28 September 2021
هەواڵی تایبەت :

بەپێی ڕێکەوت

لە ڕێکەوتی  
تا ڕێکەوتی  


بەپێی هەواڵەکان

پێشوازیی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقSunday 12 September 2021

پێشوازیی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری ئێران لەبینای کۆبوونەوەی سەراندا بەشێوەی فەرمی پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بەرنامەیێکى چڕمان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى بەریتانیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیەSunday 12 September 2021
کونسولى گشتیى بەریتانیا:

بەرنامەیێکى چڕمان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى بەریتانیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازیى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی هەڕەشەی بایکۆت کردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەنSunday 12 September 2021

بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی هەڕەشەی بایکۆت کردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت؛ کۆمەڵێک داواکارییمان هەیە و ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیمان کردووە، ئەگەر ئەو داواکارییانەمان جێبەجێ نەکرێت بەشداری بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ناکەین.

یارییێکی زۆر مەترسیدار لە دژی کورد و پارتی دەکرێت/پارتی دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت بکاتSunday 12 September 2021
ساڵح موسلیم:

یارییێکی زۆر مەترسیدار لە دژی کورد و پارتی دەکرێت/پارتی دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت بکات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم په‌یامێک ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌کات و دەڵێت پیلانێک لە دژی کورد و پارتی خراوەتەڕێ و جەخت دەکاتەوە کە پارتی دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت بکات.

مستەفا کازمی: سەردانەکەم بۆ ئێران بەئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانەSunday 12 September 2021
پێش بەڕێکەوتن بەرەو ئێران؛

مستەفا کازمی: سەردانەکەم بۆ ئێران بەئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەرێکەوت.

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکەنSunday 12 September 2021
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە:

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئەمریکا دەکەن.

بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرSunday 12 September 2021

بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە درەنگانی شەوی شەممە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

زۆر تێبینمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن/ دەمانەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێنSaturday 11 September 2021
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

زۆر تێبینمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن/ دەمانەوێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی رایگەیاند، زۆر تێبینیان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی کورسییه‌کانی پارێزگاکان، بەڵام بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا بەشداری هەڵبژاردن بکەین.

606 تووشبوو و 20 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرانSaturday 11 September 2021

606 تووشبوو و 20 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 6579  پشکنینی کۆرۆنا کراون، 606 تووشبووی نوێ تۆمار کراون و 20 کەسیش مردوون.

ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگه‌یاندSaturday 11 September 2021

ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 51 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوەSaturday 11 September 2021

بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە پارێزگارەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و هەڵەبجە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژران و بریندار بوونی 5 سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا ڕاگەیاندSaturday 11 September 2021

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژران و بریندار بوونی 5 سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیدلب دوو سه‌ربازی توركیا كوژران  و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.

ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن بۆ ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکان، ئێمە دەست بەکار دەبینSaturday 11 September 2021
جێگری سیاسی سوپای پاسداران:

ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن بۆ ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکان، ئێمە دەست بەکار دەبین

بەشی ئێران- جێگری سیاسی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: کاتێک کە بەرپرسانی هەرێم پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و هەوڵی پێویست بۆ ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکان نەدەن ئەمەش مافی ئێرانە کە بۆ دابین کردنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببێتەوە.

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تۆپباران کردنی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران بەردەوامەSaturday 11 September 2021

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تۆپباران کردنی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنن ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران دەکەن.

مه‌سروور بارزانی: 800 هه‌زار کەس لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووەSaturday 11 September 2021

مه‌سروور بارزانی: 800 هه‌زار کەس لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، تائێستا 800 هه‌زار کەس لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەقۆناغی داهاتوشدا کار بۆ ئەوە دەکەن پێش ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن سه‌رجه‌م مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن.

دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق و سووریا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گرووپە توندڕەوەکانSaturday 11 September 2021
مامۆستای زانکۆی گوتینگێنی ئەڵمانیا تایبەت بۆ کوردپرێس:

دووپات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق و سووریا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گرووپە توندڕەوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستای زانکۆی گوتینگێنی ئەڵمانیا کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە هەڵەیێکی گەورە دەزانێت و دەڵێت ئەگەر ئەو سناریۆ هەڵەیە لە عێراق و سووریا دووپات ببێتەوە هێزی گرووپە توندڕەوەکان زیاتر دەکات ئەمەش زیانی هەموو لایەنەکانی تێدا دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی: حزبە کوردستانییەکان بانگه‌شه‌يێکى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له‌ ئاستێکى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌نSaturday 11 September 2021

نێچیرڤان بارزانی: حزبە کوردستانییەکان بانگه‌شه‌يێکى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له‌ ئاستێکى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە بانگه‌شه‌يێکى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له‌ ئاستێکى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن.

کورد خاوەن پێگەیێکی تایبەتە لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و فەرەنساداSaturday 11 September 2021
سکرتێری شەپێلا پێشارۆژا کوردستانا سووریا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند:

کورد خاوەن پێگەیێکی تایبەتە لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و فەرەنسادا

بەشی سووریا- سکرتێری شەپێلا پێشارۆژا کوردستانا سووریا  (ŞPKS) دەڵێت: جەنابی مەسعوود بارزانی هەوڵ بۆ ڕاکێشانی ئاوڕی وڵاتانی زلهێز و بە تایبەت ئەورووپییەکان دەدات بۆ پرسی کوردی سووریا و هەموو ئامێرێکی پێویست بەکار دەخات بۆ دروست کردنی پەیوەندی بەنێوانیاندا.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: پێویستە کشانەوەی ئەمریکا بە هەماهەنگیی کورد و بە چەند قۆناغ بکرێتFriday 10 September 2021

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: پێویستە کشانەوەی ئەمریکا بە هەماهەنگیی کورد و بە چەند قۆناغ بکرێت

بەشی جیهان- ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی لە زاری نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی لە ئەمریکا نووسیی: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئەگەر بکرێت پێویستە لە پێشدا کورد ئاگادار بکرێتەوە و ئەو کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغ و لە چەند قۆناغی جیاجیادا بکرێت.

گۆڤاری بەوابە: تورکیا قۆستنەوە لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان دەکاتFriday 10 September 2021

گۆڤاری بەوابە: تورکیا قۆستنەوە لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری بەوابە هۆشداریی دا کە تورکیا بۆ گورزلێدان لە پەکەکە قۆستنەوە لە ناکۆکییەکانی نێو حیزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەرێم بەنیازە ئاستی بازرگانیی بگەیەنێتە ئاستی نێودەوڵەتیFriday 10 September 2021
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم:

هەرێم بەنیازە ئاستی بازرگانیی بگەیەنێتە ئاستی نێودەوڵەتی

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم رایگه‌یاند، ئێستا بازرگانی بووەتە سەرچاوەیەکی داھاتی ھەرێمی کوردستان، دەمانەوێت بۆ ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان کاری بازرگانی بکەینە ئەلکترۆنی و بازرگانان لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە بتوانن کاڵاکان ھاوردە بکەن.

وەزیری داراییی هەرێم: مووچەی 20 هەزار کەسمان ڕاگرتووە کە دوو مووچەیان هەبووەFriday 10 September 2021

وەزیری داراییی هەرێم: مووچەی 20 هەزار کەسمان ڕاگرتووە کە دوو مووچەیان هەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی 20.000 (بیست هه‌زار) كه‌سیان راگرتووه‌ كه‌ دوو مووچه‌یان هه‌بووه‌ و ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت مسۆگه‌ر نیه‌".

گرووپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا هەشت کەسیان لە دەوربەری عەفرین رفاندFriday 10 September 2021

گرووپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا هەشت کەسیان لە دەوربەری عەفرین رفاند

بەشی سووریا- گرووپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا پێنج هاوڵاتیی مەدەنیی گوندی جەلەمێی جندرێسی لە عەفرین ڕفاندووە.

هەفتەی داهاتوو کازمی سەردانی ئێران دەکاتFriday 10 September 2021

هەفتەی داهاتوو کازمی سەردانی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادار رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئێران دەکات.

هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا پشتیوانیی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن دەکاتFriday 10 September 2021

هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا پشتیوانیی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن دەکات

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیەنێت کە ئەوان پشتیوانی بیرۆکەی پێشکەشکردنی کاندیدێکی هاوبەشی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەو وڵاتە دەکەن، بەڵام جەختیشی کردۆتەوە کە دەبێت سەرەتا لەسەر پرەنسیپە گشتییەکان و ئاسایشی هەڵبژاردن بگەنە ڕێککەوتن.

ئەرشیڤ / درێژە...