08:21 PM   IRAQ
SATURDAY, 15 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   ئەمریکا: پێویستە تورکیا بۆ هێرش کردن دژی پەکەکە لەگەڵ عێراق هەماهەنگی بکات
TUESDAY, 3 DECEMBER 2019 - 09:46
میدیاکانی ئەڵمانیا:
ئەڵمانیا دەستی کردۆتەوە بە هەناردە کردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ تورکیا

بەشی جیهان- ژمارەیێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنن هەناردە کردنی چەک لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا کە پاش هێرشی ئەنقەرە بۆسەر کوردەکان لە باکووری سووریا ڕاگیرا بوو، دەستی پێکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کورد لە سووریا دژایەتیی ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپیی لەوان ئەڵمانیای لێکەوتەوە و ئەم وڵاتە هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت.

بەڵام گۆڤاری «دی پی ئای»ی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە پاش تێپەڕبوونی چەند هەفتە بەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا، ئەڵمانیا دووبارە هەناردە کردنی چەکی بۆ تورکیا دەست پێکردووەتەوە.

میدیا ئاڵمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە چەند ڕۆژ پێش ئێستا وجبەیێکی سەربازی بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا بەڕێکراوە.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە پاش هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا مۆڵەتی هەناردە کردنی چەک بۆ تورکیا دەرکراوە.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیێکدا کە دی پی ئای بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئەو کەرەستانە هەناردە کراون بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاری سەربازییان پێناکرێت و ناتوانرێت لە سووریا کەڵکی لێوەربگیردرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه