17:20 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 AUGUST 2020
 به په‌له |◀   وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پەکەکە سەروەریی و سەقامگیریی عێراقی تێکداوە
WEDNESDAY, 4 DECEMBER 2019 - 18:56
تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریامان تاوتوێ كرد

بەشی تورکیا- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریای تاوتوێ كردووه‌.

کوردپرێس:

دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا له‌ لێدوانێكدا ئاماژەی بە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە مەسەلەی کورد و سووریا کرد و گوتی: رێز له‌ هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌گرین و ئاگربه‌ست به‌ شێوه‌یێكی باش له‌ سووریا به‌رده‌وامه‌.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاش، گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگمان هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ له‌ له‌نده‌ن، تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆ بووه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، دیداره‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان "زۆر به‌رهه‌مدار" بووه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی بكات.

دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی لووتكه‌ی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی له‌ له‌نده‌ن ده‌ستی به‌ كار كرد.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه