15:41 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   سەرۆککۆماری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو: گەر ئێران نەبووبا سەدام هەمووتانی دەخوارد
TUESDAY, 7 JULY 2020 - 17:26
دادگای ئەنقەرە داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە

بەشی تورکیا- داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە لایەن لقی 2ی دادگای سزاکانی ئەنقەرەوە ڕەت کرایەوە.

کوردپرێس:

داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) کە پاش دەرکرانی حوکمی دادگای دەستووری تورکیا و بە پشت بەستن بە حوکمەکە پێشکەش کرابوو لە لایەن لقی 2ی دادگای سزاکانی ئەنقەرە ڕەت کرایەوە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئورەنسڵ پاش ئەوەی دەدگای دەستووری تورکیا بە قازانجی دەمیرتاش حوکمی دەرکرد پارێزەرەکانی ئەو سیاسەتوانە کوردە بە پشت بەستن بە حوکمەکەی ئەو دادگایە داواکاریی ئازادکردنی دەمیرتاشیان پێشکەشی دادگای سزاکانی تورکیا کردبوو کە لە ئەنجامدا داواکارییەکە لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی تورکیاوە ڕەت کرایەوە.

دادگا لەبارەی ڕەت کردنەوەی حوکمەکەوە نووسیویەتی: بەڵگەی ئاشکرا لە بەردەستدایە کە دەمیرتاش ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتیی گرووپی PKKی کردووە و فەرمانی پێکردوون. بۆیە بە گوێرەی ئەو بەڵگانە لە زیندان دەمێنێتەوە و خوێندنەوەی دۆسیەکە هەر لە زیندانەوە  درێژەی پێدەدرێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه