دەست نیشان کردنی مەکگۆرک هەوڵاێکی خۆش بوو بۆ کوردەکان
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: دەستەی سیاسی و شاندی دیپلۆماسیی چەندین وڵات سەردانی کوردستانی سووریا دەکەن بەڵام هێشتا دانیان بەبوونی بەڕێوەبەریی خۆسەردا نەناوە و باسیان لەمبارەوە نەکردووە ئێمە هیوامان وایە پاش هاتینی بایدەن و مەکگۆرک ئەم بابەتە بگۆڕدرێت.
گۆڤاری ژاکوبین: ئەمریکا هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕوئیای کوردی سووریا دەدات
بەشی جیهان- گۆڤاری ژاکوبین نووسیی ئەمریکا نیازیەتی بە دەستتێخستنی ناو قیادەی کوردی سووریا، تورکیا ڕازی باکات و بە دەستوەردان لە سیاسەتی کوردستانی سووریا کۆتایی بە ڕوئیای کورد بۆ مافی چارەی خۆنووسین بهێنێت.
حکوومهتی ههرێم پابهنده دهبێت بهرێکهوتنی رادهست کردنی نهوت و داهاته ناوخۆییهکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند حکوومهتی ههرێم پابهنده دهبێت بهرێکهوتنی لهگهڵ حکوومهتی فیدراڵی و رادهست کردنی نهوت و داهاته ناوخۆییهکان.
نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ماون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، بەپێی دوایین زانیاری هەواڵگری تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشدا هەن.
ڕووسیا و ئەمریکا هیچ گلۆپێکی سەوزیان بۆ تورکیا هەڵ نەکردووە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجوەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی وت: ڕووسیا دەیهەوێت بەگوشارخستنەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات عەین عیسا ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی بکات.
مەسعوود بارزانی: کورد دوور لە ڕوانگەی تایفی کاری بۆ قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان مەسعوود بارزانی و سەرۆکی دیوانی وەقفی سونەی عێراقدا، بارزانی جەختی کردە سەر تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند کورد هەمیشە دوور لە ڕوانگەی تایفی کاری بۆ قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان کردووە.
ساڵح موسلیم: دەتوانین حکوومەتی سووریا لە قامیشلۆ دەربکەین
بەشی سووریا- ساڵح موسلیم ئاماژەیبە گرژییەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا کرد و هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە کوردەکان دەتوانن هێزەکانی حکوومەتی ناوەند لە قامیشلۆ دەربکەن.
نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: سەردانی لایەنە عێراقییەکان دەکەین بۆ زامن کردنی پشکی ھەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە لە ھەرێمی کوردستانەوە شاندێکی سیاسی سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی بەدەستھێنانی پاڵپشتی بۆ تێپەڕاندنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا و سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەغدا دەڵێت، بڕیارە زنجیرەیێک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان بکەین.
کاروانێکی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاروانێکی دیکەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش، گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە کە لە چەک، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی پێکهاتووە.
سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان پێشوازی له ئاسایی كردنهوهی پهیوهندیی وڵاتانی كهنداو دهكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازیی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی نێوان وڵاتانی کەنداو کرد و ڕایگەیاند: "راگهیاندنه هاوبهشهكهی لووتكهی وڵاتانی كهنداو، كردنهوهی ژینگهیێكی ئهرێنییه بۆ چارهسهركردنی ناكۆكییهكانی برایانمان له وڵاتانی كهنداو."
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا: سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا بە هاتنی بایدەن گۆڕانی بەسەردا نایەت
بەشی سووریا- نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند سێ ئامانجی سەرەکیی وڵاتەکەی لە سووریا پەیڕەوکردنی سیاسەتی دوو لایەنە سەرەکییەکەی ئەمریکایە و بە گۆڕانی سەرۆککۆماریش ئەو سیاسەتە گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.
بەدران چیاکورد: ڕووسیا نیازی هەڵپێچانی ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریای نیە
بەشی سووریا- بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕوای وایە موقیفی ڕووسیا بەرامبەر درێژەدان بە حەیاتی ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریا هەڵوێستێکی شەفاف و ڕوون و یەکلاکراوە نیە.
ڕۆژئاوا دەبێت بەشێوەی جیدیی دەست بۆ پرسی کوردەکانی تورکیا بەرێت
بەشی جیهان- ڕێکخراوی مەدەنیی ئاشتیی جیهانی جەختی کردەوە دەوڵەتی ئەمریکا و دیکەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان گوشار بخەنە سەر تورکیا.
تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا گرت
بەشی جیهان- دوگ باندۆ بریکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا دەڵێت: تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر بەشێک ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا گرت.
میلیشیاکان تەنانەت یەک مەتریش لە عەین عیسا نەهاتوونەتە پێشەوە
بەشی سووریا- بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە هەرێمی فورات بە کوردپرێسی وتووە بۆشاییی دەسەڵات لە ئەمریکا و مەسەلەی گواستنەوەی دەسەڵات لەو وڵاتە بۆتە هۆی ئەوەی تورکیا و ڕووسیا خەیاڵی ئامانجەکانی خۆیان لە کوردستانی سووریادا هەبێت.
وەزیری داراییی هەرێم مووچەی زیاتر لە10 هەزار مووچەخۆری نا یاسایی دەبڕێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى دارایی و ئابووریى هەرێم بریاری دا بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمار كراوە.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20 لەسەد لە وزەخانەی فۆردۆ دەستی پێکرد
بەشی ئێران- عەلی ڕەبیعی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێران بە شێوەی فەرمی دەستی کرد بە پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆم لە سایتی فۆردۆ.
هەرێمی کوردستان میلیشیای یاخیبووی ناوێت؛ کوردی عێراق دژبە پەکەکە/ شێلی کیتلسۆن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زۆر جار باسی ڕفاندنی ژن و پیاوانی گەنجی خۆیان لەلایەن پەکەکە-وە کردووە کە چیدی بۆ هەمیشە دیاریان نەماوە، زۆر کەس دەڵێن ئەوانەی کە خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە ڕادەکێشن زیاتر لەنێو کافەتریاکان و ئەو شوێنانەی کە لاوان کۆ دەبنەوە ئامادە دەبن و "کەسانی کەم تەوان" دەکەنە ئامانج و تەڤڵی پەکەکە-یان دەکەن.
گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا بیانووی تورکیا دەبڕێت
بەشی سووریا- بەرپرسی لقی دانمارکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) بە کوردپرێسی وتووە: من لەو قەناعەتەدام کە بەگشتی دۆخەکە جێی متمانە نیە و کوردەکان لاوازترین ئەڵقەی قەیرانی سووریان و هەموو کاتێک ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە وڵاتانی شوێندانەری قەیرانی سووریا، کورد پەراوێز بخەن.
ڕۆژنامەی تلێگراف: ململانێ سیاسییەکان هەڕەشەیە دژی کۆمەڵگای کوردە ئێزدییەکان
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تلێگراف ئاماژەی بە ململانێی لایەنە جیاجیاکانی هاووڵاتییانی ئێزدیی شەنگال لەسەر هەڵبژاردنی میری نوێی خۆیان دەکات و نووسیویەتی: بەشێکی زۆری ناکۆکیی نێوان هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی ململانێی سیاسییە و ئەوەش هەڕەشە دژی ئەو کەمینە ئاینییە.