00:11 PM   IRAQ
FRIDAY, 10 JULY 2020
 به په‌له |◀   هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاکپارتی ده‌دۆڕێت و ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی تورکیا بەدەستەوە دەگرێت
THURSDAY, 4 JUNE 2020 - 11:28
خوێندنەوەی ئەلمۆنیتۆرڕ لە دانووستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا:
ئەمریکا هیوای بە دابەزینی تەنگەژەی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریایە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەلمۆنیتۆر لە خوێندنەوەیێکدا لەبارەی دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا نووسیویەتی: ئەمریکا هیوای بەوەیە کە ئەگەر دانوستانەکانی سەرکەوتوو بن زەمینە بۆ دابەزینی تەنگەژەی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە فەراهەم بکرێت.

کوردپرێس:

دانووستانی نێوان دوو بەرەی سەرەکیی کوردی لە سووریا لە چەند مانگی ڕابردووەوە بە نێوەندگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا دەستی پێکردووە. هۆکارە سەرکەییەکانی ئەو دیالۆگەش دوو ڕوەتی سەرەکیی کوردی سووریا واتا ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بوون. پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا و هێزەکانی YPG کە باڵی سەربازیی هەمان پارتن بەشێکی هەرەگرینگی ئیدارەی خۆسەری کوردی باکووری سووریایان بە دەستەوەیە. ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانییە و داوا دەکات لە ئیدارەی خۆسەری کوردیدا بەشداریی پێبکرێت و نیازیەتی 3000 هێزی سەربازیی خۆی بگەڕێنێتەوە سووریا. ئەنەکەسە پێوەندیی لەگەڵ هاوپەیمانیی دژبەرانی سووریا هەیە کە سەر بە تورکیان.

ئیلهام ئەحمەد ڕۆژی هەینی وتبووی پەیەدە داوای نەکردووە ئەنجومەنی نیشتمانی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئوپوزسۆنی سووریا بپچڕێنێت بەڵکوو بە پێچەوانەوە خودی پەیەدەش پێی باشە لەگەڵ ژمارەیێک لەو حیزبانەی موعارەزە پێوەندیی هەبێت.

دوو بەرپرسی کوردی سووریا واتا مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی لەم هەفتەیەدا وتبوویان قۆناغی یەکەمی دانووستانی لایەنە کوردییەکان سەرکەوتوو و ئیجابی بوو.

گۆڤاری ئەلمۆنیتۆر نووسیویەتی ئەگەر دانووستانی نێوخۆی کوردەکان سەرکەوتوو بێت ئەگەر ئەوە هەیە کە زەمینە بۆ دابەزینی تەنگەژەی نێوان تورکیا و یەپەگە بڕەخسێنێت و ئەمریکاش هیوای بەوەیە ئەو شتە ڕوو بدات. تورکیا داوای لەناوچوونی کوردەکانی سووریای کردبوو و لە 2018 و 2019دا دوو ئوپەراسیۆنی سەربازیی دژی کوردەکان لە باکووری سووریا ئەنجام دا.

ئەو گۆڤارە نووسیویەتی ئەمریکا هانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریای داوە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشت ببێتەوە و پێوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی نەرمتری هەبێت بەرانبەر بە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

ئەلمۆنیتۆر دەشڵێت ئامانج لە نێوەندگیریی نێوان دوو لایەنی سەرەکیی کوردی ئەوەیە زەمینە بۆ وەرگرتنی کورسییێک بۆ کوردەکانی سووریا لە دانووستانی ئاشتیی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕەخسێت. واشەنتن نایهەوێت تورکیا لە نێوەندگیرییەکەی ئەمریکا تووڕە ببێت هەر بۆیەش ئامادە نیە لەبارەی دانووستانی ئاشتیی نێوان کوردکان لێدوان بدات.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه