21:13 PM   IRAQ
TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2020
 به په‌له |◀   AKP بە جیددی سڕینەوەی سیاسیی HDPی دەست پێکردووە
THURSDAY, 13 AUGUST 2020 - 15:07
ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، تایبەت بۆ کوردپرێس:
گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بە مەبەستی گۆڕانکاریی سیاسی درێژەی هەیە

بەشی سووریا- ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) ڕایگەیاند: بەشێوەیێکی ئەرێنی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بەمەبەستی گۆڕانکاریی سیاسی درێژەی هەیە.

«نافع عەبدوڵڵا» ئەندامی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی گفتوگۆکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و  حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و ڕایگەیاند: لە ئاسێکی دڵخۆشکەردا دانوستانەکان درێژەیان هەیە تا گەیشتن بە ڕوانگەی سیاسیی هاوبەش.

ناوبراو درێژەی دا: لمە گفتوگۆیانەدا سێ گرووپ بەشدارن و دانوستانەکانیش بەشێوازێکی پۆزەتیڤ دەچنە پێشەوە.

ئەندامەکەی کومیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا زیاتر وتی: ئێمە هیوادارین لەبارەی ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکانیش (واتا یاساکان) کە پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بەکاری هێناون، گفتوگۆ بکرێت.

نافع عەبدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئێمە هەندێک تێبینیمان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کۆمەڵایەتییانە هەیە و لەگەڵ لایەنی دیکە باسی لەسەر دەکەین.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه