بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا
بەشی سووریا- هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات رەخنەی لە بێدەنگیی ڕووسیا گرت لە ئاست هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەین عیسا و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا.
ژمارەی هێزە ڕووسییەکان لە عەین عیسا زیاد دەکات
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت هێزێکی زیاتری لە پۆلیسی سەربازی بۆ عەین عیسا ناردووە کە لەو ناوچەیە هێزە کوردییەکان و تورکیا لەگەڵ تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بوون.
931 حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە دوێنێوە 931 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 11 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی: هەرێم ئامادەی ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئومێد خۆشناو سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، ئهگهر حكوومهتی ههرێم لهگهڵ بهغدا نهگاته رێكهوتن، بهدیل بۆ مووچهی فهرمانبهران ههیه و دهشڵێت، "لایهنه عێراقیهكان پهشیمان بوونهوهیێكیان بهرامبهر قهوارهی ههرێم ههیه".
ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 3377 کەس
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە 132 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 2 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کراوە.
121 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 121 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 54 هەزار و 814 حاڵەت.
قوباد تاڵهبانی: لهگهڵ بهغدا ڕێككهوتووین و نهوت ڕادهست دهكهین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، تهواوی مهلهفی دانوستان پێكهش به پهرلهمانی کوردستان كرا و ئەنجامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین و نەوتی هەرێم ڕادەست دەکەین.
شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێم سەردانی حیزبە سیاسییەکانیش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمان، سەردانی حیزبە سیاسییەکان بکات.
کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان و شاندی دانووستانکار دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان و شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق کرد.
ڕاسپاردە گرینگەکانی جەیمز جێفری بۆ کوردانی سووریا
بەشی جیهان- نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە سووریا کوردی سووریا دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت: گواستنەوەی نەوت بۆ دیمەشق ڕامەگرن، سەربەخۆیی ڕامەگەیێنن و وەکوو هەرێمی کوردستان دەست بۆ ڕیفراندۆم نەبن.
نیهت باشى له ههرێمى کوردستان بهرامبهر بهغدا نابینین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت فراکسیۆنەکەی نیهت باشى له ههرێمى کوردستان بهرامبهر بهغدا نابینێت.
254 قوربانی و 14 هەزار و 205 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 254 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
سەردانەکەی مەکینزی بۆ کوردستانی سووریا پەیامێک بوو بۆ تورکەکان
بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ژەنراڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوردستانی سووریا پەیماێکی هەبوو و تورکەکان تا ئەم کاتەش نەیانتونیوە بۆ هێرش کردنە سەر عەین عیسا کەڵک لە فڕۆکەی جەنگی وەربگرن.
119 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 5 هەزار و 502 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 119 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 54 هەزار و 693 حاڵەت.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویێکی بۆ حکوومەتی عێراق نەھێشتووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی شاندی دانوستانكاری ههرێمی كوردستان و پهرلهمان تەواو بوون و شاندی دانوستانکار وردەکاریی رێککەوتنەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمان.
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێم: 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 118 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابروودا 118 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 9 هاووڵاتییش گیانیان لە دەست داوە.
بهرپرسێکی سهربازیی داعش له عێراق دهستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگهیاند فهرماندهیێکی باڵای سهربازی رێکخراوی چهکداری داعش له ناحیهی شوانی سهر به پارێزگای کهرکووک دهستگیرکرا.
چەکدارانی سەربە تورکیا لە عەفرین 900 داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە
بەشی سووریا- وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی نزیک لە تورکیا لە ناحیەی ماباتا 900 دار زەیتوونیان بریوەتەوە.
مومکینە پەرلەمانی عێراق گرفت بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت مەترسیی ئەوە هەیە پەرلەمانی عێراق گرفت بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات.
دوو چەکداری داعش له کهرکووک کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فهرماندهی هێزهکانی پۆلیسی فیدڕاڵی، کوژرانی دوو چەکداری داعشی له باشووری رۆژئاوای کهرکووک راگهیاند.
لە هەرێمی کوردستان زیندانەکان پێنج ئەوەندەی توانای خۆیان تاوانباریان تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ڕەوشی چاکسازییەکان و مافی زیندانیەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت زیندانەکان چوار بۆ پێنج ئەوەندەی خۆیان تاوانباریان تێدایە و قەرەباڵغن.
لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا بایی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و پیشەسازیدا هانی وەبەرهێنەران لە هەندێک پڕۆژەی گرنگدا دەدەن.
داهاتى نەوت و ناوخۆ و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە تونێلى تاریکدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند داهاتى نەوت و ناوخۆ و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە تونێلى تاریکدایە.
253 قوربانی و 15 هەزار و 118 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 253 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکەین
بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) پاراستنی دەسکەوتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر پرسی سەرەکییە بۆ ئیمە و هەسەدە بە هیچ لەونێک نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکات.