20:01 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 3 JUNE 2020
 به په‌له |◀   کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران 160 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019 - 17:46
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق:
عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمان بە هێزه‌كانی حەشدی شەعبی دەکات، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعوودیە بکشێنەوە.

کوردپرێس: سەرچاوە باڵا سەربازییکە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی لەندەنی راگەیاندووە: "عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەرکردووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعوودیە بکشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن".

ئەو گرووپانەی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعوودیە جێگیرکراون بریتین لە، کەتائیبی حزبوڵڵا، بزووتنەوەی نوجەبا، لیواکانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه