ئەمریکا لە سووریا پشتگیریی پێکهێنانی کیانی سەربەخۆی کوردی ناکات
بەشی جیهان- جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی کردۆتەوە کە ئەمریکا هەوڵی داوە دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری سووریا بە ڕەزامەندیی عەرەب و کوردەکانی دژی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات بێت و ئەنجامەکەی نەبێتە هۆی دامەزرانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی.
میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە دەوروبەری عەین عیسا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕووسیا
بەشی سووریا- ژمارهیێک خۆکوژ پهلامارى بنکەیێکی سهربازیى هێزەکانی ڕووسیایان لەنزیك عەین عیسا داوه و شهڕ و پێكدادانى سهخت ڕووی داوه.
ئەمریکا ئاسمانی کوردستانی سووریای بەڕووی تورکیا داخستووە
بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندن لە شەپێلا ئازدیا کوردستان (ŞAK) لە سووریا بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمریکییەکان ڕێگە نەدەن تورکیا فڕۆکەی جەنگی بەکار بهێنێت شەڕی زەمینی بۆ تورکیا زۆر قورس دەبێت و باجی لە سەر تورکیا زۆر دەبێت چوونکە کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی بەرامبەردا زۆر خۆڕاگرن.
تورکیا و ڕووسیا بەتەمای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریان
بەشی تورکیا- مافناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا دەڵێت: تەنها ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی دووبارەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نیازی بووە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا پشت لە کورد بکات
بەشی جیهان- بە گوێرەی ئەو بەڵگە سکرێتانەی کە بەم زووانە بڵاو کراوەتەوە جان میجەر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە ساڵی 1996 نیگەرانی هێرشی فراوانی سەدام بۆ سەر ناوچەی دژەفڕینی باکووری عێراق بووە و بەڵام بەوەشەوە نیازی بووە پشت لە کورد بکات.
محەمەدی حاجی مەحموود: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدا نیە بەڵکوو لە تارانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان دەكات و دەڵێت، چارەسەری كێشەكانی كورد لە بەغدا نییە بەڵکوو لە تارانە و دانوستان هیچی لێ سەوز نابێت، باشترین چارەسەریش بۆ عێراق سیستمی كۆنفیدراڵییە.
ڕۆحانی: دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند پێتان لە ناوچەکە دەبڕین
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆکرانی سەردار سولەیمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کرد و چەند ڕەهەندێکی کەسایەتیی شەهید سولەیمانیی خستە ڕوو و هاوکات هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکییەکانی لە عێراق کرد.
ژنەراڵە بچکۆلەکەی میتی تورکیا کەوتە داوی هەسەدەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند تۆڕێکی 28 کەسیی سەربە میتی تورکیا کەوتۆتە داوی هەواڵگریی هەسەدەوە و هەموویان دەستبەسەر کراون.
ئۆیڵ پرایز: 3 لە سەدی غازی سروشتیی جیهان لە هەرێمی کوردستانە
بەشی جیهان- گۆڤاری ئۆیڵ پرایز کە کاری پسپۆڕانەی تایبەت لە سەر کەرتی وزە و نەوت دەکات ئاماژەی بە ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەو پێیە 25 ترلیۆن پێی سێجا غازی سروشتی لە هەرێم سەلمێندراوە و 198 ترلیۆن پێی سێجا غازی نەسەلمێندراو هەیە. ئەوەش 3 لە سەدی غازی سروشتیی جیهانە.
کوردی سووریا داوای پشتگیریی سیاسی ئەمریکا، لە ئیدارەی خۆسەر دەکەن
بەشی جیهان- سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە حکوومەتەکەی جۆ بایدەن داوای کردووە پشتگیریی سیاسی لە ئیدارەی خۆسەر بکات و وەکوو ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر دانی پێدا بنێت.
ئەو سێناریۆیانەی لە عەین عیسا ئەگەری ڕوودانیان وێنا دەکرێت
بەشی جیهان- ئەحمەد حەسەن دەڵێت لانی کەم سێ سێناریۆ لەبارەی ئایندەی شاری عەین عیسای سووریا لە بەردەستدایە کە یەکیان ئوپەراسیۆنی سەربازیی ڕاستەوخۆی تورکیا بۆ دەرهێنانی ئەو شارە لە دەستی هێزە کوردییەکانی سووریایە.
هەسەدە دەنگۆی کشانەوەی لە عەین عیسا ڕەت دەکاتەوە
بەشی سووریا-سەرچاوەیێکی فەرمی لەهێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو هەواڵانەی ڕهت كردهوه گوایه، ئهوان ڕهزامهندییان لهگهڵ ڕووسیا نیشان داوه بۆ ئهوهى شارۆچكهى عهین عیسا ڕادهستى سوپاى سووریا بكهن.
هەسەدە: لە پێکدادانی عەین عیسا 5 شەڕڤانی ئێمە گیانیان بەخت کرد
بەشی سووریا- لە پێکدادانەکانی دەوروبەری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا 5 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لە دەست دا.
سەرباری قەیرانی دارایی 40 ملوێن دۆلار قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم خەرج کراوە
بەشی جیهان- کۆمپانیای جەنەل ئەنەرجی ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دوایییەدا لە دوو کێڵگەی نەوتیدا بڕی 42 ملوێن دۆلار حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی خەرج کردووە.
وەزیری وزەی ئێران: لیژنەی هاوکاریی ئێران و عێراق پاش 6 ساڵ لە هەڵپەسێردرانی کارا دەکرێتەوە
بەشی ئێران- وەزیری وزەری ئێران لە سەرووی شاندێکی ئابووری سەردانی بەغدای کرد و ڕایگەیاند لیژنەی هاوکاریی ئێران و عێراق پاش 6 ساڵ لە هەڵپەسێردرانی کارا دەکرێتەوە.
ئێران: هێرشکرانە سەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لە عێراق پێوەندیی بە ئێمەوە نیە
بەشی ئێران- وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەگەر لە وڵاتی عێراق ئیرادە و خواستێک دژی هەبوونی ئەمریکا لەو وڵاتە هەیە ئەوە پێوەندیی بە ئێرانەوە نیە.
مەترسیی جیدی نیە بۆ هەڕەشەکردن لە عەین عیسا
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) بە کوردپرێسی وت بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر عەین عیسا.
بۆیەکەمجار فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیێکی دەڤەری بارزان بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە و بۆیەکەمجار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی گەلی پیرایان لە زنجیرەی چیای شیرین لەدەڤەری بارزان بۆردوومان کرد.
میدیایێکی هەرێم: پارتی و پەکەکە بە بازرگانی کردن لە سەر نەوتی سووریا مانگانە 43 ملوێن دۆلار داهاتیان دەست دەکەوێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی کوردیی درەومیدیا لە ڕاپۆرتێکدا باسی داهاتی بازرگانی کردنی پارتی و پەکەکە بە نەوتی کوردستانی سووریاوە دەکات و دەڵێت مانگانە 43 ملوێن دۆلار داهاتی ئەو بازرگانی کردنەیە.
ژمارەی هێزە ڕووسییەکان لە عەین عیسا زیاد دەکات
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت هێزێکی زیاتری لە پۆلیسی سەربازی بۆ عەین عیسا ناردووە کە لەو ناوچەیە هێزە کوردییەکان و تورکیا لەگەڵ تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بوون.