08:20 PM   IRAQ
SATURDAY, 15 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   ئەمریکا: پێویستە تورکیا بۆ هێرش کردن دژی پەکەکە لەگەڵ عێراق هەماهەنگی بکات
WEDNESDAY, 4 DECEMBER 2019 - 12:44
قوباد تاڵەبانی: دەکرێت کوردستان ببێتە دەروازەیێکی گرنگ بۆ ئاوەدان کردنەوەی نەینەوا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ بە بەشداریی کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. لە كۆنفرانسەكەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریكا، وڵاتانی عەرەبیی كەنداو، عێراق و هەرێمی كوردستان بەشدارن.

کوردپرێس: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکە بوو و رایگەیاند: "دەکرێت کوردستان ببێتە دەروازەیێکی گرنگ بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا و ئێمەش وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری کردن لە بونیاتنانەوەی ئەو پارێزگایە".

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە نزیکەی ملیۆنێک ئاوارەی سنووری نەینەوا لە هەرێمی کوردستانن و ئەوان وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکن و دەشڵێت: "پێویستە حکوومەتی ناوەندی کاری زیاتر بۆ نەینەوا بکات".

تاڵەبانی زیادی کرد: ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە شان بەشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپا و هێزەکانی دیکەی عێراق شەڕمان کرد بۆ رزگارکردنی مووسڵ، بەڵام ئێمە لێرە لە کوردستان شانازی بەوەش دەکەین کە ئێمە بووینە شوێنێک بۆ پێشوازی کردن لە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە زۆربەیان خەڵکی نەینەوان کە بەزۆر ناچارکران شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن و بەدوای پەناگەدا بگەڕێن.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  وتیشی هێشتا زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندان. هاوشێوەی شانازی کردنمان بە رزگارکردنی نەیەنەوا و باوەش کردنەوەمان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان، بەو جۆرەش شانازی دەکەین بەوەی کە بەشداربین لە دووبارە بنیاتنانەوەی و پەرەپێدانی نەینەوا.

ناوبراو دەیشڵێت: کوردستان لە رابردوودا و ئێستاش دەروازەیەکە بۆ ژمارەیێکی زۆر کە دەیانەوێت وەبەر‌هێنان لە عێراقدا بکەن و ئەمجارە کوردستان دەکرێت ببێتەوە دەروازەیەک بۆ بنیاتنانەوەی مووسڵ.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه