21:39 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2020
 به په‌له |◀   میدیاکانی تورکیا ئیدیعا دەکەن: یەپەگە 300 هێزی ڕەوانەی ئەرمینیا کردووە
TUESDAY, 3 DECEMBER 2019 - 13:13
دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی داوا دەکەن سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت

بەشی جیهان- دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا داوایان له‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد، به‌ هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئێس400ی رووسی، سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.

کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە هه‌ریه‌ک له‌ لیندسی گراهام له‌ كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆلن له‌ دیموكراته‌كان، له‌ نامه‌یێكدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، مایک پۆمپیۆ، داوایان كرد، چیدی ئه‌مه‌ریكا ئارام نه‌گرێت و ئیدی كاتی سه‌پاندنی سزایه‌ به‌سه‌ر توركیادا.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكست بهێنێت له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا، ئاماژه‌یێكی خراپه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌، به‌ جۆرێک كه‌ ده‌توانن سووكایه‌تی به‌ یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌ بێ سزا ده‌رباز بن.

له‌ ئه‌مه‌ریكا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێی سزاكانه‌وه‌ له‌ 2017 ده‌رچووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ر وڵاتێک كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له‌ رووسیا بكڕێت، له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ سزا ده‌درێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه