22:44 PM   IRAQ
SATURDAY, 4 JULY 2020
 به په‌له |◀   گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران 11هەزار کەسی تێپەڕاند
MONDAY, 1 JUNE 2020 - 14:41
ساڵح موسلیم:
پێویستە کوردی سووریا بەزووترین کات یەکبگرن

بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە ئاماژە بە دانوستانی نێوان کوردەکان دەکات و دەڵێت پێویستە کوردی سووریا بەزووترین کات یەکبگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە دەسپێکردنی خولی دووهەمی دانووستانەکانی نێوان کوردانی سووریا و ڕایگەیاند: دەستپێکردنی پڕۆسەی دانوستان لەنێوان کوردانی سووریا زۆر گرینگ بوو. بێ گومان ژمارەیێک لە حزبە سیاسییەکان لە پڕۆسەی یەکگرتنی کوردانی سووریا جودا بوونەتەوە. تێڕوانینی جیاواز و بێ متمانەیی لایەنەکان بە یەکتر تا نەگەن بە ڕێککەوتن و هەندێکیش بە ئەنقەست هەوڵی لێکترازانی کوردەکانیان دەدا.

ناوبراو وتیشی: یەکەم هەنگاوی یەکڕیزیی کوردی سووریا لەنێوان پەیەدە و ئەنەکەسە-دا هەڵگیردرا لەم پڕۆسەیەشدا ڕێککەوتنی زۆرمان بەدەست هێناوە و بابەتی زۆر گفتوگۆیان لەسەر کراوە. بەتایبەت لەبارەی پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و پڕۆسەی دانوستانێک کە دەتوانرێت لەگەڵ بەرهەڵستکارانی سووریا دەستپێبکرێت تاوتوێ کراوە.

ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند لە قۆناخی یەکەمدا تەنها پرسە سیاسییەکانمان تاوتوێ کرد و گەیشتینە ڕێککەوتن بۆیە دەتوانین بڵێین گفتوگۆکانی قۆناخی یەکەم سەرکەوتوانە بوون.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا بۆ هاوارنیووز ڕوونیشی کردەوە "ڕۆژئاوا پڕۆسەیێکی زۆر هەستیار تێدەپەڕێنێت، یەکڕیزیی نێوماڵی کورد نیازێکی بەپەلەیە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەوڵ ئەدەین. ڕێککەوتن لە نێوان حزبە کافییەکان بەس نییە، بەڵام دووبارە ئەمەش گۆڕانکاریێکی ئەرێنییە. قۆناخی یەکەمی ئەم پڕۆسەیە ڕێککەوتنی نێوان حزبە سیاسییەکان بوو بەڵام لە قۆناخی دووهەمدا بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگایش بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکەن.

ساڵح موسلیم لەبارەی ئامادە بوونی ENKS لەنێو ئیئتیلافی بەرهەڵستکارانی سووریا وتی: ئەم بابەتە پێوەندیی بە ENKSەوە هەیە. بڕیاری کۆتایی ئەوان دەیدەن، بەپێی تێڕوانینی من ئەگەر کوردەکان یەکبگرن دەتوانین دانوستان لەگەڵ میللەتی تورک و دیکەی میللەتانی ناوچەکەیش بکەین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه