23:13 PM   IRAQ
FRIDAY, 10 JULY 2020
 به په‌له |◀   هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاکپارتی ده‌دۆڕێت و ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی تورکیا بەدەستەوە دەگرێت
WEDNESDAY, 27 MAY 2020 - 16:09
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە ئاستی باڵادا گفتوگۆکان لەگەڵ ئەنەکەسە بەردەوامە

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە گفتوگۆکانی پەیەدە لەگەڵ ئەنەکەسە لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامە و ئێستا تەنها پەیەدە بەردەنگ نیە لە بابەتەکان.

کوردپرێس:

نورشان حوشێن نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس ئاماژەی بە دامەزارنی پارتی یەکگرتووی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی سووریا کردووە کە لە 25 حیزبی کوردی پێکهاتووە و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: بەشی زۆرینەی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی سووریا بەشداریی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریایان کردووە و لە سەرەتای دامەزرانی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریاوە بەردەوامن لە کار و چالاکیی خۆیان. ئەم حیزبانە هەستیان بە زەروورەتێک کرد و لە ئەنجامدا بە ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان خۆیاندا پارتی یەکگرتووی حیزبە کوردییەکانیان دامەزراند.

ئەو سیاسەتوانە کوردە ئاماژەی بە ئامانجی دامەزرانی ئەو ڕەوتە کردووە و دەڵێت: نەخشەڕێگای ئەو ڕەوتە ئەوەیە بە کۆدەنگی و یەک ڕێبازی لە کاروباری سیاسیدا ببێتە ئاوێنەی داواکارییەکانی هەموو حیزبە کوردستانییەکانی سووریا و هەوڵیش دەدات لەگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا (ENKSE) یەک بگرێت.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی زیاد کرد کە گفتوگۆکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا بەردەوامە و تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان دوو لایەن لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامیش دەبێت.

نورشان حوسێت زیادی کرد: ئێستا ناتوانین بڵێین کە گەشتووین بە ڕێککەوتنی کۆتایی. دیارە هێشتا نەگشتووینەتە قۆناغی جێبەجێ کردن و تا ئەم کاتە بۆ قسە کردن لەو بارەیەوە زووە بەڵام ڕێککەوتنە سەرەتایییەکان دەستەر بووە و گفتوگۆکان لەبارەی چۆنیەتیی ئیدارەکردنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و کاروباری سەربازی بەردەوامە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه