28 September 2021
هەواڵی تایبەت :

بەپێی ڕێکەوت

لە ڕێکەوتی  
تا ڕێکەوتی  


بەپێی هەواڵەکان

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی، داهاتی ساڵی 2020 ئاشکرا دەکاتFriday 1 January 2021

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی، داهاتی ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند ئەمساڵ داهاتی بەدەستهاتووی هەناردەی نەوت 42 ملیار دۆلار بووە.

فەرماندەی هەسەدە باس لە پلانەکانی ساڵی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکاتFriday 1 January 2021
لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە:

فەرماندەی هەسەدە باس لە پلانەکانی ساڵی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات

بەشی سووریا- فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینی بڵاو کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند دابین کردنی ئاشتی و ئارامی، به‌هێزکردنی دامه‌زراوه‌ ئیداری و ئابووریه‌کان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن کاری له‌پێشینه‌یان ده‌بێت له‌ساڵی 2021دا.

هاوپەیمانان کاروانێکى دیکەى هاوکاری پێشکەشى پێشمەرگەی هەرێم دەکەنFriday 1 January 2021

هاوپەیمانان کاروانێکى دیکەى هاوکاری پێشکەشى پێشمەرگەی هەرێم دەکەن

 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانى هاوپەیمانان بەردەوامن لە پێشکەشکردنى هاوکارییەکانیان بۆ هێزیەکانی پێشمه‌رگهی هەرێمی کوردستان‌ و کاروانێکی دیکەی هاوکاری پێشکەشى هێزەکانى پێشمەرگە دەکەن.

له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێتFriday 1 January 2021
مەسروور بارزانی:

له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت.

هەشت هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش لە تورکیا دەستگیر کرانFriday 1 January 2021

هەشت هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش لە تورکیا دەستگیر کران

بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی داعش لە ساکاریا، هەشت گومانلێکراوی عێراقی دەستگیر کراون.

تورکیا و ڕووسیا بەتەمای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریانThursday 31 December 2020
مافناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

تورکیا و ڕووسیا بەتەمای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریان

بەشی تورکیا- مافناس و سیاسەتوانی کوردی تورکیا دەڵێت: تەنها ئەمریکا دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی دووبارەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا.

128 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6هەزار و 390 تووشبووی نوێ تۆمار کراThursday 31 December 2020

128 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6هەزار و 390 تووشبووی نوێ تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 128 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 223 حاڵەت.

53 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونThursday 31 December 2020

53 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 53 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 156 کەس.

پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2020دا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووەThursday 31 December 2020
ئینستتیوتی پەی لە هەرێمی کوردستان:

پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2020دا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئینستتیوتی پەی لەبارەی کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2020 دەڵێت تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە.

نابێت قووتی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم ببەسترێتەوە بە ململانێ سیاسییەکانThursday 31 December 2020
بەرهەم ساڵح:

نابێت قووتی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم ببەسترێتەوە بە ململانێ سیاسییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت نابێت هاوڵاتیانی عێراق باجی ململانێ و گرفتی سیاسییەکان و گەندەڵی بدەن بەئاستێک کە یاری بە قوتی رۆژانەی ژیانیانەوە بکرێت.

قاسم سولەیمانی چێگڤارای خۆرهەڵات/ محەمەد هادیفەرThursday 31 December 2020

قاسم سولەیمانی چێگڤارای خۆرهەڵات/ محەمەد هادیفەر

بەشی ئێران-  دوو خەباتکار و دوو شەڕڤان و دوو ئازادیخواز لە دوو سەری گۆی زەوییەوە. یەکیان لە ئەوپەڕی خۆرئاوا و ئەوی دیکەیان لە لانکەی خۆرهەڵاتی زەوی. یەکیان کوڕە دێهاتییێک کە لە منداڵیدا بەنایی کردنی ئەزموون کردووە و لەو ئەزموونەوە  بوو بە نێژیرڤانی ئازادکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوی دیکەشیان پزیشکیی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئازاری ژێردەستەبوونی ئەمریکای باشوور چارە بکات.

نووسینگەی فازڵ میرانی ڕەتی کردەوە ڕەخنەی لە ‌کابینه‌که‌ی مه‌سروور بارزانی گرتبێتThursday 31 December 2020

نووسینگەی فازڵ میرانی ڕەتی کردەوە ڕەخنەی لە ‌کابینه‌که‌ی مه‌سروور بارزانی گرتبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەى سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، فازڵ میرانى نەیوتووە کە کابینه‌که‌ی مه‌سروور بارزانی خراپترین کابینه‌ی حکوومه‌تی کوردی بووه‌.

254 قوربانی و 15 هەزار و 692 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیاThursday 31 December 2020
وەزیری تەندروستیی تورکیا:

254 قوربانی و 15 هەزار و 692 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 254 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

‌هێرش بۆ سه‌ر پاسێک له‌ ڕۆژهەڵاتی سووریا 25 کوژراو و 13 برینداری لێکەوتەوەThursday 31 December 2020

‌هێرش بۆ سه‌ر پاسێک له‌ ڕۆژهەڵاتی سووریا 25 کوژراو و 13 برینداری لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی پاسێک لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لانیکەم 25 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێران: واز لە چەواشەکاریی میدیایی دژی یەکڕیزیی ئاینی بهێنرێتThursday 31 December 2020

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێران: واز لە چەواشەکاریی میدیایی دژی یەکڕیزیی ئاینی بهێنرێت

بەشی کوردستان- نوێنەری شاری سنە و کامێران و دیواندەرە لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە دۆخی زانایانی ئاینیی سونە لە ئێران کرد و گوتیشی پێویستە ڕێگری بکرێت لە چەواشەکاریی ئاینی لە میدیاکانی وڵات.

تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندThursday 31 December 2020

تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

بەشی سووریا- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا 69 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نیازی بووە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا پشت لە کورد بکاتThursday 31 December 2020
بەڵگە سکرێتەکانی کابینەی جان میجەر ئاشکرای دەکەن:

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نیازی بووە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا پشت لە کورد بکات

بەشی جیهان- بە گوێرەی ئەو بەڵگە سکرێتانەی کە بەم زووانە بڵاو کراوەتەوە جان میجەر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە ساڵی 1996 نیگەرانی هێرشی فراوانی سەدام بۆ سەر ناوچەی دژەفڕینی باکووری عێراق بووە و بەڵام بەوەشەوە نیازی بووە پشت لە کورد بکات.

محەمەدی حاجی مەحموود: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدا نیە بەڵکوو لە تارانەThursday 31 December 2020

محەمەدی حاجی مەحموود: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدا نیە بەڵکوو لە تارانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان دەكات و دەڵێت، چارەسەری كێشەكانی كورد لە بەغدا نییە بەڵکوو لە تارانە و دانوستان هیچی لێ سەوز نابێت، باشترین چارەسەریش بۆ عێراق سیستمی كۆنفیدراڵییە.

پۆلیسی سلێمانی: بكوژی عەقیدە خانەنشینەكەی سلێمانی دەستگیر کراWednesday 30 December 2020

پۆلیسی سلێمانی: بكوژی عەقیدە خانەنشینەكەی سلێمانی دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، دەستگیركرا كە كوڕی كوژراوەكەیەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و وتوویەتی: بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجام داوە.

مەحموود عوسمان: پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەفدێكی باڵا و بڕیاربەدەستی سیاسی بچێتە بەغداWednesday 30 December 2020

مەحموود عوسمان: پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەفدێكی باڵا و بڕیاربەدەستی سیاسی بچێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری بەرجەستەی کورد، دەڵێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتدا کێشەى سیاسین، بۆیە "پێویستە وەفدێكی باڵای سیاسی و بڕیار بەدەستى هەرێم بچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان."

لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک: بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پۆستە ئیدارییەکان دابەش بکرێتWednesday 30 December 2020

لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک: بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پۆستە ئیدارییەکان دابەش بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک کە بە بێ بەشداریی پارتی بەڕێوە چوو ئەو لایەنانە لە بەیاننامەیێکدا جەختیان کردەوە کە بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پۆستە ئیدارییەکان دابەش بکرێت و ئەو لایەنەنای براوەی ھەڵبژاردنەکان بوون پەراوێز نەخرێن.

تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنەWednesday 30 December 2020

تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئێستا بە ڕێژەی 1100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە سەرف کراوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنی دیکەیە.

كازمی: کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەWednesday 30 December 2020

كازمی: کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان، سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە و داواشی کرد سه‌رجه‌م وه‌زیر و دامه‌زراوه‌كان هاوكاریی فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن له‌ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانیان.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: ترەمپ یەکەم تاوانباری دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانییەWednesday 30 December 2020

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: ترەمپ یەکەم تاوانباری دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانییە

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ئاماژەی بە دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی کرد و ڕایگەیاند ترەمپ یەکەم تاوانباری ئەو دۆسیەیە و نیابەتیش بە 6 وڵاتی هەرێمی دراوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەکە.

ڕۆحانی: دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند پێتان لە ناوچەکە دەبڕینWednesday 30 December 2020

ڕۆحانی: دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند پێتان لە ناوچەکە دەبڕین

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆکرانی سەردار سولەیمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کرد و چەند ڕەهەندێکی کەسایەتیی شەهید سولەیمانیی خستە ڕوو و هاوکات هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکییەکانی لە عێراق کرد.

ئەرشیڤ / درێژە...