15:40 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   سەرۆککۆماری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو: گەر ئێران نەبووبا سەدام هەمووتانی دەخوارد
FRIDAY, 10 JULY 2020 - 01:51
رووسیا پشتیوانیی خۆی له‌ دانووستانی كورد و دیمه‌شق ڕاگەیاند

بەشی جیهان- حكومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌ دانووستانی هێزه‌ كوردییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ده‌كه‌ین له‌ باره‌ی داهاتووی سووریاوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ مۆسكۆ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، له‌ سووریا سه‌دان ساڵه‌ پێكهاته‌ و ره‌چه‌ڵه‌كی جیا جیای ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ ئاشتی ده‌ژین.

زاخارۆڤا گوتیشی: ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ پارێزگاری له‌و نه‌ریته‌ی ژیانی خه‌ڵكی سووریا بكرێت و به‌رده‌وامی پێ بدرێت. له‌و ده‌رچه‌یه‌وه‌، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، كوردی سووریا به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ گه‌لی سووریا.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ پشتیوانی گفتوگۆی نێوان كورد و دیمه‌شق ده‌كه‌ین له‌ باره‌ی سیستمی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ڵكی سووریا پێویسته‌ خۆیان شێوه‌ی به‌ڕێوبردنی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن، تا هه‌موویان هه‌ست بكه‌ن، ره‌وشه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیره‌.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه