05:58 PM   IRAQ
SUNDAY, 9 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   رووسیا کاردانەوەی بۆ گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیا ئەمریکییەکە نیشان دا
THURSDAY, 2 JULY 2020 - 17:17
جێگری سەرۆکی حزبی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا بۆ کوردپرێس:
گفتوگۆکانی ئەستانە درێژەی سیاسەتی دژایەتی کردنی مافی کوردەکانە

بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی حزبی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) دەڵێت: دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی یان فیدرالیزمی کوردی لە چوارچێوەی سووریایێکی یەکپارچەدا بابەتێکی مومکین و مافێکی ڕەوای کوردەکانی سووریایە.

«تارق خیرەکی» جێگری سەرۆکی حزبی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا دا و وتی: ئێمە وەکوو ڕەوتی ئازادیی کوردستانی لە سووریا بۆ دەستەبەربوونی بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد پشتیوانی لە دانووستانی کوردی-کوردی لە کوردستانی سووریا دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەروبەندی گۆڕانکاریی ڕیشەیی دایە و کوردەکانیش بەشێکن لەم گۆڕانکارییانە و دەبێت خۆیان ئامادە بکەن و لە گۆڕانکارییەکان دوا نەکەون.

جێگری سەرۆکی ŞAK درێژەی دا پێویستە لایەنە کوردییەکان لەسەر بەرژەوەندی و پڕۆژەی هاوبەش بۆ کوردستانی سووریا یەکبگرن و یاریدەری گۆڕانکارییەکان بن.

جێگری سەرۆکی حزبی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا لەبارەی دامەزراندنی کیانی کوردی لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: کورد لە دێرینەترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و دامەزراندنی ئۆتۆنۆمیێکی کوردی لە چوارچێوەی سووریایێکی یەکپارچەدا بابەتێکی مومکین و مافێکی ڕەوای کوردەکانی سووریایە.

تارق خیرەکی لەبارەی ڕاگەیێندراوی چواردە مادەیی شەشەمین دانیشتنی ئەستانە لەنێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، تورکیا و ئێران کە بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو و لەو دانیشتنەدا "خۆبەڕێوەبەریی نامەشرووع" بۆ دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بەکار هێندرابوو وتی: لەمێژەوە حکوومەتەکانی ناوچەکە دژی مافی کورد وەستاونەتەوە و ئەم کۆبوونەوەش درێژەی هەمان سیاسەت بوو.

ناوبراو جەختی کردەوە: سیاسەتی ئەوان هەمبەر پرسی کورد ڕوون و ئاشکرایە واتا ئەوان بڕوایان بە مافی کورد نییە.

تارق خیرەکی ئاشکراشی کرد: گفتوگۆکانی ئەستانە درێژەی کۆبوونەوەکانی پێشووە و دژایەتی کردن لەگەڵ مافی فیدراڵیی کوردەکانی سووریایە چوونکە ئەوان ئەم مافە بۆ کورد ڕەوا نابینن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه