وەزیری دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی تیرۆری شەهید فەخری زادە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پەیوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی سەرکۆنەی تیرۆر کردنی زانای ئەتۆمی ئێران موحسن فەخریزادەی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دادگایی کردنی داعشە بیانییەکانی دەستپێکرد
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە میدیا سوێدیەکان کە سەردانی کەمپی هۆڵ-یان لە باکوری ڕوژهەڵاتی سووریا کردووە باس لەوە دەکەن دادگایی کردنی داعشە بیانییەکان لەلایەن بەرپرسانی دەزگای دادی کوردی سووریاوە دەستی پێکردووە.
هەولێر و بەغدا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی پێویستیان بە یەکتر هەیە
بەشی جیهان- ویکتۆر کاتۆنا لەو قەناعەتەدایە کە ئەگەرچی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پێوەندییێکی گرژە بەڵام ئەو دوو لایەنە هیچ بژاردەیێکی دیکەیان نیە جگە لەوەی هاوکاریی یەکتر بکەن.
عێراق: بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان مامەڵە کردن لەگەڵ هەسەدە سەختە
بەشی جیهان- سوپای عێراق هێزهكانی سووریای دیموكرات به چاوپۆشی کردن لە دزهكردنی تیرۆریستان بۆ نێو خاكی عێراق تۆمهتبار دهكات.
مستەفا کازمی، فەرماندەی پۆلیسی زیقار-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
پەکەکە: کشانەوە قابیلی گفتوگۆ نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکى باڵاى هێزەکانى پەکەکە رایدەگەیەنێت، پێویستە پارتى دۆخى دارایی و ژیانى خەڵکی هەرێمی کوردستان چاک بکات نەک شەڕکردن لە دژی گەریلا، جەختیش دەکاتەوە کە کشانەوەى ئەوان لەو ناوچانەى تیایدان قابیلى گفتوگۆ نییە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ شاندێکی هاووڵاتییانی شەنگال دیداری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قاسم ئەعرەجی لەگەڵ شاندێکی هاووڵاتییانی شەنگال لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی هەنگال دیدار و گفتوگۆی کرد.
کونسووڵی ئێران لەبارەی مەرزەکانی شۆشمێ و پشتەوە لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە دیداری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرکونسووڵی ئێران لە سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەدا مەسەلەی بەفەرمی کردنی سنووری شێخ سڵە و مەرز پشتە باس و گفتوگۆی لە سەر کرا.
شۆرڤێنی ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی "سەرتا"ی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
بەشی جیهان- کۆمپانیای شۆرڤێنی ئەمریکا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرتا لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دوو بیرە نەوتی دیکەی ئەو ناوچەیە بە زووترین کات دەگاتە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
مەزڵووم کۆبانی و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئاینییەکان کۆ بوونەوە
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئاینییەکان پرسی ئازادی ئاینی و کەمەنەتەوەکان لە کوردستان و باکووری سووریا تاوتوێ دەکەن.
ڕووسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی هەبووە دژی گەلی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، حکوومەتی مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی رووسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت و رووسیای ئەمڕۆ بەرنامە و ستراتیجێکی دیاریکراوی نەوبوە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان، هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێ سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا.
دانوستانی نێوان ENKS و PYNK بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە ڕاگیراوە
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) دەڵێت: لەئێستادا ئەنەکەسە لە کۆبانی نووسینگەی کردۆتەوە و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاش نووسینگەکانی دووبارە بکاتەوە.
هەڵمەتە سەربازییەکانی پەکەکە تەنها گرفتی کوردەکانی سووریا و هەرێمی کوردستانی زیاتر کردووە
بەشی تورکیا- مافناس و چالاکی سیاسی کوردی تورکیا دەڵێت: پەکەکە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ تورکیای نییە و بۆیەش هەڵمەتە سەربازییەکانی تەنها کورد زەرەرمەند دەکات.
دانیشتنێک ی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە شاری وان بەڕێوە چوو
بەشی تورکیا- کۆبوونەوەی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران بە بەشداریی نوێنەرانی هەر دوو لایەن لە شاری کوردنشینی وانی تورکیا بەڕێوە چوو.
هەرێم داوای مووچەی چەند مانگی ڕابردوو لە بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیێکدا داوای لە بەغدا کرد مووچەی چەند مانگی ڕابردوو بنێرێت کە تا ئەم کاتە ڕادەستی حکوومەتی هەرێم نەکراوە.
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکەی جۆبایدەن چۆن دەڕوانێتە دۆزی کوردی سووریا
بەشی جیهان- ئانتۆنی بلینکەن وتوویەتی پێویستە ئەمریکا وەک ڕابردوو لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بمێنێتەوە بەڵام ئەو وڵاتە پێویستە یارمەتیی زیاتری تورکیا بدات بۆ ئەوەی سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل لەناو بەرێت.
لە ئەنقەرە هێرش کرایە سەر گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییی کڕێکاران
بەشی تورکیا- پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییی کرێکاران لە ئەنقەرە و ژمارەیێک خۆپیشاندەری دەستبەسەر کرد.
لە پارێزگای ماردین شەڕی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕووی دا
بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕووبەڕووبوونەوەیێکی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکاندا 3 میلیشیای PKK کوژران.
ناردنی کاروانی سەربازیی تورکیا بۆ ئیدلیب بەردەوامە
بەشی تورکیا- کاروانی سەربازیی سوپای تورکیا کە لە ئوتومبێلی زرێپۆش و تانک و سیستەمی تۆپ و کەرەستەی لۆجستیکی پێکهاتووە لە سنوورەکانی تورکیاوە گەیشتنە ئیدلیب لە باکووری سووریا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق شتێکی مەترسیدارە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دژایەتیی خۆی لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق ڕاگەیاند و دەڵێت کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان شتێکی مەترسیدار دەبێت.