بەپێی ڕێکەوت
بەپێی هەواڵەکان
پابەندنەبوونی هەرێم بەرێككەوتنەكانی پێشوو، گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێی دوا خستووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی هاوپەیمانیی سائیرونی سهر بهموقتهدا سهدر ڕایدهگهیهنێت كه پابەندنەبوونی حكوومهتی هەرێم بەرێككەوتنەكانی پێشو، گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێی نێوان ههولێر و بهغدای دوا خستووە.
پڕۆژەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا لەبارەی وەزعی قەیراناویی هەرێمی کوردستانی
بەشی جیهان- 8 پەرلەمانتاری بەریتانیا پڕۆژەیێکیان واژۆ کردووە و وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەبارەی هەلومەرجی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لە شێوەی حکومڕانیی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی گرتووە و دەڵێن شەفافیەت و هەست کردن بە بەرپرڕسیارێتی دوو فاکتەری ونبوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات: ڕووسیا بهرپرسیاره له هێرشی توركیا بۆ سهر عهین عیسا
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایدهگهیهنێت، رووسیا بەرپرسیاره لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا.
جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی شەنگال زەحمەت دەبێت
بەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون ئاماژەی بە داکۆکی چەند لایەنێک بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان لە شەنگال کردووە و دەشڵێت زەحمەت دەبێت کە ڕێککەوتنەکەی شەنگال لەبارەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە ناوچەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر هەسەدە و دوو گوندیان کونتڕۆڵ کرد
بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێیییەکان باس لەوە دەکەن گرووپی توندڕەوی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا هێرشیان کردۆتە سەر هەسەدە و دوو گوندیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە حکوومەتی ناوەند ببەسترێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری یهكهمی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهدیدارێكدا لهگهڵ ژمارهیێک لهمامۆستایانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، پێویسته مووچهی فهرمانبهرانی كوردستان به حكوومهتی ناوهند ببهسترێتهوه.
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردییەکان کۆ بووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و جەختی کردەوە لە گرنگیی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتاییھێنان بە قەیرانی مووچە.
هەسەدە: دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرپرسانی هەرێم دەست لەزمانی هێرشکارانە هەڵبگرن
بەشی سووریا- بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەکاتێکدا هەمووان هەوڵ دەدەن یەکێتیی نەتەوەیی بەرەوپێش بەرن، هەندێك کەس بە وتەکانیان دەبنە رێگر لە بەردەم ئەو یەکێتییە، بۆیە داوا لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن دەست لە "لێدوانی هێرشکارانە" هەڵبگرن.
پەیامی مەزڵووم کۆبانێ بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکانەوە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبۆنەی "جەژنی رۆژووی ئێزی" پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کورد بەیەکێتیی نەتەوەیییەوە پشتیوانی لە گەلی ئێزدی دەکات.
وەزیری تەندروستیی تورکیا: 243 قوربانی و 27 هەزار و 515 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 206 هەزار و 102 پشکنین ئەنجام دراون؛ 27 هەزار و 515 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
PYNK بۆ ڕێگری کردن لە شەڕی نوخۆ داوای دەستپێشخەری لە هاووڵاتییان و حیزبەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی سووریا- پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا لە بەیاننامەیێکدا داوایان لە هاووڵاتییان و هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی نێوان کوردەکان دەستپێشخەری بکەن.
سەردانەكەی كازمی بۆ توركیا كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر هەرێم دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی تاكەڕێڕەوەی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا لە هەرێمی كوردستانەوە تێدەپەرێت بۆیە هەر ڕێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان توركیا و هەرێم واژۆ بكرێت كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت، پێشبینیش دەكرێت ساڵی داهاتوو قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عێراق و توركیا بگاتە 20 ملیار دۆلار.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: شاندی هەرێم هێشتا نەگەڕاونەتەوە و گفتوگۆکان بەردەوامن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتی کردەوە کە شاندی دانوستانکاری هەرێم گەڕابێتەوە و دەشڵێت دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگای شاندەکەوە بەردەوامە و بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکاندا هەیە.
چەکدارانی سەر بە تورکیا هێرشێکی دیکەیان بۆسەر باکووری ڕەققە ئەنجام دا
بەشی سووریا- شەوی رابردوو گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیێکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات.
دەبێت ھەوڵ بدەین کێشەکان لەگەڵ پەکەکە بەشێوەیێکی دیکە چارەسەر بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە و ھەرێمی کورستان نە خزمەتی خۆیان و نە خزمەت بە ئێستا و نە بە داهاتووی کوردستان ناکات.
چاویش ئۆغلۆ: سزاكانی ئەمریکا، توركیا لە كڕینی ئێس 400 پاشگەز ناکاتەوە
بەشی تورکیا- مەولوود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەروەی ڕایگەیاند سزاكانی ئهمهریكا بۆ سهر ئهنقهره وڵاتەکەی لە کڕینی سیستهمی بەرگریی ئێس - 400 پاشگەز ناکاتەوە.
ئامانجی ئەمریکا لەناوبردن و وێران کردنی سووریایە
بەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی سووریا رەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و رایگهیاند ئەمهریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
ئەردۆغان و کازمی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرەیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرەی پایتەخت کۆ بوونەوە.
ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بانکی جیهانی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لەنێو کۆمەڵی خانەخوێ، ئاوارەکان و عێراقییە کۆچەرەکاندا بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە.
بەرهەم ساڵح پشتیوانیی تەواو بۆ داخوازیی مووچهخۆرانی هەرێم دووپات کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، قەیرانی موچە و بژێوی خهڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و دەستوری ههیه.
چوار حەشارگەی داعش لە کەرکووک خاپوورکران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی داعش ئەنجام داوە.
شاندی هەرێمی کوردستان بەبێ رێککەوتن لە بەغدا گەڕانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، کە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی چوونە بەغدا، بەبێ هیچ رێککەوتنێک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو دراون، بەغدا ئاستی داواکارییەکانی بەرز کردووەتەوە.
پێشمەرگە و یەپەگە کۆ بوونەوە و شەش گەریلا ئازادکران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە سحێلا نوێنەرانی هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و شەش گەریلای پەکەکە کە ئەمڕۆ کەوتبوونە دەستی پێشمەرگە، ئازاد کراون.
بلومبێرگ: مەسەلەی کوردی سووریا لەمپەری سەرەکییە بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیا
بەشی جیهان- بلومبێرگ لە بابەتێکدا نووسیویەتی یەک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیا ئەوەیە کە واشەنتن پشتگیریی کوردەکانی سووریا دەکات.
سهنتهرێكی تایبهت به ههورامانناسی لە زانكۆی سۆران کرایەوە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- لەسەر ئەرکی زانکۆی سۆران سەنتەرێکی تایبەت بە هەورامانناسی لەو زانکۆیە کرایەوە و ئامانجی سەنتەرەکەش ئاشناکردن و کۆڵینەوە لە سەر ئەدەب و هونەر و نەریتی ژیانە لە هەورامان.