بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
128 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6هەزار و 390 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 128 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 223 حاڵەت.
53 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 53 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 156 کەس.
پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2020دا تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئینستتیوتی پەی لەبارەی کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2020 دەڵێت تەنها 5 یاسای پەسەند کردووە.
نابێت قووتی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم ببەسترێتەوە بە ململانێ سیاسییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت نابێت هاوڵاتیانی عێراق باجی ململانێ و گرفتی سیاسییەکان و گەندەڵی بدەن بەئاستێک کە یاری بە قوتی رۆژانەی ژیانیانەوە بکرێت.
قاسم سولەیمانی چێگڤارای خۆرهەڵات/ محەمەد هادیفەر
بەشی ئێران- دوو خەباتکار و دوو شەڕڤان و دوو ئازادیخواز لە دوو سەری گۆی زەوییەوە. یەکیان لە ئەوپەڕی خۆرئاوا و ئەوی دیکەیان لە لانکەی خۆرهەڵاتی زەوی. یەکیان کوڕە دێهاتییێک کە لە منداڵیدا بەنایی کردنی ئەزموون کردووە و لەو ئەزموونەوە بوو بە نێژیرڤانی ئازادکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوی دیکەشیان پزیشکیی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئازاری ژێردەستەبوونی ئەمریکای باشوور چارە بکات.
نووسینگەی فازڵ میرانی ڕەتی کردەوە ڕەخنەی لە کابینهکهی مهسروور بارزانی گرتبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەى سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، فازڵ میرانى نەیوتووە کە کابینهکهی مهسروور بارزانی خراپترین کابینهی حکوومهتی کوردی بووه.
254 قوربانی و 15 هەزار و 692 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 254 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
هێرش بۆ سهر پاسێک له ڕۆژهەڵاتی سووریا 25 کوژراو و 13 برینداری لێکەوتەوە
بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی پاسێک لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لانیکەم 25 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێران: واز لە چەواشەکاریی میدیایی دژی یەکڕیزیی ئاینی بهێنرێت
بەشی کوردستان- نوێنەری شاری سنە و کامێران و دیواندەرە لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە دۆخی زانایانی ئاینیی سونە لە ئێران کرد و گوتیشی پێویستە ڕێگری بکرێت لە چەواشەکاریی ئاینی لە میدیاکانی وڵات.
تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
بەشی سووریا- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا 69 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نیازی بووە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا پشت لە کورد بکات
بەشی جیهان- بە گوێرەی ئەو بەڵگە سکرێتانەی کە بەم زووانە بڵاو کراوەتەوە جان میجەر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە ساڵی 1996 نیگەرانی هێرشی فراوانی سەدام بۆ سەر ناوچەی دژەفڕینی باکووری عێراق بووە و بەڵام بەوەشەوە نیازی بووە پشت لە کورد بکات.
محەمەدی حاجی مەحموود: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدا نیە بەڵکوو لە تارانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سیاسی لە كوردستان دەكات و دەڵێت، چارەسەری كێشەكانی كورد لە بەغدا نییە بەڵکوو لە تارانە و دانوستان هیچی لێ سەوز نابێت، باشترین چارەسەریش بۆ عێراق سیستمی كۆنفیدراڵییە.
پۆلیسی سلێمانی: بكوژی عەقیدە خانەنشینەكەی سلێمانی دەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، دەستگیركرا كە كوڕی كوژراوەكەیەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و وتوویەتی: بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجام داوە.
مەحموود عوسمان: پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەفدێكی باڵا و بڕیاربەدەستی سیاسی بچێتە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری بەرجەستەی کورد، دەڵێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتدا کێشەى سیاسین، بۆیە "پێویستە وەفدێكی باڵای سیاسی و بڕیار بەدەستى هەرێم بچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان."
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک: بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پۆستە ئیدارییەکان دابەش بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک کە بە بێ بەشداریی پارتی بەڕێوە چوو ئەو لایەنانە لە بەیاننامەیێکدا جەختیان کردەوە کە بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پۆستە ئیدارییەکان دابەش بکرێت و ئەو لایەنەنای براوەی ھەڵبژاردنەکان بوون پەراوێز نەخرێن.
تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنە
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئێستا بە ڕێژەی 1100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە سەرف کراوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستی بە 1000 ملیار تمەنی دیکەیە.
كازمی: کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان، سەرچاوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە و داواشی کرد سهرجهم وهزیر و دامهزراوهكان هاوكاریی فهرماندهییی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان بكهن له سهرخستنی ئهركهكانیان.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: ترەمپ یەکەم تاوانباری دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانییە
بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ئاماژەی بە دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی کرد و ڕایگەیاند ترەمپ یەکەم تاوانباری ئەو دۆسیەیە و نیابەتیش بە 6 وڵاتی هەرێمی دراوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەکە.
ڕۆحانی: دەستی سەردار سولەیمانیتان قرتاند پێتان لە ناوچەکە دەبڕین
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆکرانی سەردار سولەیمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کرد و چەند ڕەهەندێکی کەسایەتیی شەهید سولەیمانیی خستە ڕوو و هاوکات هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکییەکانی لە عێراق کرد.
ژنەراڵە بچکۆلەکەی میتی تورکیا کەوتە داوی هەسەدەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند تۆڕێکی 28 کەسیی سەربە میتی تورکیا کەوتۆتە داوی هەواڵگریی هەسەدەوە و هەموویان دەستبەسەر کراون.
ئۆیڵ پرایز: 3 لە سەدی غازی سروشتیی جیهان لە هەرێمی کوردستانە
بەشی جیهان- گۆڤاری ئۆیڵ پرایز کە کاری پسپۆڕانەی تایبەت لە سەر کەرتی وزە و نەوت دەکات ئاماژەی بە ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەو پێیە 25 ترلیۆن پێی سێجا غازی سروشتی لە هەرێم سەلمێندراوە و 198 ترلیۆن پێی سێجا غازی نەسەلمێندراو هەیە. ئەوەش 3 لە سەدی غازی سروشتیی جیهانە.
پارتی لە نەینەوا لەگەڵ سوپای عێراقدا نەرمە و لە هەرێمیش پێیان دەڵێت داگیركەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت سیاسەتی پارتی لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا لە نەینەوا نەرمە و لە هەرێمی كوردستانیش هەر ئەو سوپایەیە پارتی بە داگیركەر ناوی دەبات كە ئەوەش جۆرێكە لە سیاسەتی دووفاقی.
48 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 3 کەسیش گیانی لە دەست دا
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 155 کەس.
149 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6هەزار و 272تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 149 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 55 هەزار و 95 حاڵەت.
17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کرا/ ڕۆژی پێنجەمە کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە
بەشی ئیلام- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی زانکۆی پزیشکیی ئیلام بۆ ڕۆژی چوارەم دەچێت کە لەو پارێزگایە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.