20:30 PM   IRAQ
TUESDAY, 31 MARCH 2020
 به په‌له |◀   وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران: به‌م زووانه ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌ستکه‌وتێکی نوێ، پله‌ی یه‌که‌می جیهان بۆ ئێران مسۆگه‌ر ده‌کات
WEDNESDAY, 4 DECEMBER 2019 - 17:09
ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران دەردەکات

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی نامەکەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا فەرمانی کرد بە مێهرەبانیی ئیسلامییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا دەستیان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە نامەیێکیدا داوای لە ڕێبەری باڵای ئێران کردبوو لەبارەی دۆسیەی ئەو کەسانەوە کە لە خۆپیشاندان و نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا دۆسیەیان بۆ تۆمار کراوە و دەستبەسەر کراون یان خود گیانیان لە دەست داوە ڕای خۆی دەرببڕێت.

ئایەتوڵڵا خامنەی ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی نامەکەی شەمخانیدا نووسیویەتی: "بەپێی پێویست بە خێرایی کارەکان جێبەجێ بکرێت و نیسبەت بە هەر تاقمێک بە شێوەیێک مامەڵە بکرێت کە لە مێهرەبانیی ئیسلامییانەوە نزیک بێت."

لە نامەکەی شەمخانیدا ئەو کەسانەی هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانەکان دۆسیەیان بۆ تۆمار کراوە کراون بە سێ بەشەوە یەکەم ئەو کەسانەی بە بێ تاوان کوژراون. بۆ ئەم تاقمە داوا کراوە کە بە شەهید بێنە ئەژمار و بنەماڵەکەیان وەک خانەوادە شەهید تۆمار بکرێت. تاقمی دووهەم ئەو کەسانەن کە بە شێوەیێک لە شێوەکان لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون. لەبارەی ئەم تاقمەشەوە داوا کراوە دیەی کوژراوەکان بدرێت و دڵی بنەماڵەکانیان بهێنرێتە جێ. تاقمی سێهەم ئەو کەسانەن کە بە ئەنقەست دەستیان لە ئاژاوەگێڕیدا بووە و دۆسیەیان بۆ تۆمار کراوە. ڕێبەری باڵای ئێران لە بارەی ئەم جیلەی سێهەمیشەوە نووسیویەتی بە گوێرەی مێهرەبانیی ئیسلامییانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه