21:50 PM   IRAQ
TUESDAY, 7 JULY 2020
 به په‌له |◀   دادگای ئەنقەرە داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە
MONDAY, 1 JUNE 2020 - 11:04
مانگنامەی واشنتن:
ئەمریکا هۆکاری ناسەقامگیریی کوردستانی سووریایە

بەشی جیهان- مانگنامەی واشنتن دەنووسێت: کشانەوەی لەناکەوتی ئەمریکا لەناوچەی سەقامگیری ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا، بەستێنی بۆ درێژەی شەڕ لە سووریا لەلایەن تورکیاوە فەراهەم کرد و تەنها ناوچەی سەقامگیری سووریا تووشی بشێوە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگنامەی واشنتن لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی سووریا، ڕۆڵی ئەمریکای بۆ هاوکاری کردنی کوردەکان دژ بە داعش بە ئەرێنی وەسف کرد بەڵام جەخت دەکاتەوە کشانەوەی لەناکەوتی ئەمریکا لەناوچەی سەقامگیری ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا، بەستێنی بۆ درێژەی شەڕ لە سووریا لەلایەن تورکیاوە فەراهەم کرد و تەنها ناوچەی سەقامگیری سووریای خستە ژێر مەترسیەوە.

ئەم گۆڤارە ئەمریکییە دەنووسێت: ئەوەی کە سەقامگیریی کوردستانی سووریا دەشەوێنێت هێرشەکانی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا نەبوو بەڵکوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کۆشکی سپی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بوو کە کۆتایی بە سەقامگیریی ناوچەکە هێنا. کورتەی پەیامەکە ئەمە بوو: «ئەمریکا لە باکووری سووریا دەکشێتەوە، تورکیا دەتوانێت داخڵی ناوچەکە ببێتەوە.»

مانگنامەی واشنتن بڕوای وایە کشانەوەی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بانگهێشت کردنی تورکیا بوو بۆ هێرش کردنە سەر کوردانی سووریا کە نرخەکەی کوشتنی خەڵکی سڤیل، ناسەقامگیریی ناوچەکە، لەدەست چوونی ئیعتیباری ئەمریکا و بێ متمانەبوونی ئاشنتن بوو و ئێستاش هیوایهک نەماوە بۆ جێگیر بوونی ئاشتی لە ناوچەکە.

گۆڤارە ئەمریکییەکە بڕوای وایە چۆڵ کردنی پشتی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە بەستێنی بۆ هێرشی تورکیا و ڕکابەریی زیاتری ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا فەراهەم کرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه