داڵغە سەرەکییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- بەگوێرە ڕاپۆرتی گۆڤاری مۆنیتۆری ئەمریکی، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی چەندین پرسن لەوان درێژی پێکدادانەکان لە خاکی هەرێم، بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە و دژایەتیی بەغدا لەگەڵ فرۆشتنی نەوتی خاو و گازی سروشتیی بە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق.
هەمبەر دەست درێژی و داگیرکارییەکانی تورکیا دەوەستینەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا، دەڵێت سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە درواسێکانمان پێکهاتووە بەڵام تورکیا هێزێکی داگیرکەرە و هەموو ڕۆژێک دژ بە خەڵکی ئێمە هەڵدەسێت بۆیە ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە هەمبەر ئەم هێرشانە بوەستین.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەسپێشخەریێکی نوێ دەخاتە ڕوو/کوردەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆککۆمار ڕێکبکەون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، دەستێشخەرییەکی راگەیاند.
دەبوو بافڵ تاڵەبانی بە میلیشیاکانی بگوتایە بەسەر لاشەی مندا بڕۆنە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسان- ئهندامێکی سهرکردایهتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەخنەی توند لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دەرێت و دەڵێت دەبوو بافڵ تاڵەبانی بە میلیشیاکانی بگوتایە بەسەر لاشەی مندا بڕۆنە کەرکووک.
كشانهوهى ئیكسۆن مۆبیل له ههرێم گورزێكى كوشندهیە بۆ چالاکییە نەوتییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێكخراوى دۆر بۆ زانیارى نهوتى كوردستان ڕایگهیاند، كشانهوهى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئهمریكى له ههرێم دهبێته گورزێكى كوشنده بهر پرۆسهى نهوت و غازى ههرێم دهكهوێت.
تورکیا 792 هەزار عەرەب و تورکمانی لە عەفرین نیشتەجێ کردووە
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S)) دەڵێت: ئێمە بەشێکین لە هاوپەیمانیی نەیارانی حکوومەتی سووریا کە لە کۆڕە نێونەتەوەییەکاندا ئامادە دەبین بەڵام بەشێک نین لە هەڵمەتە دژە مرۆڤانەکانی گرووپە چەکدارەکان.
پڕۆژەی هەناردەکردنی غازی هەرێمی کوردستان لەبری پێشکەوتن و ئاوەدانی دەبێتە هۆی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبری ڕێکخراوەی میدیایی شارپرێس لە هەرێمی کوردستان و شرۆڤەکاری دیاری پرسە سیاسییەکان، لەبارەی پڕۆژەی هەناردەکردنی غزی هەرێمی کوردستان دەڵێت: " ئەوەی کە ئێستا دەبینرێت ئەمەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پڕۆژەیە وەکوو پڕۆژەیەکی خۆی چاو لێدەکات، ڕاستە بەناوی سەرۆکی حکوومەتەوەیە بەڵام بەشداریی لایەنەکانی دیکەی پێنەکراوە".
هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی هەرێمیان لەسنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەتەواوێتی سیاسین/ حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بڕیارەکانیدا سەربەخۆ نییە
بەشی جیهان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئهو بڕیارانهی له دادگای فیدراڵی دران به تهواوهتی سیاسیین و ئێمه دهزانین کێ له پشت ئهم ههوڵانهوەیه.
جۆنسن و بارزانی تاوتوێی هەناردەی غازی هەرێم بۆ ئەورووپا دەکەن
بەشی جیهان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا:بەشی جیهان- سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان لهگهڵ بۆریس جۆنسن، سهرۆک وهزیرانی بەریتانیا سەبارەت بەخواستی هەناردەکردنی وزە بۆ ئەورووپا گفتوگۆیان کرد.
پەکەکە هەڕەشە دەکات کە شەڕ دەباتە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی تورکیا- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی هێرش بکاته سهر گهریلا، لهو کاتهدا ههموو شارەکانی هەرێم دهبێته گۆڕهپانی شهڕ.
بەداخەوە هەرێمی کوردستان تووشی چەند نائاگایی بووە بەڵام ئێران هەموو جووڵەکانی ڕەژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕەژیمە ناشاردرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران عێراقێکی بەهێز و کەرامەت و یەکگرتووی دەوێت و لەبارەی ئامادەبوونی ئێسرائیل لە هەرێمی کوردستان وتی: بەداخەوە هەرێمی کوردستان تووشی چەند هەڵە و نائاگایی بووە بەڵام ئێران هەموو جووڵەکانی ڕەژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕەژیمە منداڵ کوژە ناشاردرێتەوە و بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین کە ئەوان لە هیچ ڕێگایێکەوە لەوان لە ڕێگای عێراقەوە ئاسایشی ناوچەکە بخەنە ژێر مەترسیەو.
بە ڕاشکاوانە دەڵێم ئەگەر نیگەرانییە ئەمنییەکانمان بە هەند وەرنەگیریێت، ئێران وەڵامی توندی دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی ئێران لە عێراق هۆشداری دا لەوەی "پێویستە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و مەترسییە ئەمنییەکانی ئێران بە هەند وەربگرن" وەڵامی توندترمان دەبێت.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: دانوستانە ناوەکییەکان بە باشی دەڕواتە پێش
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: کاری دانوستانە ناوەکییەکان بەباشی دەڕواتە پێش، ئەمریکا لە ڕێککەوتنە پێشووەکەدا پەیمان شکێنی کرد و ئێستاش گەیشتۆتە بنبەست.
پێشنیارێکی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، مەسعوود بارزانى بە بافڵ تاڵەبانى وتووە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار و دواى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە ئامادەن لەگەڵ یەکێتى قسە بکەن کە چیان لەبەرانبەردا پێ دەدەن.
ئەمریکا بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەمێنێتەوە
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیێنێت، هێزەکانی وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی خۆیان لە عێراق و سووریا دەدەن بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەوڵی هاوبەشەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.
ئەردۆغان: پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییمان لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.
منداڵانی خێزانە داعشەکان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە چەندین شێوە بوونەتە قوربانی
بەشی سووریا- پسپۆڕانی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی قووڵی خۆیان دەردەبڕن لەبەرامبەر باری تەندروستیی ئەو منداڵانەی لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستبەسەرن.
ئیدارەی خۆسەر داو لە حکوومەتی سووریا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی وڵات دانوستان دەست پێبکاتەوە
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەر و ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بانگەواز لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەکەن لەپێناو کۆتاییهاتن بەقەیرانی سووریا دەست بەدانوستانکردن بکەن.
تورکیا جارێکی دیکە دەست بە گۆڕینی دیموگرافی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەکات
بەشی تورکیا- بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی کۆچی تورکیا ئەو وڵاتە نیو ملیۆن ئاوارەی سووریی لە ناوچەکانی باکووری سووریا جێگیر کردووە.