20:06 PM   IRAQ
TUESDAY, 31 MARCH 2020
 به په‌له |◀   وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران: به‌م زووانه ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌ستکه‌وتێکی نوێ، پله‌ی یه‌که‌می جیهان بۆ ئێران مسۆگه‌ر ده‌کات
THURSDAY, 5 DECEMBER 2019 - 13:24
یه‌کێتی رۆژی بەستنی کۆنگره‌ چوارەمی دوا خست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یەکێتی رۆژی 21ی کانونی یه‌که‌می وه‌ک رۆژی به‌ستی کۆنگره‌ی چواره‌م دیاریی کرد و رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووشی وه‌ک رۆژی کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌کان دیاریی کرد.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5-12-2019 کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌نجامدرا و له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا رۆژی 21 -12-2019 وه‌ک رۆژی به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ستنیشان کرا.

له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی رایانگه‌یاند: له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا بڕیار درا رۆژی 21 کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵ کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی ئه‌نجام بدرێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌کان ئه‌نجام بدرێت.

له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی رۆژی 21 کانونی یه‌که‌می وه‌ک رۆژی به‌ستنی کۆنگره‌و رۆژی دوو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی 9-12-2019 وه‌ک رۆژی کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌کان دیاریی کرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه