بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
لەتیف هەڵمەت ژیاننامە و ژمارە و ناوی هەموو بەرهەمەکانی بڵاو کردەوە
بەشی فەرهەنگ- شاعیری بەناوبانگی کورد لەتیف هەڵمەت، ژیاننامە و ژمارە و ناوی هەموو بەرهەمەکانی بڵاو کردەوە.
ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لەساڵی نوێوە دەخرێتە کار
بەشی تەکنەلۆژیا- کۆمپانیای نورۆ، یەکەمین ئۆتۆمبێلی گەیاندنی بێ شۆفێری ڕاگەیاند، کە وا بڕیارە لەساڵی نوێوە لە کالیفۆڕنیا بخرێتە کار.
توركیا هەناردە كردنی كارەبای بۆ عێراق دەستیپێكرد
بەشی تورکیا- لەڕێی هێڵی سلۆپی- زاخۆوە، لەمڕۆوە توركیا دەستیكرد بە هەناردەكردنی كارەبا بۆ عێراق.
بۆیەکەمجار فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیێکی دەڤەری بارزان بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە و بۆیەکەمجار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی گەلی پیرایان لە زنجیرەی چیای شیرین لەدەڤەری بارزان بۆردوومان کرد.
تورکیا باجێکی قورسی ئازاد نەکردنی دەمیرتاش دەدات
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جهههپه) دهڵێت بەئازاد نەکردنی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، تورکیا باجێکی قورس دەدات.
لاهوور شێخ جهنگی: پارێزگاری له فیدراڵیهتی کورد به برسی کردنی خهڵک ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جهنگی هاوسهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاند، پارێزگاری له فیدراڵیهتی کورد به سکی برسییهوه ناکرێت.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سیهەمین جار گوندێکی هەرێم بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سەنتەری گوندی بانکێ سەر بە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک بە سەختی بۆردوومان کرد.
نێچیرڤان بارزانى سەردانی بهغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره له سهرهتای ساڵی نوێدا شاندێكی سیاسیی به سهرۆكایهتی سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا بكات.
257 قوربانی و 15 هەزار و 197 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 257 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
تاوانباری سەرەکی کۆمەڵکوژیی ڕوبۆسکی حکوومەتی تورکیایە
بەشی تورکیا- سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی تورکیا دەڵێت: ڕووداوی ڕوبۆسکی نە لەبیر دەکرێت نە مۆڵەتی ئەوە دەدەین کە لەبر بکرێت.
میدیایێکی هەرێم: پارتی و پەکەکە بە بازرگانی کردن لە سەر نەوتی سووریا مانگانە 43 ملوێن دۆلار داهاتیان دەست دەکەوێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی کوردیی درەومیدیا لە ڕاپۆرتێکدا باسی داهاتی بازرگانی کردنی پارتی و پەکەکە بە نەوتی کوردستانی سووریاوە دەکات و دەڵێت مانگانە 43 ملوێن دۆلار داهاتی ئەو بازرگانی کردنەیە.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا
بەشی سووریا- هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات رەخنەی لە بێدەنگیی ڕووسیا گرت لە ئاست هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەین عیسا و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا.
ژمارەی هێزە ڕووسییەکان لە عەین عیسا زیاد دەکات
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت هێزێکی زیاتری لە پۆلیسی سەربازی بۆ عەین عیسا ناردووە کە لەو ناوچەیە هێزە کوردییەکان و تورکیا لەگەڵ تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بوون.
931 حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە دوێنێوە 931 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 11 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی: هەرێم ئامادەی ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئومێد خۆشناو سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، ئهگهر حكوومهتی ههرێم لهگهڵ بهغدا نهگاته رێكهوتن، بهدیل بۆ مووچهی فهرمانبهران ههیه و دهشڵێت، "لایهنه عێراقیهكان پهشیمان بوونهوهیێكیان بهرامبهر قهوارهی ههرێم ههیه".
ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 3377 کەس
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە 132 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 2 حاڵەتی دیکەی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کراوە.
121 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 121 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 54 هەزار و 814 حاڵەت.
قوباد تاڵهبانی: لهگهڵ بهغدا ڕێككهوتووین و نهوت ڕادهست دهكهین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، تهواوی مهلهفی دانوستان پێكهش به پهرلهمانی کوردستان كرا و ئەنجامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین و نەوتی هەرێم ڕادەست دەکەین.
شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێم سەردانی حیزبە سیاسییەکانیش دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمان، سەردانی حیزبە سیاسییەکان بکات.
کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان و شاندی دانووستانکار دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان و شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق کرد.
ڕاسپاردە گرینگەکانی جەیمز جێفری بۆ کوردانی سووریا
بەشی جیهان- نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە سووریا کوردی سووریا دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت: گواستنەوەی نەوت بۆ دیمەشق ڕامەگرن، سەربەخۆیی ڕامەگەیێنن و وەکوو هەرێمی کوردستان دەست بۆ ڕیفراندۆم نەبن.
نیهت باشى له ههرێمى کوردستان بهرامبهر بهغدا نابینین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت فراکسیۆنەکەی نیهت باشى له ههرێمى کوردستان بهرامبهر بهغدا نابینێت.
254 قوربانی و 14 هەزار و 205 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 254 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
سەردانەکەی مەکینزی بۆ کوردستانی سووریا پەیامێک بوو بۆ تورکەکان
بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) دەڵێت: سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ژەنراڵ مەکینزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوردستانی سووریا پەیماێکی هەبوو و تورکەکان تا ئەم کاتەش نەیانتونیوە بۆ هێرش کردنە سەر عەین عیسا کەڵک لە فڕۆکەی جەنگی وەربگرن.
119 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 5 هەزار و 502 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 119 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 54 هەزار و 693 حاڵەت.