بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
تەقینەوەیەک لە دیاربەکر برینداربوونی 8 پۆلیسی لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- له شاری دیاربەکر كاروانێكی هێزهكانی پۆلیسی توركیا كرانه ئامانج و بهوهۆیهشهوه ههشت ئهفسهر برینداربوون.
ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆست و سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها لەسەر دەسەڵات و سەروەت و سامان و داهاتی هەرێمی کوردستان و جەختی لێدەکاتەوە: ئەم دوو لایەنە دەستیان بەسەر چارەنووسی هەرێم و داهاتی دەروازە سنوورییەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە ٢١ دەروازەیە، گرتووە.
ماڵپەڕێک لەژێر ناوی "شەفافیەت" بۆ ڕاگەیاندنی داهاتە نانەوتییەکانی ناوچەی سلێمانی دەستبەکاربوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا پرۆژەی "شەفافییەت" ڕادەگەیەنن.
سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی NRT ماوەی هەفتەیەکە بێ سەروشوێنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیای نالیا رایدەگەیەنێت "سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی، کۆلین ڕوت ماوەی هەفتەیەکە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بێسەروشوێنە".
ناکرێت هیچ حزبێک دوو ئیدارەیی وەکوو کارتی گوشاری سیاسی بەکار بێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت پارتی و یەکێتی جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ هیچ رێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.
بۆردی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دامەزرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆردی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجەی دامەزراند.
دژی سزادانی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەو شارە بەڕێوەچوو
بەشی تورکیا- هەزاران کەس ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دادگا بۆ زیندانی کردن و سەپاندنی قەدەغەکردنی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ.
ههڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ناسێندران/ وێنە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- ههڵبژێردراوانی بەشە جیاوازەکانی رکابهری "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ناسێندران و سینەماکارانی ئێرانی توانیان ٤ خەڵاتی ئەم ڕووداوە سینەماییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خۆیان مسۆگهر بکهن.
لەسەر هێرش کردنە سەر کوردستانی عێراق و سووریا، پەرلەمانی ئەورووپا ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت
بەشی جیهان- ژمارهیهک ئهندامى پهرلهمانى ئهورووپا داواکاریهکى لهبهرژهوهندى ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا بهرز دهکهنهوهو داواى دروستکردنى ناوچهى دژه فڕین دژى هێرشهکانى تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە دهکهن.
تاکە بەربەست لە بەردەم چەسپاندنی بەشە بوودجەی هەرێم، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مانگی 1ی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، لە هەمانکاتدا ڕادەست کردنی فایلی نەوتی هەرێم بە حکوومەتی ناوەندی عێراق، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی هەرێمی لێکەوتەوە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی داداگا، هاوکات بە گرفتێکی نوێییان لە نێوان هەرێم و بەغداد لە قەڵەمدا.
دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک جارێکی تر ڕادەستی پێشمەرگە ناکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە کە دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک جارێکی تر ڕادەستی پێشمەرگە ناکرێتەوە.
گرنگه روانگهیهکى هاوبهش ههبێت بۆ چۆنیهتی بهڕێوهبردنى عێراق و سامان و دهوڵهمهندییهکانى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان پێشوازیی له باڵیۆزى ئهمریکا کرد و رایگهیاند، گرنگه تێگهیشتن و ڕوانگهیهکى هاوبهش ههبێت بۆ چۆنیهتیى بهڕێوهبردنى وڵات و بهڕێوهبردنى سامان و دهوڵهمهندییهکانى.
گەڕە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە دەستپێکردووەتەوە
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان لە باکووری سووریا لە هەفتەی رابردووەوە بە تەواوەتی دەستیانکردووەتەوە بە گەڕە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان لەگەڵ باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق کۆبووەوە.
کشانەوەی سەرجەم وەزیرەکانی یەکێتی نابێتە هۆی کەوتنی حکوومەتی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی لەڕێگەی بایکۆت کردنەوە دەیەوێت حکوومەت ئیفلیج بکات، بەڵام حکوومەت چۆن هەڵدەوەشێتەوە؟
دەبێ سیاسەتی چەوتی تاڵانکاری و تیرۆری یەکێتی ڕاست بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداری بە سەرانی یەکێتی دەدات و رایدەگەیەنێت کە "دەبێ سیاسەتی چەوتی تاڵانکاری و تیرۆر کە یەکێتیی ئێستا پشتی پێ بەستووە، راست بکرێتەوە".
ئامانجی یەکێتیی نیشتمانی دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی دا بە کشانەوەی حزبەکەی لە حکوومەت و جەختی کردەوە ئامانجی یەکێتی دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی نییە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرکردەیەک و دوو ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکی دەزگای دژە تیرۆری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ٣ چەکداری داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە.
حكوومەتی عێراق بڕیاری ناردنی 400 ملیارەكەی بۆ هەرێم دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی 11 و 12 بۆ هەرێمی کوردستان.
لە چەند رۆژی داهاتوودا هێز لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوەی پێدەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بودجەی پێویست دابین کراوە بۆ ئەوەی پاسەوانی سنوور بە هێزەوە سنوورەکان کۆنترۆڵ بکەن، دوو فەوجیش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی سنوور پێکدەهێنرێن.
ململانێی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی کێشەی گەورەی بۆ کورد دروست کردووە
بەشی جیهان- جوێل وینگ، پسپۆڕی پرسەکانی بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: سەرەکیترین کێشەی کورد ململانێی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان واتا یەکێتی و پارتییە. بارزانییەکان دەیانەوێت دەست بەسەر هەموو پۆستەکاندا نەک لە هەرێمی کوردستان بەڵکوو لە بەغدایشدا بگرن.
ئەگەر قوباد تاڵەبانی راست دەكا با لە حكوومەت بكشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دەداتەوە و پێی رادەگەیەنێت، ئەگەر قوباد تاڵەبانی راست دەكات، با لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.
ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئێران ئەو کارانەی عێراق بە هاوئاهەنگی هەرێمی کوردستان دەیانکات بۆ پاراستنی سنوورەکان پێباشە و بە پێویستی دەزانێت.
فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆ بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی سپارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ کە لە مانگی ئۆکتۆبەر لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکەیدا لە زنانە برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا دەرفەتێکی زێڕین دەداتە داعش
بەشی جیهان- هێرشی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا دەرفەتێکی باش دەداتە داعش بۆ هەڵاتن لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان و بەشداری کردن لە شەڕدا لەدژی کورد.