27 November 2021
هەواڵی تایبەت :

بەپێی ڕێکەوت

لە ڕێکەوتی  
تا ڕێکەوتی  


بەپێی هەواڵەکان

وەزیری وزەی ئێران: بەشێک لە قەرزەکانی ئێران لە عێراق وەرگیرایەوەWednesday 30 December 2020

وەزیری وزەی ئێران: بەشێک لە قەرزەکانی ئێران لە عێراق وەرگیرایەوە

بەشی ئێران- وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەکاونتێک بە یۆرۆ لە بانکێکی عێراقی کرایەوە بۆ ئەوەی بەشێک لەو پارەیەی ئێران لای عێراق ماوەتەوە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی سەرەتایی بەکار بهێنرێت.

123 تووشبووی دیکەی كۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرانWednesday 30 December 2020

123 تووشبووی دیکەی كۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان 123 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، سێ تووشبووش گیانیان لەدەست دا، لە بەرانبەردا 217 تووشبوو چاك بوونەوە.

هەرێمی كوردستان دەست دەكات بە كڕینی كارەبا لە تورکیاWednesday 30 December 2020

هەرێمی كوردستان دەست دەكات بە كڕینی كارەبا لە تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێم بەنیازە 200 مێگاوات كارەبا لە توركیا بكڕێت، بە نرخێك، كە هەرزانترە لە نرخی ئەو كارەبایەی هەرێمی كوردستان خۆی بەرهەمی دەهێنێت.

پارێزگاری کوردستان: حكوومەتی عێراق بە فەرمی دانی بە دەروازەی سەیرانبەندا ناWednesday 30 December 2020

پارێزگاری کوردستان: حكوومەتی عێراق بە فەرمی دانی بە دەروازەی سەیرانبەندا نا

بەشی کوردستان- بەهمەن مورادنیا پارێزگاری كوردستان ڕایگەیاند حكوومەتی عێراق بە فەرمی دانی ناوە بە دەروازەی سنووریی سەیرانبەندا.

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: تا ئێستا مەشقمان بە 55 هەزار پێشمەرگە کردووەWednesday 30 December 2020

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی: تا ئێستا مەشقمان بە 55 هەزار پێشمەرگە کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، تا ئێستا مه‌شقی سه‌ربازییان بە 55 ھەزار پێشمەرگە کردووە و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاریی سه‌ربازی ده‌گاته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

زیاتر لە یەک ملیار تمەن یارمەتیی دارایی بۆ کچانی شیناوا خەرج کراWednesday 30 December 2020

زیاتر لە یەک ملیار تمەن یارمەتیی دارایی بۆ کچانی شیناوا خەرج کرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئیدارەی بێهزیستیی پیرانشار ڕایگەیاند بە ڕێژەی یەک ملیار و 72 ملوێن و 900 هەزار تمەن یارمەتیی دارایی بۆ 24 کچی شیناوا خەرج کرا کە لە ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەکەیاندا تووشی سووتان و کەمئەندامبوون هاتن.

کوردی سووریا داوای پشتگیریی سیاسی ئەمریکا، لە ئیدارەی خۆسەر دەکەنWednesday 30 December 2020

کوردی سووریا داوای پشتگیریی سیاسی ئەمریکا، لە ئیدارەی خۆسەر دەکەن

بەشی جیهان- سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە حکوومەتەکەی جۆ بایدەن داوای کردووە پشتگیریی سیاسی لە ئیدارەی خۆسەر بکات و وەکوو ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر دانی پێدا بنێت.

بەرپرسی بڕینی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، هەولێرە نەک بەغدا/ ڕێککەوتن نەکراوەWednesday 30 December 2020
پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق:

بەرپرسی بڕینی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، هەولێرە نەک بەغدا/ ڕێککەوتن نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت : حکوومەتی هەرێم داهات رادەستی حکوومەتی فیدراڵ نەکات بۆیەش بەرپرسی بڕینی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، هەولێرە نەک بەغدا.

ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەونWednesday 30 December 2020
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتى کوردستان:

ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیێنێت لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە گفتوگۆکاندا زمانى هەڕەشەیان بەرامبەر هەرێم بەکارهێناوە و نایانەوێت هەرێم و بەغدا رێکبکەون.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق زیاترلە 13 تلیۆن و 904 ملیار دیناره‌Wednesday 30 December 2020
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراکسیۆنی گۆڕان:

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق زیاترلە 13 تلیۆن و 904 ملیار دیناره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ‌رایده‌گه‌یه‌نێت پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق 2021 دەکاتە 13 تلیۆن و 904 ملیار و 452 هه‌زار دینار.

بەشی یەکەمی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی چینی گەیشتە تورکیاWednesday 30 December 2020

بەشی یەکەمی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی چینی گەیشتە تورکیا

بەشی تورکیا- فڕۆکەی جۆری "Boeing 777"ی سەربە هێڵی ئاسمانیی تورکی کە ڤاکسینی هەڵگرتبوو، کاتژمێر ٠٥:٤٤ی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، نیشتەوە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دیاری دەکرێتWednesday 30 December 2020
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق:

پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دیاری دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرایکرد پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی 2021ی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دیاری دەکرێت.

لە سلێمانی عەقیدێکی خانەنشین بەهۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراWednesday 30 December 2020

لە سلێمانی عەقیدێکی خانەنشین بەهۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌کی قڕگه‌ ده‌ستدرێژی گوللـه‌ له‌ عه‌قیدێکی خانه‌نشینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کرا و پاش گه‌یاندنیشی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕێککەوتنی شەنگال بەهۆی بوونی هێزی نایاسایی جێبەجێ نەکراوەWednesday 30 December 2020
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

ڕێککەوتنی شەنگال بەهۆی بوونی هێزی نایاسایی جێبەجێ نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەهۆی بەردەوامیی مانەوەی هێزە ناشەرعییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی قەزاکە، ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال و ئاوەدان کردنەوەی جێبەجێ نەکراوە.

253 قوربانی و 15 هەزار و 805 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیاWednesday 30 December 2020
وەزیری تەندروستیی تورکیا:

253 قوربانی و 15 هەزار و 805 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 253 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

جەژنی هەنار لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانی نێردراوە بۆ یۆنسکۆTuesday 29 December 2020

جەژنی هەنار لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانی نێردراوە بۆ یۆنسکۆ

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی کرماشان ڕایگەیاند تیمێکی پسپۆڕی داتا و فایلی تایبەت بە جەژنی شوکرانەبژێریی هەناریان کۆ کردۆتەوە و لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانیدا ڕەوانەی یۆنسکۆیان کردووە.

ئەو سێناریۆیانەی لە عەین عیسا ئەگەری ڕوودانیان وێنا دەکرێتTuesday 29 December 2020

ئەو سێناریۆیانەی لە عەین عیسا ئەگەری ڕوودانیان وێنا دەکرێت

بەشی جیهان- ئەحمەد حەسەن دەڵێت لانی کەم سێ سێناریۆ لەبارەی ئایندەی شاری عەین عیسای سووریا لە بەردەستدایە کە یەکیان ئوپەراسیۆنی سەربازیی ڕاستەوخۆی تورکیا بۆ دەرهێنانی ئەو شارە لە دەستی هێزە کوردییەکانی سووریایە.

وەزیرە تورکمانەکەی حکوومەتی هەرێم پشتگیریی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ تورکیا دەکاتTuesday 29 December 2020

وەزیرە تورکمانەکەی حکوومەتی هەرێم پشتگیریی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ تورکیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایدن مەعرووف وەزیری حكوومه‌تی‌ هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، دەڵێت ناوەرۆکی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و تورکیام نەبینیوە بەڵام یەکێك لەکارە باشەکانی حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتن بووە لەسەر نەوت لەگەڵ تورکیا.

پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق بە مەرجی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت بە نرخی سۆمۆ دیاری کراTuesday 29 December 2020

پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق بە مەرجی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت بە نرخی سۆمۆ دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ڕه‌وانه‌ی پەرلەمانی عێراق كرا، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت پشكی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 14 ترلیۆن دیناره‌، له‌ به‌رامبه‌ر پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌وه.

140 حاڵەتی تووشبون و 3 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرانTuesday 29 December 2020

140 حاڵەتی تووشبون و 3 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاو كردەوە و به‌پێی ئاماره‌كه‌  3 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 140 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە.

هەسەدە دەنگۆی کشانەوەی لە عەین عیسا ڕەت دەکاتەوەTuesday 29 December 2020

هەسەدە دەنگۆی کشانەوەی لە عەین عیسا ڕەت دەکاتەوە

بەشی سووریا-سەرچاوەیێکی فەرمی لەهێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو هەواڵانەی ڕه‌ت كرده‌وه‌ گوایه‌، ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نیشان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شارۆچكه‌ى عه‌ین عیسا ڕاده‌ستى سوپاى سووریا بكه‌ن.

هەسەدە: لە پێکدادانی عەین عیسا 5 شەڕڤانی ئێمە گیانیان بەخت کردTuesday 29 December 2020

هەسەدە: لە پێکدادانی عەین عیسا 5 شەڕڤانی ئێمە گیانیان بەخت کرد

بەشی سووریا- لە پێکدادانەکانی دەوروبەری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا 5 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لە دەست دا.

گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وان دەست پێدەکات؟Tuesday 29 December 2020

گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وان دەست پێدەکات؟

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- لە دیداری نێوان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری کۆمپانیانی ئیران ئەیر جەخت کرایە سەر زەروورەتی دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وانی تورکیا.

چوارەم ڕۆژە کە لە ئیلام مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوەTuesday 29 December 2020

چوارەم ڕۆژە کە لە ئیلام مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

بەشی ئیلام- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی زانکۆی پزیشکیی ئیلام بۆ ڕۆژی چوارەم دەچێت کە لەو پارێزگایە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

شارەوانەکانی دوو شاری ئەزگلە و بانەورە دەستنیشان کرانTuesday 29 December 2020

شارەوانەکانی دوو شاری ئەزگلە و بانەورە دەستنیشان کران

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان لە دوو حوکمی جیادا هەردوو شارەوانی ئەزگلە و بانەوەری دەستنیشان کرد.

ئەرشیڤ / درێژە...