بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
وەفدی حکوومەتی هەرێم بە بێ نوێنەرانی یەکێتی چووە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- شەوی ڕابردوو وەفدێکی حکوومەتی هەرێم بەبێ بەشداری وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گەیشتنە بەغدا.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکبخات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "تائێستا فراکسیۆنەکەمان بڕیاری کشانەوەی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان نەداوە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت دەتوانین دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکبخەین".
وەزیرەکانی یەکێتی بایکۆتی دەوامیان نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- وەزیر و بەرپرسانی یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، هەڵوێستەکەی یەکێتی تەنیا بەشدارینەکردن بوو لە مەراسیم و کۆبونەوە فەرمییەکان.
لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئهمریكا دوو بهرپرسى داعش کوژران
بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێكی ئاسمانیی هێزەکانیاندا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دوو بەرپرسی داعش کوژراون.
یهكێتى ڕێگری لە دوو گۆڕانكاریی گهورهی کابینە لەلایەن پارتىیەوە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرچاوهیهكى باڵاى یهكێتی دهڵێت پەیوەندیەکانمان لهگهڵ پارتی خراپه و ئەستەمە زۆرینە بۆ پارتی دروست بكهین و کارئاسانی بۆ گۆڕانکاریەکانیان بكهین.
پێوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ لە گرژی و ناکۆکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: پێوەندییەکانی نێوان حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕوو لە ئاڵۆزبوونێکی نوێیە.
هەسەدە درۆنێکی سوپای تورکیای لە ناوچەی زڕگانی خستەخوارەوە
بەشی سووریا- درۆنێکی بومبڕێژکراوی سوپای تورکیا لە ناوچەی زڕگانی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کرایە ئامانج.
سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە هاوپەیمانی تەقەدووم کشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، لە هاوپەیمانێتیی "تەقەدووم" کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات کشایەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق گهڕاندنهوهى گوژمهى دووهمى دزیی سهدهی ڕاگهیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک وهزیرانى عێراق گهڕاندنهوهى گوژمهى دووهمى پاره دزراوهکانى عێراقى ڕاگهیاند، که بڕهکهى 134 ملیار دینارى عێراقیه.
پێویستە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ بۆ ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش جێبەجێ بکرێت
بەشی تورکیا- لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا داوای کردووە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ دەستبەجێ ئازاد کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان جێبەجێ بکرێت.
داوامان کردووە پشکی ھەرێم لە بوودجەی عێراق نابێت لە ١٧% کەمتر بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی تا مانگی شوباتی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی گشیتی عێراق پەسەند بکرێت.
ئەژی ئەمین سەرۆکێکی باش نەبوو بۆ دەزگای زانیاری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەژی ئەمین سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری کەسێکی سەربەکێشە بووە و دەستی کردبوو بە سەربازی کردنی دەزگاکە.
ئاوارەبوونی دانیشتووانی شارۆچکەی ئەبوراسین بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیاوە
بەشی سووریا- زۆرینەی دانیشتوانی ناحیەی ئەبوراسین لە دەڤەری باکووری حەسەکە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گوللەباران کردنی ناوچەکانیانەوە ئاوار بوون.
بهبێ پشتیوانیی کۆمهڵگهی نێودهوڵهتی نهماندهتوانی پێشوازی له زیاتر له دوو ملیۆن ئاوارهی سووریا و عێراق بکهین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی رایگهیاند بهبێ پشتیوانیی کۆمهڵگهی نێودهوڵهتی نهماندهتوانی پێشوازی له زیاتر له دوو ملیۆن ئاوارهی سووریا و عێراق بکهین
پێویستە هەوڵەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ چڕ بکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان بۆ ڕۆژی جیھانیی مافەكانی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات هەوڵەکانیان بە ئاراستەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ چڕ بکەنەوە.
نەوت و غاز موڵکی هیچ حزب و لایەنێک نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایدهگهیهنێت نەوت و غاز موڵکی هەموو خەڵکی هەرێمه و هی هیچ حزب و لایەنێک نییە و لە ئەنجومهنی وەزیرانیش گوێمان لە هیچ نیگەرانییەک نەبووە لەسەر ئەو پرسه.
نوێترین زانیاری لەبارەی گیان سپاردنی سهههند ئهحمهد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهههند ئهحمهدی تەمەن 17 ساڵان شەوی 12/13ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ له بنكهی پۆلیسی سهرچنار گیانی لهدهستدا و دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژیش بەسەر ئەو رووداوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەی داخرا، بنەماڵەکەشی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە رەتدەکەنەوە و دەڵێن کوڕەکەمان کوژراوە.
ڕێگە نادەین لە هەرێمی کوردستانەوە کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ کات رێگە نادەن هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو کێشانەی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست دەبن.
نێچیرڤان بارزانی و کاتلین نۆڤاک لە هەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
داوامان کردووە پشکی هێزی پاسەوانی سەر سنووری هەرێم تەنها بۆ یەک پێکهاتە نەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەى تورکمانی داوا دەکات پشکیان هەبێت لە دامەزراندنى ئەو هێزەی پاسەوانى سنوور کە بڕیارە لە سنوورى هەرێمى کوردستان پێبکهێندرێت.
ئایا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان سیاسیین؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا دادگای فیدراڵی عێراق چەند بڕیارێکی لەدژی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا فەرمییەکانی دەرکرد، عێراق بڕیارەکان بەیاسایی و دەستوری دەزانێت و هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بڕیارەکان سیاسین نەک یاسایی.
مەسروور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
«سیا»ی ئەمریکا لەسەر هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا هۆشداری بە «میت»ی تورکیا داوە
بەشی جیهان- سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا هۆشداری داوەتە سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا لە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردەکانی سووریا.
بەشە بوودجەی ئەمساڵی هەرێم لە بەغداوە سێ هێندەی ساڵانی 2012 و 2013 دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند ئەگەر دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم تێکی نەدەن و شێوازی فرۆشتنی نەوت تەسلیم بکەن، ئەمساڵ ئەو بەشە بوودجەیەی هەرێم کە لە عێراقەوە دێت، بە نزیکی سێ هێندەی ساڵانی 2012 و 2013 دەبێت.
ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکوومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت "ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستەی حكوومەتی هەرێم بكەین، کە هەموو جومگەكانی قۆرخ كردووە".