18:01 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پەکەکە سەروەریی و سەقامگیریی عێراقی تێکداوە
SUNDAY, 1 DECEMBER 2019 - 17:39
مامۆستایێکی زانکۆی میزۆری ئەمریکا تایبەت بۆ کوردپرێس:
باش نیە هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی عێراقەوە هەڵوێست وەرنەگرێت

بەشی جیهان- دوکتۆر دەیڤید ڕۆمانۆ لە دیمانەیێک لەگەڵ کوردپرێسدا گوتوویەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش نابێت خۆی لە هەموو عێراق جیا بکاتەوە بۆیە پێویستە لە پڕۆسەی چاکسازی لە عێراق یارمەتیدەری سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بێت.ی مانادارە.

کوردپرێس:

خۆپیشاندانی عێراقییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و زیاتر لە سەر بازنەی دژایەتی کردنی گەندەڵی و داوای خزمەتگوزاری دەسووڕێتەوە و ئێستاش بەردەوام و دوا پێشهاتی ئەو خۆپیشاندانەش دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە عادل عەبدولمەهدی بوو.

بەوەشەوە تا ئەم کاتەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی ئاشکرای وەرنەگرتووە چ لەبارەی داواکاریی خۆپیشاندەران و چ لەبارەی دەوڵەتەکەی عەبدولمەهدی یان خود دەوڵەتی نوێی پاش ئەو کابینەیە. دیارە حکوومەتی هەرێم هەموو سەرنجی خۆی خستۆتە سەر ئەوە پارێزگاری لە ڕێککەوتنی نیوەچڵی خۆی لەگەڵ بەغدا بکات کە پاش ململانێیێکی زۆر لەبارەی مەلەفی بودجە و نەوت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند واژۆی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس تا ئێستا لەبارەی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ چەندین کەسایەتی و چاودێری سیاسیی خاوەن بیر گفتوگۆی کردووە و ئەم جارەش دوکتور دەیڤید ڕۆمانۆ مامۆستای زانکۆی میزۆریی ئەمریکای دواندووە و لەبارە خۆپیشاندان و نائارامییەکانی عێراق و هەروەها دوا ڕەوشی سووریا پاش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی ئەو وڵاتە چەند پرسیارێکی ئاراستەی ئەو خاوەنبیرە کردووە.

دوکتور دەیڤید رۆمانۆ لەبارەی دوا ڕەوشی عێراق و کارتێکەری خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت پێ دەچێت ڕەوشی عێراق بەرەو مەرکەزگەرایی بڕوات و دەسەڵاتی لامەرکەزییەت کز ببێت و ئەمەش بە زیانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: بەشێکی زۆر لە گەنجانی خۆپیشاندەری عێراقی قۆناغی پێش سەدام و ساڵەکانی پێش 2003یان نەبینیوە و ئەو ئەزموونەیان لە بیردا نیە هەر بۆیەش داوای حکوومەتێکی بەدەسەڵاتتر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بەرپەرچی گەندەڵی بداتەوە. دەستووری عێراقی مەزنترین دەستکەوتی کوردەکانی عێراقە و دەبێت مادە دەستوورییەکان جێبەجێ بکرێن و ڕێز لە هەموو مادەکانی بگیرێت نەک ئەوەی کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بکرێت.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەمریکییەکە لەبارەی ئەگەری چاکسازی کردن لە دەستووری عێراق و پاشان کارکردن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی قەبارەی دەستووریی هەرێم بە کوردپرێسی وت: گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی لە عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی بێگومان بە زیانی کورد دەبێت ئەگەرچی دیار نیە ئەوە داواکاریی چەند لە سەدی خۆپیشاندەرانە بەڵام ئەوەمان لا ڕوونە کە بەشێکی خۆپیشاندەران هەلەکە دەقۆزنەوە بۆ پێشخستنی ئەو داواکارییە.

ناوبراو دۆخی هەرێمی کوردستان لە دۆخی عێراق بە باشتر هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت هەر بە هۆی ئەو دۆخە لەبارەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق تا ئێستاش هەرێمی کوردستانی نەگرتۆتەوە چوونکە گەندەڵی لە هەرێم کەمتر دەبینرێت بەڵام هەرێمی کوردستانیش دەبێت بەرەو دۆخێکی باشتر هەنگاو بنێت.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی میزۆری ئەمریکا پێشنیازێکیشی ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کرد و گوتی باشتر وایە هەرێمی کوردستان لە بارەی ئەو دۆخەی عێراقەوە بێهەڵوێست نەبێت و یارمەتیدەری سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بێت کە ئەو پڕۆژە چاکسازییەی بۆ خۆپیشاندەران ئامادە دەکرێت جێبەجێ بکرێت . بەم شێوەیەش دەسەڵاتدارانی هەرێم دەتوانن لەبەرانبەر ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە هەرێم دەکەن پارێزراو بن.

دۆکتور دەیڤید ڕۆمانۆ لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش قسەی کرد و گوتی هەر ئێستاش خاکی هەرێم کەوتۆتە ژێر هەڕەشەی تورکیا و تورکیا بە ناوی شەڕی پەکەکە و بە ناوی ئوپەراسیۆنی چنگ هێرش دەکات و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سلێمانی کادیرانی پەکەکە دەکوژێت و لە شنگالیش بەردەوامە لە هێرش کردن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: بەوەشەوە نابێت لە بیری بکەین کە عێراق سووریا نیە. تورکیا هەر ئێستاش بەبۆنەی هێرشکردنە سەر کوردی سووریا تانەی لێدەدبێت و ئەگەر بێتوو هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕوو بدات ئەو سەرکۆنە و لۆمە نێودەوڵەتییانە دژی تورکیا چەند قات دەبێتەوە و ئەورووپا و ئەمریکا بە توندی دژایەتیی ڕەوشەکە دەکەن.

دوکتور ڕۆمانۆ لە کۆتاییی دیمانەکەی لەگەڵ کوردپرێسدا گوتیشی: هەرێمی کوردستان هەڵگری بەرژەوەندی و قازانجی زیاترە بۆ تورکیا و بەو پێیەش ڕوانینی سیاسیی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ڕوانینێکی جیاوازە لەوەی بۆ کوردستانی سووریا هەیە. بابەتێکی دیکەش ئەوەیە کە زۆرینەی ئەو حیزبە کوردییانەی لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە لە ژێر کاریگەری و چەتری پەکەکەدا نین و داوای هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە و تیمسالی عەبدوڵڵا ئوجەلان ناکەن. ئەمەش جیاوازییێک

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه