22:43 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 8 JULY 2020
 به په‌له |◀   دادگای ئەنقەرە داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە
WEDNESDAY, 3 JUNE 2020 - 10:41
توێژەرێکی کاروباری سووریا:
تورکیا نیازیەتی بە تەواوەتی پاکتاوی کورد لە عەفرین بکات

بەشی جیهان- دوکتور فاریس بالانشە توێژەری باڵای کاروباری سووریا لە بابەتێکدا نووسیویەتی تورکیا بە ئەنقەست ڕێگری ناکات لە تاوانەکانی میلیشای سەر بە سوپای وڵاتەکەی کە دەرحەق بە کوردەکانی عەفرین دەیکەن هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تورکیا نیازیەتی عەفرین کوردی تێدا نەمێنێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ دەریانکردووە میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە عەفرین بە شێوەی جۆربەجۆر ئازاری خەڵکی کوردی ناوچەکە دەدەن. بە لێدان و ئەشکەنجە و ڕفاندن و چەتەیی کردن و هەموو شێوە ئازاردانێکی دیکە بۆ ئەو کوردانە دروست دەکەن کە لە عەفرین ماونەتەوە. ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییانی عەفرین پاش داگیرکرانی شارەکە لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای ئەو وڵاتەوە چیتر نەیانتوانی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لەگەڵ ئاوارەی دیکەی ناوچەکانی سووریا لە ماڵی کوردەکان نیشتەجێ کران.

فابریس باڵانشە توێژەی کاروباری سووریا لە زانکۆی لیۆن 2ی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە تورکیا بە ئەنقەست ڕێگری ناکات لەو دەستدرێژی و تاوانانەی ملشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا دەرحەق بە کوردەکان دەیکات. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تورکیا نیازیەتی هیچ کوردێک لە عەفرین نەمێنێت.

ئەو توێژەرە بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: هێزە ملشیاکانی سەر بە تورکیا هیچ سنوور و شەرمێک قبووڵ ناکەن و چییان بوێت دەیکەن و تورکیاش ڕێگری لەم مەسەلەیە ناکات.

سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی سیاسیی سووریای دیموکرات لقی سیاسیی هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا لە ئەمریکاش بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: ئەوانەی ئەم تاوانانە لە عەفرین ئەنجام دەدەن هیچ جیاوازییێکیان لەگەڵ داعش نیە.

ئەو بەرپرسە کوردەی سووریا کە خۆی بە ڕەگەز خەڵکی عەفرینە دەشڵێت: "ملشیاکانی سەر بە تورکیا ماڵ و کارخانە ی بنەماڵەکەی ئەویان داگیر کردووە. مرۆڤ هەموو ژیانی هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی شتێک بە یەکەوە بێنت بۆ بنەماڵەکەی بەڵام لەپڕ هەموو شت دەفەوتێت. ئەم چەتە و یاخییانە هەموو شتێکیان تاڵان کردووە. ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بێتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی خەڵکی عەفرین بتوانن بگەڕێنەو سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە لێی دەرکراون."

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه