04:11 PM   IRAQ
SATURDAY, 6 JUNE 2020
 به په‌له |◀   تورکیا نیازیەتی بە تەواوەتی پاکتاوی کورد لە عەفرین بکات
FRIDAY, 27 MARCH 2020 - 19:25
سەرچاوە مەیدانییەکانی کوردپرێس: سێزدەهەمین دەوریەی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە کۆبانێ بەڕێوە چوو

بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێیییەکانی کوردپرێس لە کۆبانێ باس لەوە دەکەن کە تورکیا و ڕووسیا بە هاوبەشی سێردەهەمین دەوریەی هاوبەشیان لە کۆبانێ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 27ی مارچی 2020 سەرچاوە مەیدانییەکانی کوردپرێس لە کۆبانێ ڕایانگەیاند سێزدەهەمین دەوریەی هاوبەشی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سوپای تورکیا لە بەشی خۆرهەڵاتی کۆبانێ ئەنجام درا.

سەرچاوە مەیدانییەکان بە کوردپرێسیان وتووە لە دەوریە هاوبەشەکەدا 8 ئوتومبێلی سەربازی و دوو کۆپتەری ڕووی لە گوندی "غەریب" هەڵکەوتوو لە 15 کیلۆمەتریی خۆرهەڵاتی کۆبانێوە دەستیان بە دەوریە کرد و بە گوندەکانی گقەرەموغ و جیشان و خرابیسانی ژووروو و بغدیک و بەندەرخان"دا تێپەڕین و بەرەو گوندی "سرزوری" لە پەراوێزی شاری گرێ سپی کشان.

سەرچاوەکانی کوردپرێس ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە دەوریە هاوبەشەکەی ڕووسیا و تورکیا لە گەڕانەوەدا بە هەمان ڕێگادا هاتنەوە کە لێیەوە ڕۆشتبوون و پاش تێپەڕاندنی گوندی "غەریب" کۆتایییان بە دەوریە هاوبەشەکە هێنا.

بە گوێرەی زانیارییەکان پاش کۆتاییهاتنی دەوریە هاوبەشەکە هێزەکانی تورکیا لە سنوور پەڕینەوە و گەڕانەوە خاکی تورکیا و پۆلیسی سەربازیی ڕووسیاش گەڕایەوە بارەگاکانی خۆی.

شایانی باسە ڕۆژی 12 ئەم مانگە بوو کە دوزادەهەمین دەوریەی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا لە دەوروبەری کۆبانی ئەنجام درا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه