلایەن تورکیاوە هێرشێک ناکرێتە سەر ئیدارەی خۆسەر.

    پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار لە کاتی خۆیدا بڕیار دەداتSaturday 2 October 2021
    بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی تایبەت بۆ کوردپرێس:

    پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار لە کاتی خۆیدا بڕیار دەدات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی کاندیدەکان و وەزعی ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنەکان ڕوون دەکاتەوە و لە بارەی پۆستی سەرۆککۆمارییشەوە دەڵێت تا ئێستا لە هیچ ئۆرگانێکی پارتی باسی ئەو پۆستە نەکراوە و لەکاتی خۆیدا بڕیاری لە سەر دەدرێت.

    ئەردۆغان چیدی ناتوانێت ڕەزامەندیی پووتین بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا بەدەست بێنێتWednesday 29 September 2021
    ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) بۆ کوردپرێس:

    ئەردۆغان چیدی ناتوانێت ڕەزامەندیی پووتین بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا بەدەست بێنێت

    بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: دۆخی باکووری سووریا هەر بەم شێوەیەی ئێستای دەمێنێتەوە و تورکیا ناتوانێت ڕەزامەنیی پێویستی ئەمریکا و ڕووسیا بەدەست بێنێت بۆ هێرش کردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئیدارەی خۆسەر.

    ئارێز عەبدوڵڵا: یەکێتی لە کەرکووک سەنگی جارانی هەیە/ ئەردۆغان نایشارێتەوە کە پاش پەیمانی لۆزان دیەوێت مووسڵی کۆن بگەڕێتەوە سەر دەوڵەتی تورکیاWednesday 29 September 2021
    لە گفتوگۆیێکی تایبەت لەگەڵ کوردپرێس باس کرا؛

    ئارێز عەبدوڵڵا: یەکێتی لە کەرکووک سەنگی جارانی هەیە/ ئەردۆغان نایشارێتەوە کە پاش پەیمانی لۆزان دیەوێت مووسڵی کۆن بگەڕێتەوە سەر دەوڵەتی تورکیا

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دوایین وەزعی ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئایندەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کوردپرێس ڕوون دەکاتەوە و لەبارەی کۆتاییهاتنی پەیمانی لۆزانیشەوە بە کوردپرێسی گوت: ئەردۆغان نایشارێتەوە کە مەبەستیەتی دوای کۆتاییهاتنی لۆزان ویلایەتی مووسڵی کۆن واتا مووسڵ و کەرکووک و هەولێر و دهۆک و سلێمانی بگەڕێتەوە سەر دەوڵەتی تورکیا.

    ئەمریکا چیدی بەدوای گۆڕینی سیستەمی سیاسیی سووریا نییەMonday 27 September 2021
    ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S):

    ئەمریکا چیدی بەدوای گۆڕینی سیستەمی سیاسیی سووریا نییە

    بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕووسی و ئەمریکی لەگەڵ شاندی ئیدارەی خۆسەر لە مۆسکۆ و واشنتۆن نیشاندەری ئەمەیە کە ئەو دوو وڵاتە زلهێزە بۆ چارەسەر کردنی پرسی سووریا جیدین.

    پێویستە کورد لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هاوسەنگی بپارێزێتSunday 26 September 2021
    ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کورد لە هەرێمی کوردستان بۆ کوردپرێس:

    پێویستە کورد لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هاوسەنگی بپارێزێت

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەنکار عەبدوڵا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوتی یەکڕیزیی کورد زامنی مافەکانی کوردە لە عێراق و لە ناوچەکە و پێویستە کورد هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بپارێزێت.

    تورکیا خۆی ئامادەی هێرشێکی دیکە بۆسەر باکووری سووریا دەکاتSaturday 25 September 2021
    ڕۆ‌ژنامەنووسێکی عەرەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    تورکیا خۆی ئامادەی هێرشێکی دیکە بۆسەر باکووری سووریا دەکات

    بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی عەرەبی دانیشتووی باکووری سووریا دەڵێت: چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە لە بەرژەوەندیی تورکیا نییە و ئەم وڵاتە هەموو هەوڵێک دەخەتەگەڕ بۆ ئەوەی لە سووریا بوونی هەبێت.

    ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆی لەو وڵاتەدا نا/ ئێران بە درێژاییی مێژوو پشتیوانی شۆڕشی کورد بووە لە عێراقFriday 24 September 2021
    پڕۆفیسۆری یاریدەدەر مامۆستای بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی تایبەت بۆ کوردپرێس:

    ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆی لەو وڵاتەدا نا/ ئێران بە درێژاییی مێژوو پشتیوانی شۆڕشی کورد بووە لە عێراق

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەشی تەکینیکی میدیا لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵێک تەوەری ڕۆژەڤی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس باس کردووە وەکوو پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و دووپات بوونەوەی ئەو سناریۆیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پێگەی کورد لە داهاتووی عێراق، پێوەندیی مێژووییی ئێران لەگەڵ کوردی هەرێم و هێزە سیاسییە کوردییەکان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازی و فەرهەنگییەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و کۆمەڵێک تەوەری گرینگی دیکەش.

    ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان لەژێر کونترۆڵی دیمەشقدا بنWednesday 22 September 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) بۆ کوردپرێس:

    ڕووسیا دەیهەوێت کوردەکان لەژێر کونترۆڵی دیمەشقدا بن

    بەشی سووریا- «نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: ڕووسیا بەدوای فیدراڵیزم لە سووریا نییە و ئامانجیشی لە دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی کونترۆڵی دەوڵەتی ناوەندییە بەسەر هەموو سووریا و بەتایبەتیش باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

    پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) واز لە تاکڕەوی بێنێتWednesday 22 September 2021
    ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S):

    پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) واز لە تاکڕەوی بێنێت

    بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: پێویستە پەیەدە و هەسەدە واز لە تاکڕەوی بێنن و پرسی یەکگرتنی حزبە کوردستانییەکان بە جیدی وەربگرن و هەوڵ بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانیی کوردەکان لە سووریا بدەن.

