00:22 PM   IRAQ
MONDAY, 26 OCTOBER 2020
 به په‌له |◀   دەستی ترەمپ بە خوێنی کوردەکان سوورە
MONDAY, 21 SEPTEMBER 2020 - 12:21
مەزڵوم کۆبانێ: سەرجەم پارتەکان هەنگاو بە هەنگاو بەشداری لە پەیمانی نیشتیمانیدا دەکەن

بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، هیچ پارتێکیان لە پەیمانی نیشتیمانی دوور نەخستووەتەوە، جەخت لەوەش دەکاتەوە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەکان بەشداری دەکەن لەو رێکەوتنەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، لە توویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: دەستپێشخەریی ئێمە بۆ یەکڕیزی کورد بە گوێرەی پەیمانی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت.

کۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجی ئێمە بۆ ئەو کۆکردنەوەیەش ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەکان بەشداری بکەن لە هەنگاوی نوێدا.

کۆبانێ رەتیشی دەکاتەوە هیچ پارتێکیان دوور خستێبێتەوە و دەشڵێت ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی پارتی پێشڤەڕۆی یەکێتی (ئەلوەحدە) دەکەن دوورە لە راستیەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه