23:23 PM   IRAQ
FRIDAY, 10 JULY 2020
 به په‌له |◀   هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاکپارتی ده‌دۆڕێت و ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی تورکیا بەدەستەوە دەگرێت
SUNDAY, 31 MAY 2020 - 12:28
گۆڤارێکی ئەمریکی:
ترەمپ؛ کورد و حکوومەتی سووریای لێکتر نزیک کردەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری براون پۆلۆتیکاڵ ریویو دەنووسێت: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەست بەردان لە کوردانی سووریا بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان زیاتر نزیک حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری براون پۆلۆتیکاڵ ریویو لە وتارێکدا ڕەخنە لە سیاسەتی حکوومەتی ئەمریکا هەمبەر کوردانی سووریا دەگرێت. ئەم گۆڤارە بەشێوازێکی گشتی سیاسەتەکانی ئێستای دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرکردایەتیی ترەمپ بەهۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی نفووزی ئەو وڵاتە دەزانێت و بڕوای وایە ترەمپ هیچ ستراتێزیێکی ڕوونی لەبارەی سووریاوە نەبوو بۆیەش وازی لە کوردەکان هێنا.

گۆڤارەکە دەنووسێت ترەمپ لەحاڵێکدا کوردانی سووریای هەمبەر هێرشی تورکیا بەجێهێشت کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەماوەی 5 ساڵدا و لە شەڕێکی دژوار شکستیان بە داعش لە سووریا هێنا.

ئەم گۆڤارە سیاسییە جەخت دەکاتەوە ئەمریکا پشتی هێزە کوردییەکانی چۆڵ کرد تاکوو ئەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا پشت بە حکوومەتی ناوەندیی سووریا ببەستن. ئەمەش بێ ئیعتیبار بوونی ئەمریکای لەنێو هاوپەیمانەکانی لێدەکەوێتەوە.

براون پۆلۆتیکاڵ ریویو ئاماژە دەکات بەوەی کە بەجێهێشتنی کوردانی سووریا لەلایەنە ترەمپەوە تا ئەو ئاستە هەڵە و بیرلێنەکراو بوو کە دەنگی سیاسەتوانانی ئەمریکای بەرز کردەوە.

ئێستا کوردەکان زیاتر لە بەشار ئەسەد نزیک کەوتوونەتەوە و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە ئەمریکا کونترۆڵی خۆی لەسەر سووریا لەدەست بدات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه