17:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پەکەکە سەروەریی و سەقامگیریی عێراقی تێکداوە
WEDNESDAY, 4 DECEMBER 2019 - 13:56
لیژنەی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سزادانی تورکیا تاوتوێ دەکات

بەشی جیهان- لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسایێک ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كڕینی سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400 سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین.

کوردپرێس: له‌ حاڵه‌ته‌تێكیشدا لیژنه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسه‌كه‌ بدات، ئه‌وكاته‌ پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ تێده‌په‌ڕێنرێت.

له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا داواكراوه‌ به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400 رووسی، به‌گوێره‌ی یاسای (جاستا) توركیا سزا بدرێت. هه‌روها سنووریش بۆ فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ توركیا دابنرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر واشنتن به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌ چه‌كداره‌كانی له‌ سووریا، بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا سزای به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندبوو. كه‌ له‌ 9/10/2019 به‌ پاساوی درووست كردنی ناوچه‌ی ئارام و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه