15:17 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   سەرۆککۆماری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو: گەر ئێران نەبووبا سەدام هەمووتانی دەخوارد
MONDAY, 6 JULY 2020 - 16:35
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وەڵامی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حەماسدا:
ئێران لە یارمەتیدانی گەلی ژێردەستە و ستەملێکراوی فەڵەستین درێخی ناکات

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی نامەی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حەکاسی فەڵەستیندا نووسیویەتی ئێران بە حوکمی ئەرکی ئاینی و ئینسانیی خۆی وەک پێشوو بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هاووڵاتییانی ستەملێکراوی فەڵەستین بۆ دەربازبوون لە ژێر ستەمی ڕژێمی ساختە و داگیرکەری زایۆنی.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 16ی پووشپەڕی 1399ی هەتاوی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە نووسراوێکدا وەڵامی نامەی ئیسماعیل هەنیە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی دایەوە و نووسیی: بە خوێندنەوەی نامەکەی بەڕێزت گەشامەوە کە بینیم بەرخۆدانی گەنجان و خەباتگێڕانی فەڵەستین دژی داگیرکاری و ڕژیمی داگیرکەر بەردەوامە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەکەیدا نووسیویەتی: دوژمنانی فەڵەستین واتا ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە هیچ ستەم و داگیرکارییێک خۆیان نەبواردووە و تاوێک بە شەڕ و تاوێک بە فریوی ئاشتی و سازان هاتوونەتە مەیدان بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجام و من دڵنیام ئەگەر ئەم بەرخۆدانەی گەلی فەڵەستین بەردەوام بێت لە ئەنجامدا پشت بە یارمەتییەکانی خود گەلی فەڵەستین سەردەکەون.

ڕێبەری باڵای ئێران هەر لە نامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە گەلی ئێران بە حوکمی ئەرکی ئاینی و ئینسانیی خۆی وەک پێشوو بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هاووڵاتییانی ستەملێکراوی فەڵەستین بۆ دەربازبوون لە ژێر ستەمی ڕژێمی ساختە و داگیرکەری زایۆنی.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه