18:25 PM   IRAQ
MONDAY, 21 SEPTEMBER 2020
 به په‌له |◀   مەزڵوم کۆبانێ: سەرجەم پارتەکان هەنگاو بە هەنگاو بەشداری لە پەیمانی نیشتیمانیدا دەکەن
SATURDAY, 30 NOVEMBER 2019 - 14:31
YPG بۆتە ململانێی نوێی ناتۆ و تورکیا

بەشی جیهان- ڕۆیتەرز نووسیویەتی تورکیا گوتوویەتی پڕۆژەکەی ناتۆ لەبارەی پۆڵەندا و وڵاتانی بالتیک بەو مەرجە پەسەند دەکات کە ناتۆ لە ڕووی سیاسییەوە پشتگیریی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بکات بەڵام توێژەرێکی ئەورووپی دەڵێت تورکیا ناتوانێت هەڵوێستەکەی ناتۆ لەبارەی ڕەفتاری تورکیا لە سووریا بگۆڕێت.

کوردپرێس:

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی تورکیا گوتوویەتی پڕۆژەکەی ناتۆ لەبارەی پۆڵەندا و وڵاتانی بالتیک بەو مەرجە پەسەند دەکات کە ناتۆ، یەپەگە بە تیرۆریست بزانێت و لە ڕووی سیاسییەوە پشتگیریی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا و دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بکات بەڵام توێژەرێکی ئەورووپی دەڵێت تورکیا ناتوانێت هەڵوێستەکەی ناتۆ لەبارەی ڕەفتاری تورکیا لە سووریا بگۆڕێت.

ڕۆژنامەی عەرەب نیوز نووسیویەتی پەسەندکرانی ئەو پڕۆژەیە پێویستی بەوەیە کە هەموو 29 ئەندامەکەی ناتۆ واژۆی لەسەر بکەن بۆیە بە نوێنەری تورکیا وتراوە کە لە دانیشتنی داهاتووی ناتۆدا واژۆی پڕۆژەکە نەکات ئەگەر هاتوو داواکارییەکەی تورکیا وەڵام نەدرایەوە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز تورکیا لە سەروبەندی خولی حەفتادەمینی دانیشتنی ساڵانەی ناتۆدا کە هەفتەی دابێ لە لەندەن بەڕێوە دەچێت، داوای کردووە ناتۆ پشتگیریی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بکات و لە بەرانبەردا تورکیاش واژۆ لە سەر پڕۆژەکەی ئەو ڕێکخراوە سەربازییە بکات کە لەبارەی پۆڵەندا و وڵاتانی بالتیک ئامادەی کردووە.

لە بەرانبەردا کاڕۆڵ واسیلۆڤسکی شرۆڤەکاری پەیمانگای نێودەوڵەتی لە وەرشۆ بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی، "عەرەب نیوز"ی وتووە ئەم کارەی تورکیا نابێتە هۆی هاودەنگ بوونی ئەورووپای ناوەند لەگەڵ تورکیا.

ناوبراو جەختی کردەوە هەڵوێستەکەی تورکیا دەریدەخات کە ئەو وڵاتە نایهەوێت بەشداریی ئەو پڕۆژانە بکات کە زیانی ڕووسیای تێدا بێت.

بە وتەی ئەو چاودێرە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێمتمانەیی بە تورکیا لە نێوان ئەندامانی ناتۆدا زیاد دەکات و دوور نیە ناتۆ لە ئەنجامدا تورکیا بە بەکرێگیراوی ڕووسیا بناسێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه