سەردانەکەی مەکینزی بۆ کوردستانی سووریا پەیامێک بوو بۆ تورکەکان
بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ژەنراڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوردستانی سووریا پەیماێکی هەبوو و تورکەکان تا ئەم کاتەش نەیانتونیوە بۆ هێرش کردنە سەر عەین عیسا کەڵک لە فڕۆکەی جەنگی وەربگرن.
جووتیار عادل: گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن/ لەسەر یاسای قەرز گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل: "هێشتا کۆبوونەوە و گفتوگۆکان کۆتایییان پێ نەهاتووە، چونکە کێشەی ئێمە و بەغدا تەنها مووچە و بوودجە نییە، بابەتی ناوچە کوردستانییەکان، پێشمەرگە و شایستە داراییەکانیشە".
کوردەکانی سووریا گرفتاری تەشوێی ڕووسیا و سنانی تورکیا
بەشی جیهان- ئینفۆرمەد کۆمێنت ئاماژە بە ئەگەر هێرشی دوبارە و چەندبارەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بە هۆی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا لە عەین عیسا دەکات و دەنووسێت: ئایا دیسان کوردەکانی سووریا لە ژێر تەشوێی ڕووسیا و سنانی تورکیا ورد و خاش دەبن؟
بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژە بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی «ئەلجەزیرە»ی وتووە: باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئێستاش لە بینای باڵیۆزخانەکەدا ئامادەیە و ئەو باڵیۆزخانەیە بەشێوەی ئاسایی درێژە بە کارەکانی دەدات.
ڕووسیا و تورکیا ڕێکەوتنێکی گوماناوییان لەسەر عەین عیسا کردووە
بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: لەسایەی بێدەنگیی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا؛ ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنەسەر عەین عیسا دابڕانی ناوچەی جزیرە و کۆبانی لە یەکترە.
ئەمریکا مۆڵەت بە تورکیا نادات لە پێکدادانەکانی عەین عیسا-دا فڕۆکە بەکار بهێنێت
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: لەو هێرشەیدا کە ئەمدواییانە گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر عەین عیسا دەستیان پێکردووە ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ یەک کردووە.
باڤڵ تاڵەبانی جەخت لە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگەی یەکێتیدا باڤڵ تاڵەبانی جەختی کردە سەر زەروورەتی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
پەروین بوڵدان: پێویست بوو دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، دەمیرتاش ئازاد بکرایە
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە وێڕای ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی زەروورەتی ئازادکردنی دەمیرتاش، گوتی پێویست بوو پاش دەرچوونی ئەو بڕیارە، دەمیرتاش ئازاد بکرایە.
قوباد تاڵهبانى دهچێته پهرلهمان و لەبارەی دەستکەوتەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕوونكردنهوه دهدات
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- بڕیار وایه دووشەممەى داهاتوو وهفدى دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، بچێته پهرلهمانى كوردستان و ئهنجامى گفتوگۆكان لهگهڵ حكومهت و ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕونبكاتهوه، بەڕێوهبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش زانیارى زیاتر ئاشكرادهكات.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ھەرێمی كوردستان دەبێتە ڕاوێژكاری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ڕاھێنانەوە بۆ ڕاوێژكاری دەگۆڕدرێت، چونكە ژمارەیەكی زۆری ڕاھێنەریان بۆمان پێگەیاندووە و لەمەوپاش ئەوان ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن و بۆ ساڵی نوێش بەرنامەیەكی نوێ بۆ مەشقكردن بە پێشمەرگە دانراوە.
نە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە و نە بودجەش بەو شێوەیە پەسەند دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەد حاجی ڕەشید جەخت دەکاتەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا نەکراوە و بڕیاریش نیە بودجە بەو شێوەیەی هاتووە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
فەرماندەی فەیلەقی قودس سەردانی بەغدا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی العالم ڕایگەیاند فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەسەردانێکی کورت گەشتۆتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی دیدار و گفتوگۆی کرد.
حکوومەتی هەرێم: نەتەوەیەکگرتووەکان وەک لایەنی سێیەم بۆ دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشدار بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات نەتەوە یەكگرتووەكان وەك لایەنی سێیەم لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشدار بێت، وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش ڕاسپێردران چاودێری بازاڕەكان بكەن و سنوورێك بۆ گرانكردنی نرخەكان دابنرێت.
ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و 9 قەوراەی بازەرگانیی ئەو وڵاتە سەپاند
بەشی سووریا- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزای سەپاند بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و 9 کۆمپانیای ئەو وڵاتە.
مەسروور بارزانی و مایک پۆمپێیۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەروەی ئەمریکادا ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
گەلی کورد لە سووریا متمانەیان بە ڕووسیا نییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: مەترسیی ئەوە هەیە کە دووبارە ڕووسیا لەگەڵ تورکیا لەسەر عەین عیسا مامەڵە بکات بەڵام لە ئێستادا وابۆی ناچم ئەمە ڕووبدات چوونکە سەیەدە و هاوپەیمانان بەهەستیارییەوە بۆ ئەم بابەتە دەڕوانن و عەین عیسا پێگەیێکی ستراتێژیکی هەیە.
دژەتیرۆری عێراق لە مووسڵ 12 چەكداری داعشی كوشت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری عێراق كوشتنی 12 چەكداری سەر بە داعشی لە مووسڵ راگەیاند.
لە پێکدادانەکانی عەین عیسادا 7 میلیشیای سووری کوژران
بەشی سووریا- لە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوودا لە نزیک شاری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا 7 میلیشیای سوپای ئازادی سووریا کوژران.
جێگری پارێزگاری مووسڵ: حکوومەتی عێراق نزیکەی ١٥ ملیار دیناری بۆ شنگال تەرخان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، حکوومەتی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بڕیاری داوە ١٥ ملیار دینار بۆ ئەو قەزایە تەرخان بکات و بڕیاریش دراوە ئەو چەکدارانەی پەکەکە خۆیان کردووەتە مەدەنی لە شنگال دەربکرێن.
ئیدارەی بایدەن دئەتوانێت نێوەندگیریی نێوان کورد و تورکیا بکات
بەشی جیهان- سینەم محەمەد سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا داوای کردووە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە و دەشڵێت ئیمکانی ئەوە هەیە کە ئیدارەی بایندە ببێتە نێوەندگیر بۆ چارەکردنی کێشەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.