20:25 PM   IRAQ
SUNDAY, 29 MARCH 2020
 به په‌له |◀   دەسەبرایییەکەی تورکیا و ڕووسیا لەبارەی ئیدلیبەوە ئەنجامی خۆشی نابێت
SATURDAY, 18 JANUARY 2020 - 19:53
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵ کۆنگرە دەبەستێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە و بڕیاریان دا لە ساڵی 2020 كۆنگرە ئەنجام بدەن.

کوردپرێس: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە 18-01-2020 بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەنجام درا كە چەند بابەتێكی سیاسی و رێكخستنی حیزبی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی داهاتووی حیزبەکەیان رایدەگەیێنێت: "لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییە زۆر و خێراكان لە ناوخۆ و دەوروبەر و زیاتر گڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان، هەروەها بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی، هەنگاو و رێكارە پەیڕەوییەكان دەستپێبكات".

لە راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی چوار تەوەرکراوە، لە تەوەری سێیەم دا هاتووە "كۆبوونەوە پشتیوانی بۆ هەوڵ و كۆششەكانی حكوومەت و دامەزراوەكانی یاسایی دەكات لە راستای چاكسازی و رێكخستنەوەی كاروبارەكان لەو بوارانەی پێویست دەكات بۆ هێنانەدی خواستی هاووڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابین كردنی ئاسوودەیی، هەر وەكو. لە بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكراوە".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه