18:12 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پەکەکە سەروەریی و سەقامگیریی عێراقی تێکداوە
WEDNESDAY, 4 DECEMBER 2019 - 09:39
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی عێراق بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی عێراق کۆبووەوە و تێیدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕایگەیاند: لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا، زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر لە عێراقدا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕاپۆرتێکی دەربارەی دواین گەشەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر، زیاتر لە ١٩ هەزار خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.

هاوکات، کیلی کرافت، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لەوەکرد "جیهان لەم دواییانەدا شایەتی ئەوەبوو کە چۆن عێراقییەکان ویستی خۆیان بۆ هەبوونی وڵاتێک بەبێ گەندەڵی و دەستێوەردانی دەرەکی و فەراهەم بوونی خزمەتگوزارییەکان، دەربڕی".

نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەشی وت: "پشتگیری عێراق بۆ چاکسازی لە هەڵبژاردنەکان، ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دەکەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەگای خۆی لە نیویۆرک، بە ئامادەبوونی جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق، بۆ تاووتوێ کردنی دۆخی سیاسی عێراق، کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه