بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە 11 وڵاتدا خاوەنی نوێنەرایەتییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: بەڕێوەبەریی خۆسەر بەتەمای جودابوونەوە لە سووریا نییە و دەیهەوێت لەلایەن سووریا و وڵاتانی دیکەوە بەفەرمی بناسێندرێت.
عەلی حەمەساڵح: پارتی و یەكێتی ئاستەنگن لەبەردەم چاكسازیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕینی زیاتر لە 10 هەزار مووچەی نایاسایی كارێكی باشە، بەڵام ئەوە جێبەجێكردنی هەموو یاسای چاكسازی نییە و پارتی و یەكێتیش تۆمەتبار دەكات بەوەی كە ئاستەنگن لەبەردەم جێبەجێكردنی یاساكە.
له ههرێم مردن بهكۆرۆنا بهراورد بهچهند ڕۆژى ڕابردوو زیادی كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی حكوومهتى ههرێم، ژمارەی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا لەھەرێم لەماوهى 24 كاتژمێردا بەراورد بەچەند ڕۆژی رابردوو زیادی كردووە، ههر لهو ماوهیهشدا 107 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.
57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 72 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 138 کەس.
98 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6 هەزار و 113 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 98 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 748 حاڵەت.
ژمارەیێک ئەفسەر و سەربازی دیکە لە تورکیا دەستبەسەر کران
بەشی تورکیا- پۆلیسی ئەنقەرە لەسەر داوای داواكاری گشتی، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگیركردنی دەیان ئەفسەر و سەربازی دەست پێ كرد.
ھیچ فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پشکی کورد لە بوودجەی 2021دا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ھیچ فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پشکی کورد لە بوودجەی 2021دا نییە.
توركیا بنکەیێکی سەربازی لە عەین عیسا درووست دەكات
بەشی سووریا- توركیا بارەگایێكی سەربازیی نوێ بەرامبەر عەین عیسا درووست دەكات.
لەساڵی 2018ەوە لە عەفرین 674 کەسی مەدەنی کوژراون و حهوت هەزار و 343 کەسیش ڕفێنراون
بەشی سووریا- لەساڵی 2018ەوە تائێستا، کە دەوڵەتی تورکیا و گرووپەکانی سەربەو وڵاتە دهستیان بهسهر عهفریندا گرتووه، 674 کەسی مەدەنی کوژراون و حهوت هەزار و 343 کەسیش ڕفێنراون.
عێراق بۆ سێ مانگی دیکە دهتوانێت وزه له ئێران بکڕێت
بەشی جیهان- ولایهته یهکگرتووهکانى ئهمریکا سێ مانگى تر لێخۆشبوونى بۆ عێراق درێژ کردوهتهوه و دهتوانێت وزه له کۆمارى ئیسلامیى ئێران بکڕێت.
بە بەشداریی هەموو هێزە سیاسییەکان دەبێت قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییان پێ بهێنرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک کۆماری عێراق و سهرۆکی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندی یهکێتی کۆبوونهوه و هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێ بە بەشداریی هەموو هێزە سیاسییەکان قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییان پێ بهێنرێ.
لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە بارودۆخی کەرکووک گۆڕانی بهسهردا نههاتووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە بارودۆخی کەرکووک لە هیچ ڕوویێکەوە بەرەو پێشەوە نەچووە.
میلیشیاکان تەنانەت یەک مەتریش لە عەین عیسا نەهاتوونەتە پێشەوە
بەشی سووریا- بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە هەرێمی فورات بە کوردپرێسی وتووە بۆشاییی دەسەڵات لە ئەمریکا و مەسەلەی گواستنەوەی دەسەڵات لەو وڵاتە بۆتە هۆی ئەوەی تورکیا و ڕووسیا خەیاڵی ئامانجەکانی خۆیان لە کوردستانی سووریادا هەبێت.
وەزیری داراییی هەرێم مووچەی زیاتر لە10 هەزار مووچەخۆری نا یاسایی دەبڕێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى دارایی و ئابووریى هەرێم بریاری دا بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمار كراوە.
110 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6 هەزار و 73 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 110 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 650 حاڵەت.
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم: 102 حاڵەتی تووشبوونی نوێ و 6 حاڵەتی گیان لە دەستدان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە دوێنێوە ١٠٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون ٦ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
عەدنان عوسمان: هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان جێبەجێ نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عهدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنهوهی گۆڕان، رایدهگهیهنێت: تائێستا هیچ خاڵێکی رێككهوتنهكهیان لهگهڵ پارتی جێبەجێ نەکراوە و سهردهمی موراجهعاته.
72 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 72 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 142 کەس.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20 لەسەد لە وزەخانەی فۆردۆ دەستی پێکرد
بەشی ئێران- عەلی ڕەبیعی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێران بە شێوەی فەرمی دەستی کرد بە پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆم لە سایتی فۆردۆ.
پێویستە هەرێمی کوردستان ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا بەزووترین کات دەست پێبکات
بەشی عێر اق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند پێویستە لەمڕۆوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت و نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان-یش رادەستی بەغدا بکات.
هەرێمی کوردستان میلیشیای یاخیبووی ناوێت؛ کوردی عێراق دژبە پەکەکە/ شێلی کیتلسۆن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زۆر جار باسی ڕفاندنی ژن و پیاوانی گەنجی خۆیان لەلایەن پەکەکە-وە کردووە کە چیدی بۆ هەمیشە دیاریان نەماوە، زۆر کەس دەڵێن ئەوانەی کە خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە ڕادەکێشن زیاتر لەنێو کافەتریاکان و ئەو شوێنانەی کە لاوان کۆ دەبنەوە ئامادە دەبن و "کەسانی کەم تەوان" دەکەنە ئامانج و تەڤڵی پەکەکە-یان دەکەن.
بەتۆمەتی هێرش کردنە سهر گهشتیارانى عهرهب له ههولێر 16 کەس دهستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهوکهسانهى هێرشیان کردهسهر گهشتیارانى عهرهب له شارى ههولێر، لهلایهن هێزهکانى پۆلیس و ئاسایشهوه دهستگیر کران.
پاش ساڵێک، مەسروور بارزانی وهزیری سامانه سروشتییهکانی دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد مەسروور بارزانی، کەمال ئەتروشی-ی بۆ پۆستی سامانە سروشتییەکان کاندید کردووە.
گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا بیانووی تورکیا دەبڕێت
بەشی سووریا- بەرپرسی لقی دانمارکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) بە کوردپرێسی وتووە: من لەو قەناعەتەدام کە بەگشتی دۆخەکە جێی متمانە نیە و کوردەکان لاوازترین ئەڵقەی قەیرانی سووریان و هەموو کاتێک ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە وڵاتانی شوێندانەری قەیرانی سووریا، کورد پەراوێز بخەن.
هۆکار و لێکەوتەکەکانی پێکدادانی نێوان پارتی و پەکەکە
بەشی جیهان- ئیرڤین وان وین، توێژەری باڵای پرسە کوردییەکان لە ناوەندی کلینگێنداڵ (Clingendael)ی هۆڵەندا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی کردەوە کە زۆرینەی پێکدادانەکان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بەهۆی گوشارەکانی تورکیا لە سەر پەکەکە ڕوودەدات.