    مۆسکۆ بڕوای نییە بە چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی سووریاWednesday 22 September 2021
    سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

    مۆسکۆ بڕوای نییە بە چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی سووریا

    بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: ڕووسیا تەنها بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدایە و بڕواشی بە چارەسەر کردنی پرسی کورد لە سووریا نییە.

    ڕووسیا لەگەڵ شێوازێک لە شێوازەکانی سیستەمی ناناوەندییە لە سووریاWednesday 22 September 2021
    نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، بۆ کوردپرێس:

    ڕووسیا لەگەڵ شێوازێک لە شێوازەکانی سیستەمی ناناوەندییە لە سووریا

    بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەوەی کە ڕووسیا بیری لێدەکاتەوە فیدراڵیزمی ڕاستەقینە نییە بەڵام پڕۆژەیێکە کە ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی دەناسێنێت کە لە چوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا گەیشتبێتە ڕێککەوتن.

    وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێم: لایەنەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خۆیان دوور بگرن لە تۆمەت و تەشهیرکردن بەرامبەر ڕکابەرەکانیانWednesday 22 September 2021
    لە دیمانەیێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس باس کرا؛

    وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێم: لایەنەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خۆیان دوور بگرن لە تۆمەت و تەشهیرکردن بەرامبەر ڕکابەرەکانیان

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس داوای لە سەرجەم لایەنەکان و میدیاکانیش کرد لە بانگەشەی هەڵبژاردندا پێبەندی ڕێنمایییەکان بن و گوتیشی هەر لایەنێک پێبەندی یاساکان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.

    هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان لە کەرکووک جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو/ پارتی پشت لە قەزیەی کەرکووک ناکاتTuesday 21 September 2021
    کادیری پێشکەوتووی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ کوردپرێس:

    هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان لە کەرکووک جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو/ پارتی پشت لە قەزیەی کەرکووک ناکات

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کادیرێکی پێشکەوتووی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دۆخی هەڵبژاردن لە کەرکووک بۆ کوردپرێس باس دەکات و دەشڵێت پارتی پشتی لە قەزیەی کەرکووک نەکردووە و هیوادارە ڕۆژێک لە ڕۆژان مادەی 140ی دەستوور جێبەجێ بکرێت.

    دوور لە چاوەڕوانییە کە کوردەکانی سووریا کیانێکی سەربەخۆ بونیات بنێنTuesday 21 September 2021
    مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا، تایبەت بۆ کوردپرێس:

    دوور لە چاوەڕوانییە کە کوردەکانی سووریا کیانێکی سەربەخۆ بونیات بنێن

    بەشی جیهان- دکتۆر جیکۆب شاپیرۆ بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: ئەگەری ئەوە هەیە کە کیانێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیات بنرێت، بەڵام ئەگەری بونیات نانی کیانێکی فەرمی لەلایەن کوردەکانی سووریاوە دوور لە چاوەڕوانییە.

    ڕووسیا دەتوانێت دەوری زیاتر ببینێت لە دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشداSunday 19 September 2021
    سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:

    ڕووسیا دەتوانێت دەوری زیاتر ببینێت لە دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشدا

    بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: هەرچەند کە ئەمریکا هاوپەیمانی ئێمەیە لەشەڕی دژ بە داعشدا بەڵام ڕەنگە لە سووریا بکشێتەوە بۆیە دەبێت ئێمە هاوسەنگیێک لە پەیوەندییەکانماندا دروست بکەین و لەبارەی دۆەخی سووریاوە لەگەڵ ڕووسیا دەست بە گفتوگۆ بکەین، تا ئێستاش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ ئەرێنی بووە.

    ڕێبوار کەریم: پێگەی کورد لە بەغدا پێگەیێکی مەعنەوییە و تەنها پێوەندیی بە ژمارەی کورسییەوە نیە/ هەوڵی تیرۆرکردن و دەرمانخواردکردنمان دراوەSaturday 18 September 2021
    لە دیمانەیێکدا بۆ کوردپرێس باس کرا؛

    ڕێبوار کەریم: پێگەی کورد لە بەغدا پێگەیێکی مەعنەوییە و تەنها پێوەندیی بە ژمارەی کورسییەوە نیە/ هەوڵی تیرۆرکردن و دەرمانخواردکردنمان دراوە

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبوار کەریم لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس گوتی لەم هەڵبژاردنەشدا بە ئەگەری زۆرەوە کورد هەمان ڕێژەی 50 بۆ 60 کورسی دەهێنێتەوە بەڵام پێگەی کورد لە بەغدا تەنها پێوەندیی بە ژمارەی کورسییەوە نیە بەڵکوو کورد خاوەنی پێگەیێکی مەعنەوییە لە بەغدا.

    شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پاش مۆسکۆ سەردانی واشنتۆن دەکەنFriday 17 September 2021
    ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:

    شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پاش مۆسکۆ سەردانی واشنتۆن دەکەن

    بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: سەردانەکەی شاندی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر بۆ مۆسکۆ و واشنتۆن هەڵگری ئەم پەیامەیە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە چاەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا تەنها لەڕێگای دوو هێزەوە دەستەبەر دەکرێت ئەوانەش ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

ئەرشیڤ / درێژە...